رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە ئاشکرای دەکات، پاقلاوە بە ناو خۆراکە، چونکە بێسوودە و بە زیانە.
د. یوسف خەتی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە دەڵێت: پاقلاوە هیچ ڤیتامین و مادەیەکی کانزایی تێدانییە و پڕ لە کالۆرییە، جا کالۆریەکی بەتاڵیش کە هیچ سوودێک بە جەستە ناگەیێنێت.
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە پاقلاوە خۆراکێکی بێسوودە؛
1- پڕ لەو جۆرە شەکرەیە کە بەخێرایی هەڵدەمژرێت و هەرسدەکرێت، واتە glycemic indexـی زۆرە. ئەمەش دەبێتەهۆی قەڵەوی و پەنکریاسیش ماندوودەکات.
2- هەموو جۆرەکانی پاقلاوە رێژەیەکی زۆر چەورییان تێدایە کە ئەویش هەر بە زیانبەخش دادەنرێت، بەتایبەتی رۆنی چەندجار بەکارهاتوو کە هەڵگری زیان و نەخۆشییە.
3- هەموو جۆرەکانی پاقلاوە سوورکردنەوە و برژاندنێکی زۆری بەسەردادێت بۆ ئەوەی ئامادەبێت، کە ئەوەش مادەی ژەهراوی دەخاتە نێو پاقلاوەکە.
4- مادەی بنچینەیی پێکهاتەی پاقلاوە ئاردی سپییە، کە ئەویش پڕ وزە و بێ ڤیتامینە، بۆیە وەکو شەکرەکە زیانبەخشە نەک سوودبەخش.
5- مادەکانی پێکهاتەی پاقلاوە بریتین لە کالۆریی بەتاڵ و هیچ ڤیتامین و کانزایەکی تێدا نییە.
6- راستە پاقلاوە نەختێک گوێز و فستقی تێدایە کە تەندروستن، بەڵام زیانەکانی شەکر، ئاردی سپی و زێدە سوورکردنەوەی ئەوەندە زۆرن، کە سەری سوودەکانیش دەخۆن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ