رووداو - تەندروستی
ئەپێکی کوردی دروستکراوە کە بۆ رێنوێنیکردنی پیاوانە تاوەکو خزمەتی هاوژینە دووگیانەکەیان بکەن، بەجۆرێک شارەزایان دەکات لە رەوشی جەستەیی و دەروونیی خانمانی دووگیان.
لە هەڤپەیڤینێک دا کە نالین حەسەن پێشکێشی کرد، محەممەد عوسمان، خاوەنی ئەپەکەیە بە ناوی ''دایک Dayk'' دەڵێت، بە هاوکاریی هاوژینەکەی توانیویەتی ئەپەکە دروستبکات و رێنوێنییەکانی ئەپەکەی لەسەر هاوژینەکەی و منداڵێکی جێبەجێکردووە.
محەممەد عوسمان گوتی، ئەپەکە مانگ بە مانگ گۆڕانکارییە جەستەیی و دەروونییەکانی خانمانی دووگیان و کۆرپەلەکانیان رووندەکاتەوە.
تەنانەت محەممەد عوسمان گوتیشی، لە داهاتوودا پلانیان هەیە چۆنیەتیی وەرزشەکانی خانمانی دووگیان لەنێو ئەپەکە دابنێن، بۆ ئەوەی لەکاتی منداڵبوون بە سرووشتی کەمترین ئازار و لێکەوتیان لەسەر دروستببێت.
ئەپەکە بە هەردوو زاراوەی سۆران و بادینی بەردەستە و هەر لە سەرەتای کردنەوەی ئەپەکە رێنوێنییەکانی بەرچاوڕوونی لە ماوەی دووگیانی بۆ بەکارهێنەران رووندەکاتەوە و تەنانەت ئەوەش نووسراوە کە 'لە ئەگەری هەر کێشەیەکی جیدی پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت'.
نزیک لەم بابەتە؛ چارەسەری کشان و رەنگی پێستی سکی خانمان دوای دووگیانی لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس رووندەکرێتەوە
نزیک لەم بابەتە؛ چارەسەری کشان و رەنگی پێستی سکی خانمان دوای دووگیانی لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس رووندەکرێتەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ