پسپۆڕێک ئەو خۆراک و خواردنەوانەی تینوویەتیی رۆژووەوانان زیاددەکەن ئاشکرادەکات

10-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە ناوی ئەو خۆراک و خواردنەوانە ئاشکرادەکات کە تینوویەتیی رۆژووەوانان زیاددەکەن بۆ ئەوەی لە بەربانگ و پارشێودا کەمبکرێنەوە؛ یەکێکیان خۆراکە خێراکانە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 10-3-2025 د. دلێر گەڵاڵی، پسپۆڕی فیسیۆلۆژیی جەستە و مامۆستای زانکۆ لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، خۆراکە سوێرەکان، خۆراکی زۆر چەور، شیرینییەکان و خۆراکە خێراکان تینوویەتی زیاددەکەن. تەنانەت باسی ناوساجیش دەکات کە تینوویەتی زیاددەکات.
 
لەبارەی باشترین کات بۆ خواردنەوەی ئاو باسدەکات کە ''لەنێوان بەربانگ بۆ پارشێو هەر کاژێرێک یەک بۆ دوو پەرداخ ئاو بخورێتەوە''.
 
هۆشداری لەوەشدەدات کە ئەگەر ئاوی زۆر بخورێتەوە لەکاتی بەربانگ ئەوا ترشەڵۆگی گەدە زیاددەبێت و رۆژووەوانان تووشی بەدهەرسی دەبن.
 
لە کۆتاییدا گوتی، تێرخەوبوون هۆکارێکی سەرەکییە بۆ رۆژووەوانان کە کەمتر هەست بە برسیەتی و تینوویەتی بکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە