بەڕێوەبەری تاقیگەی نەخۆشخانەی هیوا: پێدانی تاقیگە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت قۆرخکارییە

30-12-2024
شکار رێبوار
نێو تاقیگەی نەخۆشخانەیەک. وێنە: رووداو
نێو تاقیگەی نەخۆشخانەیەک. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری تاقیگەی نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، گرێبەستکردن لەگەڵ تەنیا یەک کۆمپانیا بۆ خزمەتگوزارییەکانی تاقیگە پزیشکییە حکومییەکان بۆ ماوەی 10 ساڵ جێگەی پرسیارە و جۆرێکی قۆرخکارییە.
 
هێرش حەسەن، بەڕێوەبەری تاقیگەی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، پڕۆسەی گۆڕینی ئامێری تاقیگە حکومییەکان کارێکی ئاسان نییە و پێویستە چەندین کۆمپانیا بە شێوەی تەندەر بەشداربن، نەک تەنیا بدرێت بە یەک کۆمپانیای دیاریکراو.
 
هێرش حەسەن ئاماژە بەوەدەکات، لە نەخۆشخانەکەیان تەنیا پشکنینێکی میز نزیکەی 20 بۆ 15 دیناری تێدەچێت، بەڵام بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە نزیکەی 2500 دیناری عێراقی تێدەچێت، تەنانەت ئەوەشی گوت کە تائێستا روون نییە ئایا پشکنینەکان لەسەر نەخۆش گران دەبن یاخود نا.
 
بەرپرسێکی دیوانی وەزارەتی تەندروستی بە رووداوی راگەیاند، لەمەودوا خزمەتگوزاریی تاقیگە پزیشکییەکان دەدرێت بە کەرتی تایبەت و بەرپرسی تاقیگەی پزیشکیی گشتیی هەولێریش دەڵێت، ''نرخەکان گران نابن''. {زیاتر بزانە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنتیتۆباکۆ.

فۆڕمی خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بەردەستە؛ واز لە تووتن بهێنە و ئۆتۆمبێلێک ببەرەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە تۆڕی میدیایی رووداو بۆ چوارەم ساڵ پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بە شێوەیەکی جیاواز دەستپێدەکاتەوە؛ ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها دەکرێتە خەڵاتی براوەی پڕۆژەکە.