رووداو - تەندروستی
کۆنسووڵخانەی هیندستان هاوکاریی تەندروستیی هەڵەبجە دەکات و ئەمڕۆ کۆمەڵێک پێداویستی بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دابینکران.
ئەمڕۆ دووشەممە 10-2-2025 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە رایگەیاند، تەندروستیی هەڵەبجە داواکاریی زۆرە و لە کارداین بۆ ئەوەی سەرجەمیان دابینبکرێن.
نوخشە ناسیح داوادەکات هاوکاریی زیاتری کەرتی تەندروستیی هەڵەبجە بکرێت.
هاوکات د. رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوکارییەکان بریتین لە کۆمەڵێک دەرمانی پێویستیی کۆئەندامی هەناسە بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی.
رەهێڵ فەرەیدوون جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاریکردنی هیندستان بۆ دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی بایەخی زۆری هەیە بۆ کەرتی تەندروستی و گوتی، ''هەمیشەش ئەو وڵاتە رۆڵی سەرەکیی هەبووە لە پێگەیاندنی کەسانی پسپۆڕ لە هەرێمی کوردستان''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ