رووداو - تەندروستی
چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، کەمکردنەوەی بیرکردنەوەی نەرێنی رێگەیەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی دەرووندروستی لە ساڵی داهاتوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29-12-2024 توانا ئەمین، چارەسەرکاری دەروونی لە بەرنامەی نووڕۆژی رووداودا رایگەیاند، کاتێک رەفتار و بیرکردنەوەکان ئەرێنین، کاریگەری و رەفتارەکانی مرۆڤیش ئەرێنییانە دەبن.
توانا ئەمین لەبارەی پەیوەندیی ساڵەکان بە بەختەوە دەڵێت: ئەوە تێگەیشتنێکی هەڵەیە، زۆرجار بەخت بە هۆکاری روودانی رووداوێک دادەنێن کە ئەوە تەنیا شێواویی مەعریفییە و هەر شتێک روودەدات لە ژیاندا پەیوەندیی بە بەختەوە نییە.
ئەو چارەسەرکارە دەروونییە روونی دەکاتەوە، نابێت لەسەر ئاستی بەخت کەسێک هەڵبسەنگێندرێت و ئیدی پشت بە بیرکردنەوەکەی ببەستێت، بۆیە دەڵێت: ''لەڕوانگەی دەروونناسییەوە ئەوە تەنیا شێواویی مەعریفییە واتە ئەوە تەنیا تێگەیشتنێکی هەڵەیە کە تاک بەرامبەر بە خۆی هەیەتی''.
ئەمەی خوارەوە ئەنجامی دەنگدانێکی پەیجی تەندروستیی رووداوە لەبارەی {دەتەوێت 2025 کۆتایی بە کامیان بهێنیت؟}
ورگ 41٪
بیرکردنەوەی نەرێنی 34٪
جگەرە و نێرگەلە 11٪
خواردنەوە گازییەکان 11٪
کحول 3٪
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ