نزیکە لەمەودوا مۆبایلە زیرەکەکان پێوانەی پەستانی خوێنیان بۆ دابنرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژەران لە رووسیا ئەپێکیان دروستکردووە بۆ ئەوەی پێوانەی پەستانی خوێنی پێبکەن و لەنێو مۆبایلەکاندا بەکاریبهێنن.
 
ئەپەکە لەلایەن پسپۆڕانی زانکۆی سانت پێتسبێرگ لە رووسیا دروستدەکرێت و لەڕێگەی بەرکەوتنی پەنجە بە هەستەوەرەکانی مۆبایلەکەوە، پێوانەی وردی پەستانی خوێن دەکات.
 
رامایکریشنا موکامالا، ئەندازیاری بایۆپزیشكیی زانکۆکە دەڵێت: لەو شوێنانەی کە نۆرەی پزیشکییان تێدا درێژە و خزمەتگوزاریی تەندروستیی کەمە، دەکرێت ئەو ئەپە هاوکار بێت لە کەمکردنەوەی گوشاری سەر نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان.
 
بە گوتەی ئەو ئەندازیارە، ئەپەکە تەکنیکی هێزی کێشکردنی تێدا بەکارهێنراوە بۆ ئەوەی هاوشێوەی ئامێرەکانی ئێستای پێوانەکردنی پەستانی خوێن، پێوانەیەکی ورد بدات بەدەستەوە.
 
ئەوەی ئەپەکە تایبەتمەنددەکات ئەوەیە کە کۆمەڵێک دەستلێدان و جووڵەی تایبەتی بۆ کەسی بەکارهێنەر داناوە بۆ ئەوەی پێوانەکە دروستبێت و ئەنجامێکی وردی هەبێت.
 
بەم رێگەیانە مەترسیی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەمبکەرەوە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە