پسپۆڕێکی کەشوهەوا: هەورە بازنەییەکانی کوردستان پەیوەندییان بە کەمبوونەوەی بارانەوە نییە

16-12-2024
شکار رێبوار
پڕۆفیسۆر سۆران حەمەدەمین - چەند هەورێکی بازنەیی لە ئاسمانی کوردستان.
پڕۆفیسۆر سۆران حەمەدەمین - چەند هەورێکی بازنەیی لە ئاسمانی کوردستان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی گۆڕانەکانی کەشوهەوا ئاشکرای دەکات، ئەو هێڵانە پێیان دەگوترێت هێڵی چڕبوونەوە، لە ئەنجامی دەردانی پاشماوەی فڕۆکەکانەوە دروستدەبن، ئەمەش بەهۆی کارلێکیانە لەگەڵ گازەکانی بەرگەهەوا، دەنکۆڵەی چڕ دروستدەکەن و لە ئاسماندا بەو شێوەیە دەبیندرێن.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 16-12-2024 پڕۆفیسۆر سۆران حەمەدەمین، پسپۆڕی گۆڕانەکانی کەشوهەوا لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمالدا بە رووداوی راگەیاند، گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی زۆریی پیسکەرەکانە کە مرۆڤ رۆژانە بەکاریان دەهێنێت، ئەمەش وادەکات باران کەمببێتەوە و زەویش زیاتر گەرم بێت.
 
پڕۆفیسۆر سۆران حەمەدەمین دەڵێت: هەورە بازنەییەکانی کوردستان پەیوەندییان بە کەمیی بارانەوە نییە و ئەوە تەنیا کارلێکێکی فیزیاییە و هەندێک جار چەند کاژێرێک دەمێنێتەوە.
 
رۆژی هیوا جەمال ئاشکرای دەکات، ئەو هێڵە سپیانەی دوای تێپەڕبوونی فڕۆکەکان لە ئاسماندا بەجێدەمێنن، هەڵمی ئاون، بەڵام هەندێک بە نیشانەی پیلانێکی نهێنی ناوی دەبەن، هەندێ کەس دەڵێن، ئەم هێڵە سپیانە بەڵگەن لەسەر بەرنامەیەکی نهێنی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گۆڕانی کەشوهەوا و ژەهراویکردنی ژینگە.
 
زاناکان دەڵێن؛ هەڵمی سپی کە دوای تێپەڕبوونی فڕۆکەکان لە ئاسماندا دەمێنێتەوە لە ئەنجامی دەرچوونی هەڵمی ئاوە لە پشتی بزوێنەری فڕۆکەکە و بەستنی لە بەرزاییە بەرزەکاندا کە هەوا زۆر ساردە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نیکۆڵ ئێگێرت لە دوو وێنەی جیاواز. وێنە: AOL Post

خانمە ئەکتەرێکی ئەمریکی چۆنیەتیی هەستکردن بە شێرپەنجەکەی ئاشکرادەکات

نیکۆڵ ئێگێرت، خانمە ئەکتەری 52 ساڵانی ئەمریکی نهێنییەکی شێرپەنجەکەی ئاشكرادەکات بەوەی کە نیشانەکانی پشتگوێخستوون و وایزانیوە کە بەهۆی وەستانی سووڕی مانگانەوە گۆڕانکاری لە مەمکی دروستبووە.