ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی: خەیار بە توێکڵەوە بخورێت

09-09-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خەیار نزیکەی 95٪ـی لە ئاو پێکدێت و یەکێکە لە سەوزە پێشەنگەکان بۆ بەشێدارهێشتنەوەی جەستە؛ پسۆڕێکیش باسی توێکڵی خەیار دەکات.
 
دەزگاکە ئاشكرای دەکات، بەهۆی ئەوەی خەیار بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە، ئەمەش وایکردووە پێست هەمیشە بە شێدار بهێڵێتەوە و بیدرەوشێنێتەوە.
 
د. سارا بریوەر، پسپۆڕی خۆراک لە ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی دەڵێت: خەیار یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات و بۆ بەساڵاچووان سوودێکی زیاتری دەبێت.
 
د. سارا بریوەر لە یەکێک لە بابەتەکانی ناوەندەکە باسی توێکڵی خەیار دەکات و دەڵێت: ''هەرسکردن ئاساندەکات و فەرمانەکانی ریخۆڵەش باشتردەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و بەشێک لە ڤیتامین و مادەکانزاییەکان''، بۆیە پێشنیازدەکات، خەیار بە توێکڵەوە بخورێت، بەو مەرجەی بەباشی بشۆردرێتەوە.
 
بەشێک لە سوودەکانی خەیار؛
 
- پتەوکردنی ئێسکەکان؛ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K
- باشترکردنی فەرمانی ریخۆڵەکان؛ سەوزەیەکی هەرسکەرە
- درەوشانەوەی پێست؛ لە بڕێکی زۆر ئاو پێکدێت
- دژەشێرپەنجەیە؛ مادەی دژەئۆکسانی تێدایە
- تەندروستیی دڵ و لوولەکانی خوێن باشتردەکات؛ پەستانی خوێن رێکدەخات
- بەرگریی جەستە بەهێزدەکات؛ ڤیتامین، مادەکانزاییەکان و دژەئۆکسێنەرەکانی تێدایە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە