لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە مەزندەدەکرێت، مرۆڤ لە 37.2 ترلیۆن خانە پێکهاتبێت

دوێنێ کاژێر 12:14
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

رۆژ بە رۆژ لێکۆڵینەوەکان لە مرۆڤ چڕتر دەبنەوە، ئێستا کە سەردەمی ژیریی دەستکردە، پسپۆڕان بەکاریدەهێنن بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە خانەکانی مرۆڤ، دەیانەوێت بزانن ئێمە لە چی دروستبووین؟
 
زانایانی بەریتانی و ئەمریکی بە ژیریی دەستکرد، ئەتڵەسێکیان دروستکردووە کە نەخشەی خانەکانی جەستەی مرۆڤ دەخاتەڕوو، مەزندەدەکەن، مرۆڤ لە 37.2 ترلیۆن خانە پێکهاتبێت.
 
وێنەی ژیریی دەستکردەکە بۆ خانەکانی مرۆڤ لە تابلۆی هونەری دەچێت، بەڵام راستی و دروستی شێوە و ژمارەی خانەکانی مرۆڤ نیشاندەدات و هەمووشیان لە ئەتڵەسێکدا کۆکراونەتەوە.

 

 
سارا تێکمان، هاوسەرۆکی دامەزراوەی ئەتڵەسی خانەکانی مرۆڤ دەڵێت: ''ئەتڵەسەکە نەخشەیەکە بۆ خانەکانی شانە و ئەندامەکان لەوەی کە لە چی پێکدێن و ژمارەیان چەندە، تاوەکو لە فەرمان و چۆنیەتیی گەشەکردنیان زیاتر بزانین''.
 
دامەزراوەکە لە ساڵی 2016ـەوە دامەزراوە و زیاتر لە سێ هەزار و 600 ئەندامی لە 102 وڵاتدا هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە