راهێنەرێکی پەروەردەیی: خانمان لە کارە وردەکان دا زیرەک و لێهاتووترن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شیلان سەعید، راهێنەر و رێنوێنیکاری پەروەردەیی.
شیلان سەعید، راهێنەر و رێنوێنیکاری پەروەردەیی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

راهێنەر و رێنوێنیکارێکی پەروەردەیی رایدەگەیێنێت، ئەندامانی خێزان و هاوڕێ کاریگەرییان لەسەر دەستنیشانکردنی بەشی وێژەیی و زانستی هەیە و زۆرجار قوتابی خۆی بڕیارنادات.
 
ئەمڕۆ شەممە 28ـی ئەیلوولی 2024 شیلان سەعید، راهێنەر و رێنوێنیکاری پەروەردەیی لە بەرنامەی نووڕۆژدا بە رووداوی راگەیاند، پیاوان بەشی لای چەپی مێشکیان بەهێزترە لە خانمان کە بەرپرسە لە زمان، قسەکردن، لۆژیک و ژماردن. بەڵام خانمان لای راست و چەپی مێشکیان بەیەکەوە کاردەکات کە لای چەپ بەرپرسە لە وێناکردن، خەیاڵ، تێگەیشتن لە زمانی جەستە و بیرکردنەوەی داهێنەرانە.
 
شیلان سەعید دەڵێت: لە وردەکارییەکان دا خانمان سەرکەوتووترن لە پیاوان.
 
هەروەها رێنوێنیی قوتابییان دەکات لەوەی کە خۆیان سەرپشکبن لە دەستنیشانکردنی بەشە وێژەیی و زانستییەکان و جەختیش لەوە دەکاتەوە، خۆیان هەڵبسەنگێنن لەوەی کە لە چ بابەتێک بە ئەزموون و باشن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە