رووداو - تەندروستی
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەیدز لە ئێران رایدەگەیێنێت، لەو وڵاتە ئەم ساڵ 24 هەزار و 760 تووشبووی ئەیدز تۆمارکراون، سەرۆکی ناوەندەکەش بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بە رێگەی سەرەکیی تووشبوون دادەنێت.
لادن عەباسیان، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەیدز لە ئێران دەڵێت: بەپێی دوایین ئامارەکانی ئەمساڵی هەتاوی لە ئێران، 24 هەزار و 760 تووشبووی ئەیدز دەستنیشانکراوە، بەڵام ناوەندەکە تووشبووان بە 44 هەزار کەس دەخەمڵێنێت.
بە گوتەی لادن عەباسیان، 19٪ـی ئەو تووشبووە نوێیانە خانمانن، هەروەها 73٪ـیش پیاوانن کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 45 ساڵە.
عەباسیان ئاماژە بەوەشدەکات، زۆرترین رێگە و هۆکارەکانی گواستنەوەی ئەیدز، سێکسی ناتەندروست و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بووە.
پسپۆڕێک لە بەرنامەی نووڕۆژی رووداودا چەند رێگەیەکی پێشگیری لە نەخۆشییەکە باسدەکات؛
پسپۆڕێک لە بەرنامەی نووڕۆژی رووداودا چەند رێگەیەکی پێشگیری لە نەخۆشییەکە باسدەکات؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ