رووداو - تەندروستی
بە بڕی ملیارێک دینار ئامێری پزیشکی بۆ هەڵەبجە دابینکرا و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، ''لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ملیار دینارەکە دابینکراوە''.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-3-2025 د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بە رووداوی گوت، ''خەریکین کار لەسەر کردنەوەی بەشی چاودێریی چڕ دەکەین''.
هەروەها ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، بەبێ ئامێری پێشکەوتوو ناتواندرێت پیشەی پزیشکی و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بەباشی جێبەجێبکرێن و پێشکێشبکرێن، هاوکات گوتی، ئەو هەنگاو گرنگە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ