بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا بە رۆبۆت نەشتەرگەریی چاندنی سییەکان دەکرێت

23-11-2024
شکار رێبوار
شێرڵ و د. ستافن بە یەکەوە، وێنەکەی دیکەش لەکاتی نەشتەرگەرییەکەیە. وێنە: NYU Longone
شێرڵ و د. ستافن بە یەکەوە، وێنەکەی دیکەش لەکاتی نەشتەرگەرییەکەیە. وێنە: NYU Longone
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە ئەمریکا ''بۆ یەکەمجار'' خانمێکی 57 ساڵان بە رۆبۆت هەردوو سییەکانی بۆ دەچێندرێت.
 
شێرڵ مەهکار ئەو خانمەیە کە سییەکانی بۆ دەچێندرێت و نەشتەرگەرییەکەی ئاڵۆزە و تیمێکی فراوان تێیدا بەشدارن.
 
د. ستافن چانگ، سەرپەرشتیاری گشتیی نەشتەرگەرییەکە دەڵێت: ''یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی هەردوو لای سییەکانمان بە رۆبۆت کرد، بەواتای ئەوە دێت کە لە هەردوو لای سییەکان کونی بچووکمان کرد، بە رۆبۆت سییە کۆنەکانمان دەرکرد و دواتر دڵ و هەناسەدانیمان چاودێریکرد و  هەر بە رۆبۆت سییە نوێیەکانمان خستە نێو جەستەی''.
 
بەکارهێنانی رۆبۆت بۆ نەشتەرگەرییەکە وادەکات کەسی وەرگر، زووتر چاکببێتەوە و کەمتر لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە. نەشتەرگەرییەکە پێش مانگێک کراوە و ئێستا شێرڵ زۆر باشە.
 
شێرڵ مەهکار، ئەو نەخۆشەی بە رۆبۆت سییەکانی بۆ چێندرا دەڵێت: ''هەستێکی سەرنجڕاکێشم هەیە، هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە خۆم بە سییەکانم هەناسەبدەن، من لێرەم چونکە هەردوو لای سییەکانم بە رۆبۆت بۆ چاندراوە کە یەکەمجارە لە جیهاندا، برینێکی کەمی لەسەر جەستەم بەجێهێشتووە و گەورە نییە کە بۆ زۆرینەی کەس وانییە''.
 
نەشتەرگەرییەکە لە سەنتەری NYU لەنگەن لە نیویۆرک کرا و ساڵانە دوو هەزار نەشتەرگەری بە رۆبۆت تێدادەکرێت، نرخی رۆبۆتی ئەم نەشتەرگەرییەش، نزیکەی دوو ملیۆن دۆلارە.
 
ئامانجی پزیشکانیش ئەوەیە، رۆبۆت بۆ باشترکردنی کوالێتیی کارەکانیان و کەمکردنەوەی کاریگەریی لاوەکیی بەکاربهێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەبار محەممەد، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: تائێستا پەرستاران وەکو سەربازی ون کار دەکەن

سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، نەبوونی نازناوی پیشەیی یەکێکە لە کێشە هەرە سەرەکییەکانی پەرستاران، چونکە ئەو نازناوە وەکو پێویست لە سیستمی تەندروستیدا جێبەجێ نەکراوە.