رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی شۆکهێنەر لەبارەی جۆرێک خواردنەوەی باو دەریدەخات، دەبێتەهۆی شێرپەنجەی دەم، رەنگە رۆژانە خواردنەوەکە بخۆیتەوە!
توێژینەوەیەکی زانکۆی واشنتن لە ئەمریکا لەسەر 160 هەزار کەس کراوە و دەرکەوت، ئەوانەی خواردنەوە گازییەکان و شەربەتە دەستکردەکان دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبووانیان بە شێرپەنجەکانی نێو دەم زۆرە.
توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات، تەنیا خواردنەوەی یەک بتڵی یەک لیتری خواردنەوەی گازی لە رۆژێکدا، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی دەم 5 ئەوەندە زیاددەکات، واتە لە قوتوویەکی 250 میلیلیتری رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی دەم 1.25 زیاددەبێت.
پسپۆڕان دەڵێن، خواردنەوەی گازییەکان بڕێکی زۆر شەکری دەستکردیان تێدایە کە هۆکاری سەرەکییە بۆ هاندانی خانە شێرپەنجەییەکان، هەر بۆیە پێشنیازدەکەن، نەخورێنەوە یان مانگانە یەک بۆ دوو جار خواردنەوەی گازی بخورێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ