رووداو - تەندروستی
لە زانکۆی کوردستان سێیەمین کۆنفرانسی مێدیکاڵ کوردستان بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
باهۆز یەکێکە لە سەرپەرشتیاریانی کۆنفرانسەکە و بە رووداوی گوت، ئامانجمانە توێژینەوە و داهێنانە پزیشکییەکان بخەینە بەردەست پسپۆڕان و خوێندکارانی پزیشكی.
ئەوەشی گوت کە لەماوەی کۆنفرانسەکە زیاتر لە 50 پسپۆڕ توێژینەوەکانیان پێشکێشدەکەن و 18 قسەکەریش لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون.
د. موراد ئەمیر، راگری کۆلێژی تەکنیکیی تەندروستی و پزیشکی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر کە خۆشی بەشداربووانی کۆنفرانسەکەیە بە رووداوی گوت، کۆنفرانسەکە بایەخی زۆری هەیە بۆ باشترکردنی ئاستی زانستیی بەشداربووان.
ئەمساڵ سێیەمین کۆنفرانسیی زانستی و نێودەوڵەتیی مێدیکاڵ کوردستان لە زانکۆی کوردستان لە هەریەک لە رۆژەکانی 19 و 20 و 21ـی شووبات بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ