رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەوانەی مادەی هۆشبەری ماریوانا بەکاردەهێنن، شەش ئەوەندە ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زۆرە.
توێژینەوەکە زانیارییەکانی 4.6 ملیۆن کەسی تێدابەکارهاتووە و هیچ نەخۆشییەکی درێژخایەنیشیان نەبووە و تەمەنیان خوار 50 ساڵان بووە، دەرکەوتووە لەماوەی زیاتر لە مانگێک بەکارهێنانی ماریوانا؛ 6 ئەوەندە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، 4 ئەوەندە جەڵتەی مێشک زیادبووە.
د. ئیبراهیم کامێڵ، سەرپەرشتیاری سەرەکیی توێژینەوەکە لە زانکۆی بۆستنی ئەمریکی دەڵێت: دڵ و خوێنبەرەکان قوربانیی سەرەکیی مادە هۆشبەرەکانی وەکو حەشیش و ماریوانان و گەنجان کارتێکەری سەرەکین بۆ بوون بە قوربانی.
مەترسییە کورتخایەن و درێژخایەنەکانی حەشیش ''ماریوانا''
- کورتخایەنەکان
خاوبوونەوەی جووڵە
دڵەڕاوکێ و شڵەژان
خێرالێدانی دڵ و جەڵتەی دڵ
لاوازیی توانای سێکسی
جەڵتەی دڵ
- درێژخایەنەکان
خەمۆکی
لەبیرچوونەوە
شێرپەنجە
گۆشەگیری
ئالوودەبوون
- مردن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ