توێژینەوەیەکی هاوبەش: خەمۆکی ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاددەکات

11-02-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی هاوبەشی نێوان پسپۆڕانی رووسیا و ئەمریکا دەریدەخات، خەمباری ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو زیاددەکات.
 
توێژینەوەکە بە سەرپەرشتیی د. ئەنچی پارانۆڤا، پسپۆڕی رووسیی زانکۆی جۆرج ماسۆن بە هاوبەشی لەگەڵ پسپۆڕانی ئەمریکی کرا و ئەوانەی کە بۆماوەییانە خەمۆکیان لەگەڵدا بووە و ئەوانەشی کە رۆژانە خەمبارن ئەگەری تووشبوونیان بە بەشەکرە و پێش شەکرە 48٪ زۆرە.
 
هەستیاری عەلی، چارەسەرکاری دەروونی بە رووداوی گوتووە کە ئەمانە نیشانەکانی خەمۆکین؛
 
1- هەستکردن بە بێبەهایی و نائومێدیی بەردەوام.
2- لەدەستدانی حەز، ئارەزوو و خولیا بۆ هەموو جۆرە چالاکییەک.
3- گۆڕانکاری لە شێوازی خەوتن و خواردنی کەسەکە، واتە پرۆگرامی خەوی تێکدەچێت و گۆڕانکاری بەسەر خواردنیدا دێت، تەنانەت هەندێكجار کێشی زیاد و کەمدەکات.
4- بیرکردنەوە لە خۆکوشتن.
5- کێشەی سەرنجدان و بڕیاردانی بۆ دروستدەبێت.
 
هەروەها ئەو چارەسەرکارە ئاماژە بەم جیاوازییانەی خوارەوە دەکات لەنێوان خەمباری و خەمۆکی؛
 
1- خەمباری هۆکارێکی دیاریکراوی هەیە، بەڵام خەمۆکی دەکرێت بێ هۆکار کەسێک تووشی ببێت.
2- خەمباری کاتییە و چەند رۆژ یان چەند هەفتەیەک دەخایەنێت، بەڵام خەمۆکی مانگێک یان ساڵانێک بەردەوام دەبێت.
3- خەمباری کەمتر کاریگەریی لەسەر ژیانی رۆژانە هەیە، بەڵام خەمۆکی زۆربەی لایەنەکانی ژیان پەکدەخات.
4- چارەسەر بۆ خەمباری پێویستی بە پشتگیریی کۆمەڵایەتی و کات هەیە، بەڵام بۆ خەمۆکی پێویستی بە چارەسەری پزیشکی، دەرمان و رێنوێنیی دەروونی هەیە.
5- لە خەمباریدا کەسەکە هێشتا دەتوانێت چێژ لە ژیان وەربگرێت، بەڵام لە خەمۆکیدا کەسەکە چێژ لە هیچ شتێک وەرناگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هودا سەرهەنگ - پەیام سەربەست مۆمەکەی بەدەستەوەیە.

مۆمێک دووکەڵەکەی تەندروستە و ئەگەریش بیخۆیت ئاساییە

لە پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر لە بەشێکدا جۆرە مۆمێکی تەندروست نمایشکرا کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە؛ داهێنەری ئەو مۆمانە دەڵێت: مادەی زیانبەخشی پارافینیان تێدا نییە.