رووداو - تەندروستی
سەرۆکی بەشی کۆمەڵانسی لە زانکۆی جیهان لە هەولێر هۆشداری دەدات لە ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان و دەڵێت: رەنگە مادەی هۆشبەر بکرێتە نێو شتانێک کە هەستیان پێنەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18-12-2024 لە زانکۆی جیهان لە هەولێر کۆنفرانسێک لەبارەی مەترسی و هۆشداری لە بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە ژێر ناونیشانی ''تیرۆری سەردەم'' بەڕێوەچوو، د. سوها یونس، سەرۆکی بەشی کۆمەڵانسی لە زانکۆی جیهان بە رووداوی راگەیاند، زۆرجار دەکرێت مادە هۆشبەرەکان لەنێو شتانێکدا هەبن کە هەستیان پێنەکرێت.
د. سوها یونس، سەرۆکی بەشی کۆمەڵانسیی زانکۆکە ئاماژەی بە جگەرە و نێرگەلەدا و گوتی، رەنگە ئەو کەسانەی مادە تووتنییەکان دەکێشن دەکرێت بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن و بزانن، بۆیان دانرابێت و ئالوودەی ببن.
هەر بۆیە د. سوها پێشنیازدەکات، خەڵک دووربکەوێتەوە لێیان، چونکە قوربانیی سەرەکیی مادە هۆشبەرەکان گەنجانن و زۆرینەشیان گوشاری دەروونییان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ