پسپۆڕێکی خۆراک: مێوژ یارمەتیی کەمکردنەوەی قەبزی دەدات

22-08-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی خۆراک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، مێوژ تەندروستیی ریخۆڵەکان باشتردەکات و یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات.
 
ئالیسۆن پرێبڵ، پسپۆڕی خۆراک لەم بارەیەوە دەڵێت: مێوژ وەکو میوەیەکی وشککراو دەشێت رۆڵی هەبێت لە زیادکردنی بەکتریا سوودبەخشەکانی ریخۆڵەکان، بەمەش بەرگریی جەستە دژی هۆکاری نەخۆشییەکان بەرزدەبێتەوە.
 
ئالیسۆن پرێبڵ دەشڵێت: مێوژ یارمەتیی کۆئەندامی هەرس دەدات و جووڵەی ریخۆڵەکان چالاکدەکات، ئەمەش وادەکات کە قەبزی کەمببێتەوە.
 
بەپێی توێژینەوەکانی پەیمانگەی نیشتمانیی تەندروستی لە ئەمریکا، مێوژ جۆرە پێکهاتەیەکی تێدایە کە یارمەتیی پتەوکردنی ئێسکەکان دەدات و هانی بەساڵاچووان دەدات کە رۆژانە بڕێک مێوژ بخۆن.
 
ئەو پسپۆڕە خۆراکییەی بەریتانیا ئاشکرای کرد، ئەوانەی دەیانەوێت کێش کەمبکەنەوە باشترە پەنا بۆ خوادنی مێوژ ببەن و دەڵێت: ''هەستی تێربوون زیاددەکات و ئارەزووی خواردنیش کەمدەکاتەوە''.
 
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا لەبارەی مێوژەوە دەڵێت: ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێکی ئەو پەرستارانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە.

پەیامی پەرستاران لە رووداوەوە؛ ''پەرستاران مافخوراون و بە کاتێکی زۆر و بە مووچەیەکی کەم کار دەکەن''

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی پەرستارانە، چەند پەرستارێک لە شوێنی جیاوازەوە پەیامی خۆیان بە رووداو گوتووە و یەکێک لەوانە دەڵێت: ''پەرستاران مافخوراون و بە کاتێکی زۆر و بە مووچەیەکی کەم کار دەکەن''، پسپۆڕێکیش گوتی، لاوازیی رۆڵی پەرستاران بۆشاییەکی گەورەی سیستمی تەندروستیی هەرێمی کوردستانە.