تەندروستیی سلێمانی: ئێستا خێرخواز پێداویستیی تاقیگەیی بۆ بانکی خوێن دابیندەکات

05-03-2025
شکار رێبوار
د. هێرش سەید سەلیم - کارمەندێکی بانکی خوێنی سلێمانی. وێنە: رووداو
د. هێرش سەید سەلیم - کارمەندێکی بانکی خوێنی سلێمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای دەکات، ئێستا خێرخواز پێداویستیی تاقیگەیی بۆ بانکی خوێن دابیندەکات، چونکە پێداویستیی تاقیگەیی بۆ دابینناکرێت؛ ئەو ئەمەی بۆ بڕیارە نوێیەکەی وەزارەت گەڕاندەوە لەبارەی تاقیگە پزیشکییە حکومییەکان.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 5-3-2025 د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کەمیی پشکنینە تاقیگەییەکان لە نەخۆشخانەکان هەیە و بەشێکی زۆریان لەلایەن خێرخوازەوە پێداویستییان بۆ دابیندەکرێت.
 
ئەو بەرپرسەی تەندروستیی سلێمانی واژۆکردنی گرێبەستی تازە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت: ئەگەر پەلە نەکرێت لەوە، رەنگە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکانمان مانگێکی دیکە نەخایەنێت.
 
بەگوتەی د. هێرش، لە ساڵی 2014ـەوە کێشەی نەبوون و کەمیی سەرچاوەی مرۆیی لە تەندروستیی سلێمانیدا دروستبووە و تەنانەت دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان قەرزاریی کۆمپانیاکانە.
 
ئاماژەی بەوەشدا 30 بۆ 35٪ـی دەرمانەکانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لەلایەن بەغداوە دابیندەکرێن و نزیکەی 75٪ـیان نین بۆیە نەخۆش بە ناچاری دەبێت بە نرخێکی گران لە دەرمانخانە تایبەتییەکان بیانکڕێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە