لە بەریتانیا پشکنینێکی نوێ تاقیدەکرێتەوە؛ لەڕێگەی خوێن دەستنیشانی لەبیرچوونەوە دەکرێت

01-02-2025
شکار رێبوار
تووشبوویەک پشکنینی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی لەبیرچوونەوە دەکات. وێنە: AP
تووشبوویەک پشکنینی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی لەبیرچوونەوە دەکات. وێنە: AP
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی، پشکنینێکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە لە رێگەی خوێن، پێشوەختە دەستنیشانی نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە دەکات.
 
ئەگەر پشکنینەکە پۆزەتیڤ بێت واتە هەرچەندە بە ئەزموون و تەمەن گەورەتربی، زیاتر هیچت بیرنامێنێت و بە مێشک منداڵتر دەبیتەوە.
 
ستیفانی ئێڤیریلی 67 ساڵان تووشی لەبیرچوونەوە بووە و دووبارە وەکو منداڵ وشەکانی فێردەکرێتەوە، ئەو دەڵێت: ''هیچ شتێکم لەبیرنایەت، پففف رۆی، نازانم ئایا دەتوانم هەندێک حەب بخۆم، ئەگەر حەب بخۆم یادەوەریم باشتردەبێت و مێشکم باشتر بیردەکاتەوە و کارددەکات.''
 
پڕۆفیسۆر ڤانێسا رایمۆن، توێژەر لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێت: ''دەرمانێکی زۆر لەژێر گەشەپێداندان و بە ئەگەری زۆرەوە لە چەند ساڵی داهاتوودا دەردەچن کە مۆڵەتیان پێبدرێت و لە بەریتانیا لە چەند ساڵی داهاتوودا بەردەستبن، ئێستا ئەو دەرمانانە بەسوودن بۆ ئەوانەی تێکچوونی بیرەوەرییان هەیە، پێویستمان بە پشکنینی گونجاو هەیە کە بزانین ئەوانە سوودیان لە دەرمانەکە بینیوە''.
 
بەپێی کۆمەڵەی ئەلزەهایمەر، نزیکەی ملیۆنێک تووشبووی لەبیرچوونەوە هەن، بەڵام تەنیا 2٪ـیان بە پشکنین تووشبوونیان یەکلایی بووەتەوە، بۆیە ئەم پشکنینە نوێیە ئومێدێکە بۆ زوودەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرداخێک ئاو لەسەر  سفرەی خوان دانراوە.

مایۆکلینیک: ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە، لەکاتی نانخواردن ئاو بخۆنەوە

توێژینەوەیەکی سەنتەری مایۆکلینیک لە ئەمریکا لەبارەی ئاو خواردنەوە لەکاتی ژەمەکان کراوە و دەریدەخات، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە لەکاتی ژەمەکاندا یەک پەرداخ لە ئاو بخۆنەوە.