رووداو - تەندروستی
ئامێرێکی نوێی بینینی لوولەکانی خوێن لە چین بەکاردەهێندرێت کە وردییەکی زۆر بە پشکنینی لوولەکانی خوێن دەبەخشێت.
لە نەخۆشخانەی ژۆنگژانگ پسپۆڕانی زانکۆی فودان لە چین ئامێرێکی بە ناوی DSA بۆ بینین و پشکنینی لوولەکانی خوێن بەکاردەهێنن و پسپۆڕان دەڵێت، ئەوە یەکەم ئامێرە کە بە تایبەتمەندیی زیرۆ نۆیز بەکاردەهێندرێت.
مەبەستی پسپۆڕان لە ئامێرەکە ئەوەیە کە کەمترن مەترسیی تیشکی هەیە و بەمەش نەخۆش و پزیشکان کەمترین کاریگەریی تیشکاوەرییان لەسەر دروستدەبێت و پشکنینی لولەکانی خوێنیش بە وردییەکی زۆر دەکات.
د. جێ جونبۆو، بەرپرسی بەشی نەخۆشییەکانی دڵە لە زانکۆی فودان دەڵێت: ئامێرەکە هیچ رێژەیەکی تیشکی تێدا نییە و ئاستی تیشکاوەریی سفرە، بەمەش نەخۆشەکە لە بەرکەوتن بە تیشکە زیانبەخشەکانی ئامێرەکە دەپارێزێت.
ئامێرەکە لەلایەن کۆمپانیای United Imaging Healthcare بەرهەمهێندراوە و ئەمە یەکەم دانایە لە جیهاندا کە بەبێ تیشکاوەری بەکاربهێندرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ