رووداو - تەندروستی
پزیشکانی نەخۆشخانەی هواشان بۆ یەکەمجار لە چین چارەسەرێکی نوێی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر بۆ نەخۆشێک بەکاردەهێنن، پسپۆڕێک دەڵێت: دەرمانەکە 33٪ نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە.
دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دەرمانی دۆنانێماب donanemab سەرەڕای چەند کاریگەرییەکی لاوەکی، دەشێت بۆ چارەسەر و پێشگیری لە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر بەکاربێت، ئەمەش دوای ئەوەدێت لەپانێڵێکی دەزگاکەدا سوود و زیانەکانی دەرمانەکە ئاشکراکران.
بە گوێرەی ئەو تاقیکردنەوانەی لەسەر دەرمانەکە کراون، هەر بەساڵاچوویێک لە ماوەی ساڵ و نیوێک دەرمانەکەی بەکارهێنابێت، ئەوا 37٪ مەترسیی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە و بەتایبەتیش ئەلزەهایمەری لەسەر کەمبووەتەوە.
د. چین شوفین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەکە دەڵێت: ئەو دەرمانە پڕۆتینی مایلۆید شیدەکاتەوە کە بە دروستبوونی، کەسەکە تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت و خانەکانی مێشکی لاوازدەبن.
نەخۆشیی ئەلزەهایمەر بەربڵاوترین جۆری لەبیرچوونەوەیە، بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، زیاتر لە 55 ملیۆن تووشبووی ئەلزەهایمەر لە جیهاندا هەن، هەروەها شارەزایانی رێکخراوەکە پێشبینیدەکەن، تاوەکو ساڵی 2050 تووشبووانی ئەلزەهایمەر بۆ 139 ملیۆن کەس بەرزببێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ