رووداو - تەندروستی
لەنێو مانگی رەمەزانین و نەخۆشنامەی ئەمجارە تایبەتە بە رۆژووگرتن؛ پسپۆڕێک دەڵێت: هەمیشە پێش مانگ و نیوێک لە رەمەزان پێویستە پشکنین بکرێت و لە رووی جەستەیی و تەندروستییەوە دڵنیایی هەبێت لە بەڕۆژووبوون.
د. مەجید شێخانی، پسپۆڕی ورد و راوێژکاری نەخۆشییەکانی هەناو و گورچیلەکان میوانە و دەڵێت: بەڕۆژووبوون هۆکارێکە بۆ فڕێدانی پاشماوە زیانبەخشەکانی جەستە و نوێبوونەوەی خانەکان.
د. مەجید شێخانی دەڵێت: رەمەزان وەکو میهرەجانی خواردن سەیر نەکرێت و نابێت زۆرخۆری بکرێت، ئەوەشی گوت کە ئەمانە خوارەوە ناتوانن بەڕۆژوو بن، بەهۆی کێشەی گورچیلەیانەوە وەکو؛
- تووشبووانی سستبوون و پەککەوتنی گورچیلەکان
- دوو ساڵ دوای چاندنی گورچیلە
- ئەوانەی لە قۆناخی سەرەتایی پەککەوتنی گورچیلەکانن بەپێی راوێژی پزیشک
نەخۆشنامەی تایبەت بە مانگی رەمەزان، هەموو رۆژێک پێشکێشدەکرێت و دەتوانن لە پەیجی فەیسبووک بینەربن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ