رووداو - تەندروستی
دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا دوای 30 ساڵ لە بێدەنگی بۆ دەرمانەکانی دژەبەکتریاکان، دەرمانێکی نوێی پەسندکرد کە چارەسەری هەوکردنی میزەڕۆ دەکات.
دەزگاکە رایدەگەیێنێت، دەرمانەکە بە ناوی Blujepa بەردەست دەبێت و لە شێوەی دەنکۆڵەیە، بۆ خانمانی سەروو 12 ساڵان بەکاردەهێندرێت کە تووشی هەوکردنی سەرەتایی کۆئەندامی میزەڕۆ بوون.
پسپۆڕان بەرهەمهێنان و دۆزینەوەی دەرمانی نوێ بە رێگەیەکی رووبەڕووبوونەوەی بەهێزبوونی بەکتریاکان دادەنێن کە دەبنەهۆی هەوکردن، چونکە بەپێی CDC، ساڵانە 2.8 ملیۆن کەس دووچاری ئەو کێشەیە دەبنەوە و چی دیکە ناتواندرێت بە دەرمان چارەسەر بکرێن.
د. کاندەیس گرانبێرگ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ لە مایۆکلینیک دەڵێت: نابێت زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی دژەبەکتریاکان بکرێت و لەژێر راوێژی پزیشک بەکاربهێندرێن.
نیشانەکانی هەوکردنی میزەڕۆ؛
- سووتانەوە لەکاتی میزکردن
- خوێن لە میزدا
- زوو میزهاتن
- هەستکردن بە بەتاڵنەبوونەوەی حەوز
- ئازاری خوارووی حەوز
پەسندکردنی دەرمانەکە دوای تاقیکردنەوەی دێت کە لەسەر سێ هەزار خانم کرا و دەرکەوت، ئەگەر رۆژانە دوو جار و ماوەی هەفتەیەک بخورێت ئەوا، 58٪ نەخۆشییەکە چارەسەردەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ