رووداو - تەندروستی
تاقیکردنەوەیەک لەسەر رێگەیەکی نوێی پێشگیریکردن لە دووگیانبوون دەکرێت و پسپۆڕانی پەیمانگەی تەکنەلۆژیای ماساچوسێتس دەڵێن، بەو رێگەیە خانمان هەموو رۆژێک دەنکۆڵەی رێگرییەکە ناخۆن.
تاقیکردنەوەکە لەسەر ئامێرێکە کە دەچێندرێتە نێو جەستەی خانمەکە و بەرە بەرە ئەو دەرمانەی کراوەتە نێو ئامێرەکە، دەڕژێنە نێو جەستەی، بۆ ئەوەی هۆرمۆنەکانی بەجۆرێک لێبکات کە رێگری لە دووگیانبوون بکەن.
رێگەکە ناوی ''چاندنی رێگری لە دووگیانبوونە'' و د. ڤیۆڤانی تراڤێرسۆ، توێژەرێکی تاقیکردنەوەکەیە دەڵێت: لەڕێگەی دەرزییەکەوە کۆکراوەیەکی هۆرمۆنی پڕۆجیستڕۆن دەخرێنە نێو جەستەی خانمەکە و بەگوێرەی بڕ، ماوە و تەمەنی خانمەکە دەتواندرێت بڕەکەی دەستنیشانبکرێت، هاوکات تائێستا ئەوەی تاقیکراوەتەوە سێ مانگ بەرگەی گرتووە.
ئیدی بەم رێگەیە، خانمان ناچارنابن، هەموو رۆژێک دەنکۆڵەی رێگری لە دووگیانی بخۆن کە ئەگەری ناڕێکی و لەبیرچوونی زۆرە، ئەمەش ئەگەری منداڵبوون زیاددەکات، یاخود ناچارنابن ناوە ناوە پەنا بۆ دەرزیی رێگری لە دووگیانبوون ببەن.
د. هالە جەودەت، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رێگەکانی پێشگیریکردن لە دووگیانبوون یاخود وەستانی سووڕی مانگانە باسدەکات وەکو؛
- دەنکۆڵە و لەولەبی هۆرمۆنەکان
- کۆندۆمی پیاوان و کۆندۆمی خانمان
- بەکارهێنانی ''تەحامیل'' 15 خولەک پێش سێکس
- ئەنجامنەدانی سێکس لەو رۆژانەی ئەگەری دابەزینی هێلکەدان هەیە
- رژانی تۆو لە دەرەوەی زێ
- دەرزیی سێ مانگە بۆ خانمان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ