پسپۆڕێک: ئەوانەی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە، بە هێمنی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
د. فەهمی عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان. وێنە: رووداو
د. فەهمی عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن دوودڵی و نائارامی لای تاک دروستدەکات بەتایبەت بەربژێران، تەنانەت دەڵێت: ''نابێت منداڵ بە خراپی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێندرێت''.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی تشرینی یەکەمی 2024 د. فەهمی عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان بە رووداوی راگەیاند، بانگەشەی هەڵبژاردن هۆکارێکی دروستبوونی دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونییە، هەر بۆیە ئەوانەی کە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە، باشترە ئەم ماوەیە خۆیان بپارێزن و بە هێمنی بمێننەوە.
 
د. فەهمی عەلی، پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەکان دەڵێت: پێویستە بەربژێران ''پاراستنی ئارامی، راستگۆیی و راستەقینەیی لە قسەکردن و گەیاندنی پەیامەکان' لەبەرچاو بگرن، تاوەکو بانگەشەیەکی تەندروست و سەلامەتمان لەڕووی دەروونییەوە هەبێت.
 
ئەو پسپۆڕە لەبارەی تێوەگلانی منداڵ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن گوتی، خراپ بەکارهێنانی منداڵ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و تەنانەت پیشەکانی دیکەش نابێت بکرێت، بەڵکو دەکرێت بانگەشەکە لەلای منداڵ بەشێوەیەکی ئارام و دروستبێت و باسی گەشانەوەی داهاتوویان بۆ بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پزیشکێک راوێژ لەگەڵ نەخۆشەکەی دەکات.

نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر: خەمۆکی و دڵەڕاوکێ پێشەنگی کێشە دەروونییەکانی گەورانن

جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر رایدەگەیێنێت، لەنێو گەوران 'خەمۆکی و دڵەڕاوکێ' لەنێو منداڵانیش 'کێشە رەفتارییەکان' بڵاون و ئاماری کێشە دەروونییەکانیش لەنێو گەوران روو لە زیادبوونە.