رووداو - تەندروستی
مامۆستایەکی ئۆتیزم کاریگەریی راهێنانێک بۆ منداڵانی ئۆتیزم ئاشکرادەکات و دەڵێت، لە رێگەیەوە منداڵانی ئۆتیزم دەخاتە قسەکردن.
نافیعە مورادی شارەزاییی هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتیزم، راهێنانێکی نوێ بەکاردەهێنێت بەناوی گوتەدەرمانیی، ئەو بڕوای وایە لە رێگەی گوتەدەرمانی دەتوانێت کاریگەریی لەسەر منداڵانی ئۆتیزم دروست بکات.
ئەمڕۆ شەممە 4-1-2025 نافیعە مورادی، شارەزای مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئۆتیزم لە رۆژی هیوا جەمال گوتی، ئەم رێگەیە وادەکات منداڵانی ئۆتیزم باوەڕیان بەخۆیان هەبێت کە ئەوەی مەبەستیانە بیگەیێنێت بە دەوروبەر.
نافیعە مورادی دەڵێت، نەک تەنیا منداڵانی ئۆتیزم بەڵکو ئەوانەی درەنگ دەکەونە قسەکردن یاخود ئەوانەی کێشەی زمانیان هەیە دەتوانن سوود لە چارەسەرییەکە ببینن.
چارەسەرەکە بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت Speech Therapy هەروەها لەوبارەیەوە توێژینەوەیەکی لە کۆنفرانسی ICCI لە زانکۆی GOETHE لە فرانکفۆرت بڵاوکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ