گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان: نرخی بینینی پزیشک لە 10 بۆ 30 هەزار دینارە

02-02-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رایدەگەیێنێت، بەپێی جۆری خزمەت و بڕوانامە بڕی پارەی بینینی پزیشک دیاریدەکرێت و بەهۆی نرخزیادکردنەوە چەندان پزیشکیان داوەتە دادگە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 2-2-2025 د. ئامانج وەفایی، گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان لە بوولتەنی کاژێر 16:00دا رایگەیاند، بەهۆی وەرگرتنی پارەی زیاد بۆ بینینی پزیشک، چەندین پزیشکیان داوەتە دادگە و نابێت هیچ پزیشکێکیش دوو نەخۆش لە یەک کاتدا ببینێت.
 
دانانی نرخی چوونە ژوورەوەی نەخۆش بۆ نۆرینگە پزیشکییەکان و چاودێریکردنی کاری پزیشکیان لە ئەستۆی سەندیکای پزیشکاندایە. دکتۆر ئامانج وەفایی، گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان دەڵێت: "نرخی چوونە ژوورەوەی نەخۆش بۆ نۆرینگە پزیشکییەکان بەشێوەی جیا رێکخراوەکە، ئەویش بە گوێرەی بڕوانامە و ساڵەکانی کارکردن".
 
دکتۆر ئامانج وەفایی دەشڵێت: نرخی بلیتی نۆرینگە لە 10 بۆ 30 هەزار دینارە و هەر پزیشکێک لە بڕی دیاریکراوی خۆی کەمتر وەربگرێت ئاساییە، بەڵام زیاتر وەربگرێت سزادەدرێت.
 
نرخەکان بەپێی پسپۆڕی و بڕوانامە چەندە؟
 
بەپێی قسەکانی دکتۆر ئامانج، پزیشک دوای ئەوەی کۆلێژی پزیشکی تەواو دەکات دوو ساڵ دەبێتە پزیشكی خولاو و دوو ساڵیش دەبێتە پزیشکی نیشتەجێی دێرین، نرخی بینینی پزیشک لە سەرەتا 10 هەزار دینارە و دوای پێنج ساڵ دەتوانێت بیکات بە 15 هەزار دینار، بەڵام ئەوانەی بڕوانامەی دیبلۆمی باڵا یان ماستەر لە بوارێکی تایبەتدا بەدەست دەهێنن سەرەتا 15 هەزار دینارە و دوای پێنج ساڵ دەبێتە 20 هەزار دینار، ئەوانەشی کە بڕوانامەی دکتۆرا واتا بۆردیان هەیە، نرخی چوونە ژوورەوەی نەخۆش 20 هەزار دینارە و دوای پێنج ساڵ دەتوانن بیکەنە 25 هەزار دینار.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. هەژار محەممەد لەگەڵ دکتۆر لونا خالید چاوپێکەوتن دەکات

پسپۆڕێکی وردی هەناسە: تووشبووانی رەبۆ گرووپی هەرە مەترسیدارن لەکاتی خۆڵبارین

پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان رایدەگەیێنێت، تووشبووانی رەبۆ گرووپی هەرە مەترسیدارن لەکاتی خۆڵبارین و ئەوانەشی کە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە، باشترە یان لە ماڵەوە بمێننەوە یاخود دەمامک ببەستن.