رووداو - تەندروستی
ئەمە ئامییە و تازەلەدایکبووە، بەڵام جیاوازە لە منداڵە تازەلەدایکبووەکانی دیکە، چونکە لەنێو منداڵدانی پووری گەورەبووە، بەڵام پیتێنراوی هێلکەی دایک و سپێرمی باوکییەتی؛ هەر بۆیە بە ناوی پووریشییەوە ناونراوە.
گرەیس دەیڤدسن، دایکی منداڵەکە دەڵێت: "زۆر پەرۆش بووین بۆ ئەوەی خێزانێکمان هەبێت؛ هەربۆیە بیرم لە هەبوونی جێگرەوەیەک دەکردەوە؛ ویستێک لای من هەبوو بۆ ئەوەی منداڵم هەبێت و ئەنگسی هاوژینیشم بەو قۆناخەدا تێپەڕی بوو".
منداڵدانی خوشکی دایکی منداڵەکە دەرهێندراوە و بۆ دایکی منداڵەکە چێندراوە، پاشانیش بە تەکنیکی منداڵی بلووری، سپێرمی باوکەکە لەگەڵ هێلکەی دایکەکە پیتێندراوە و لەنێو منداڵدانی پووری کە بۆ دایکی چێندرابوو، منداڵەکە گەورەبووە.
بەجۆرێکی دیکە، خوشکی گرەیس منداڵدانی خۆی بەخشیوە بە دایکی منداڵەکە، پاشان بە تەکنیکی منداڵی بلووری، هێلکەی دایکەکە پیتێندراوەتە نێو منداڵدانە بەخشراوەکە.
گرەیس دایکی منداڵەکەیە و بە سکماکیی منداڵدانی نەبووە و کاری نەکردووە.
هەر بۆیە لە 2023 دا منداڵدانی خوشکەکەی بۆ دەچێنن.
د. ئیزابێل کویرۆگا، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی چاندن کە سەرپەرشتیی کەیسەکەی کردووە دەڵێت: ''من پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی چاندنم و بەشدارم لە بەخشین و چاندنی ئەندامەکان کە رزگارکەری ژیانن، ئەمە تەنیا بۆ رزگارکردنی ژیان نەبوو، بەڵکو بۆ باشترکردن، گواستنەوە و دروستکردنی ژیانێک بوو، بە دڵنیاییەوە ئەوە شتێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە''.
بەپێی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا، ئەمە ئومێدێکە بۆ زیاتر لە 15 هەزار خانم کە ناتوانن وەچەبخەنەوە. تائێستاش لە جیهاندا، 100 چاندنی منداڵدان کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ