لە سۆران بەشی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک کرایەوە

23 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
ئامێری مامۆگراف لە بەشە نوێیەکەی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە مەمک لە سۆران. وێنە: رووداو
ئامێری مامۆگراف لە بەشە نوێیەکەی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە مەمک لە سۆران. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لەنێو نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری بەشی پشکنینی پێشوەختە بۆ نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک کرایەوە و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران دەڵێت، چیدیکە خەڵک پێویست ناکات بۆ پشکنین، سەردانی هەولێر بکەن.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی تشرینی یەکەمی 2024 د. کامەران محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، ئامێرێکی مامۆگرام بۆ نەخۆشخانەکە دابینکراوە و لە ئەمڕۆوە بەشەکە دەستبەکار دە‌بێت.
 
د. کامەران محەممەد گوتی، بە ئامێرەکە نەخۆشییەکانی مەمک بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک دەستنیشاندەکرێن و رۆژانە بەشەکە کراوەیە. 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئیدارەکە، داوایان لە کارمەندانی تەندروستیی کردووە کە پشکنینی پێشوەختە بۆ خۆیان و ماڵباتەکانیان بکەن تاوەکو لە ئەگەری بوونی نەخۆشییەکە، بە زوویی دەستنیشانبکرێن و چارەسەرکردنیشیان ئاسان بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یان برایێم، کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەولێر. وێنە: رووداو

کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر: 12.5٪ـی خانمان لە فەرەنسا شێرپەنجەی مەمکیان هەیە

کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر رایدەگەیێنێت، فەرەنسا زۆر گرنگی بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی لەبارەی پێشگیری لە شێرپەنجەی مەمک دەکات، ''چونکە 12.5٪ـی خانمان لە فەرەنسا شێرپەنجەی مەمکیان هەیە''.