رووداو - تەندروستی
بەپێی ئۆفیسی ئەورووپیی دەزگای خۆراک و دەرمان، ئەگەر تەواوکەری خۆراکیی ڤیتامین D لەکاتی گونجاودا بخورێت، ئەوا کاریگەرییەکەی زۆرتر دەبێت.
ئۆفیسی ئەورووپیی دەزگای خۆراک و دەرمان FDA رایدەگەیێنێت، دەنکۆڵەکانی ڤیتامین D پێویستە لەدوای نانخواردن بخورێن، چونکە لەچەوریدا تواوەن و لەگەڵ خۆراکە چەورەکاندا باشتر دەتوێنەوە.
بەگوێرەی کۆمەڵەی خۆراک لە سوێد، خۆراکەکانی وەکو؛ ئاڤۆگادۆ، گوێز، ماسی، قارچک، جگەری ئاژەڵ، شەربەتی پرتەقاڵ، شیرەمەنییەکان و زەردێنەی هێلکە سەرچاوەی سەرەکیی ڤیتامینەکەن، بەڵام بەرکەوتن بە تیشکی خۆر سەرچاوەی هەرە سەرەکییە.
لێکۆڵینەوەی جیاواز و پسپۆڕان رێنوێنیی هاووڵاتییان دەکەن کە دەنکۆڵەی ڤیتامین دی باشترە دوای نانی نیوەڕۆ بخورێت و ئێواران نەخورێت باشترە، چونکە دەشێت ببێتەهۆی تێکچوونی خەو و خەوزڕان. {هەرچەندە ئەوانەش سنووردارن، بەڵام باشترە کە هەر دوای ژەمی نیوەڕوان بێت}.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ