توێژینەوەیەک: گوشاری دەروونی لە ماوەی دووگیانیدا کۆرپەلە دەخاتە مەترسییەوە

01-02-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئیسپانیا ئاشكرای دەکات، خانمانی دووگیان دووچاری گوشاری دەروونی ببنەوە، ئەوا زیان بەر کۆرپەلەکانیان دەکەوێت و گەشەیان دوادەخات.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی بارسێلۆنا کرا و دەرکەوت، ئەو دایکانەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێیان لە ماوەی دووگیانیدا زۆر بووە، گۆڕانکاری لە جینی کۆرپەکانیان هەبووە و بەهۆیەوە گەشەیان دواکەوتووە.
 
تەنانەت ئەوەش باسکراوە کە بەرگریی جەستەی منداڵەکەش لاوازتر بووە، چونکە لە ماوەی دووگیانیدا ئاستی هۆرمۆنی سترێس {کۆرتیزۆڵ}ـی دایکەکە بەرز بووەتەوە کە ئەوە هۆکارێکی سەرەکیی گۆڕانکاری لە جینی منداڵەکان بووە.
 
لە پۆدکاستی نەخۆشنامە؛ پسپۆڕێک باسی پێنج قۆناخ دەکات کە خانمان تووڕەن و دەروونیان تێکدەچێت، ئەو دەڵێت پێویستە رەچاوی بارودۆخیان بکرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هودا سەرهەنگ - پەیام سەربەست مۆمەکەی بەدەستەوەیە.

مۆمێک دووکەڵەکەی تەندروستە و ئەگەریش بیخۆیت ئاساییە

لە پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر لە بەشێکدا جۆرە مۆمێکی تەندروست نمایشکرا کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە؛ داهێنەری ئەو مۆمانە دەڵێت: مادەی زیانبەخشی پارافینیان تێدا نییە.