نەخۆشنامە؛ لە مانگی رەمەزاندا نەخۆشانی دەروونی باری دەروونییان باشتردەبێت

دوێنێ کاژێر 10:55
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە پۆدکاستی نەخۆشنامەی رۆژانەی تایبەت بە مانگی رەمەزان رایدەگەیێنێت، نزیکەی 300 نەخۆشیی دەروونی هەیە کە لە مانگی رەمەزاندا تووشبووانیان باری دەروونییان باشتر دەبێت، هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.
 
د. رێدار محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان ئاشکرای دەکات، لە مانگی رەمەزاندا پەیوەندییە خێزانییەکان باشتر دەبن وەکو کۆبوونەوەی خێزان لەسەر یەک سفرە، کۆبوونەوەی خەڵک لە مزگەوتەکان و بەهێزبوونی متمانە بە خود؛ ''ئەمانەش وادەکەن تاک لەڕووی دەروونییەوە ئاسوودەتر بێت''.
 
ئەو پسپۆڕە نەیشاردەوە کە هەندێک نەخۆشیی دەروونیی زۆر کەم هەن بە رۆژووگرتن خراپتر دەبن وەکو نەخۆشیی سایکۆسس، نەخۆشیی شیزۆفرینیا یان نەخۆشیی دوو جەمسەر؛ کاتێک خەویان تێکدەچێت و بەڕۆژوو دەبن، رەنگە نیشانەکانیان خراپتر بێت.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی، تائێستاش دیاردەی شەرمکردن لە نەخۆشییە دەروونییەکان زۆرە و بە لێکدانەوەی دیکەی ئایینی هەژماری دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە