20 جۆر خۆراک لە قوتابخانەکان قەدەخەدەکرێن

24-10-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان فرۆشتنی زیاتر لە 20 جۆری خواردن و خواردنەوە لە فرۆشگە 'حانووت'ـی قوتابخانەکان قەدەخەدەکات؛ خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان لە قەدەخەکراوەکان.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی، بە نووسراوێک لیستی خواردن و خواردنەوەی رێگەپێدراو و قەدەخەکراو دەنێرێت بۆ قوتابخانەکان و فەرماندەکات بە جێبەجێکردن.
 
بەرنامەی 'رۆژی هیوا جەمال' لیستی خۆراک و خواردنەوە رێگەپێدراو و قەدەخەکراوەکان بەم شێوەیە ئاشکرادەکات؛
 
لەم بارەیەوە خۆراکناسێک بە رووداوی راگەیاند، قوتابی هەبووە کە رۆژانە رێژەیەکی زۆر خواردنەوە وزەبەخشەکانی خواردووەتەوە، ئەمەش وایلێکردووە کە خەوی تێکبچێت و ناڕێکیی هەمیشەیی لێدانی دڵیشی بۆ دروستببێت.
 
جیلوان محەممەد، خۆراکناس دەڵێت، کافایینی نێو وزەبەخشەکان ئەگەری تووشبوون بە دڵەڕاوکێ و هەستیاربوون زیاددەکەن، بۆیە پێشنیازدەکات، لە بری وزەبەخشەکان، کافایین لە چا و قاوە وەربگرن.
 
 
هاوکات د. هەژێن تەڵعەت سامان، پزیشکی پسپۆڕی وەرزشی و نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان بە رووداوی گوت، بۆ کەسی ئاسایی 3 تاوەکو 5 میللیگرام کافایین بۆ هەر کیلۆگرامێکی کێشی جەستە ئاساییە، کە بە شێوەیەکی گشتی نابێت لە 400 میللیگرام زیاتر بێت لە رۆژێکدا.
 
بەڵام ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، خواردنەوە وزەبەخشەکان رێژەیەکی زۆر لەو بڕە ئاساییەیان تێدایە، ئەمە جگە لەوەی کە شەکر و چەندین مادەی زیانبەخشی دیکەش لەخۆدەگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە