پسپۆڕێک: بەرزیی پەستانی خوێن هۆکاری سەرەکیی تووشبوونە بە جەڵتەی مێشک

13-10-2024
شکار رێبوار
د. بژار نەجار، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە سوێد.
د. بژار نەجار، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە سوێد.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، بەرزیی پەستانی خوێن هۆکارێکی بڵاوی تووشبوونە بە جەڵتەی مێشک، هەربۆیە داوای کۆنتڕۆڵکردنی دەکات و دەڵێت: ''بە کەمبوونەوەی پێنج نمرەی پەستانی خوێن، 13٪ ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەبێتەوە''.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2024 د. بژار نەجار، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە سوێد سیمینارێکی بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک رێکخستن کە تیایدا باسی رێگەکانی پێشگیری و مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ جەڵتەی مێشک کرد.
 
د. بژار نەجار قسەی بۆ روودار کردووە و دەڵێت: تووشبووی جەڵتە پێویستە لە چوار کاژێری یەکەمدا مامەڵەی دروستی لەگەڵدا بکرێت، تاوەکو دووچاری ئیفلیجبوون نەبێتەوە و کەسەکە پارێزراوبێت لە پەککەوتەبوون.
 
ئەو پسپۆڕە سەرپەرشتیاری پڕۆژەیەک دەکات بۆ مامەڵەکردن و چارەسەرکردنی جەڵتەی مێشک کە سەرەتا لە زاخۆوە دەستی پێکرد و ئەو کات گوتی، ئەگەر ئەو سەنتەرە بکرێتەوە، ئەوا دەکرێت وەکو سەرچاوەیەکی گرنگی چارەسەر بۆ تووشبووانی جەڵتەی مێشک دابنرێت و لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە سەردانی بکەن.
 
دامەزراوەی جەڵتە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بۆ ناسینەوەی جەڵتەی مێشک چەند نیشانەیەکی سەرەتایی هەن وەکو؛ 
 
- ناڕێکیی رووخسار
- سڕبوونی لایەکی جەستە
- قورسبوونی زمان
- تێکچوونی جووڵە
- ناڕێکیی هاوسەنگیی جەستە
- لاوازبوونی بینین
 
 هەروەها دامەزراوەکە هۆشداریدەدات، هەر کەسێک تووشی یەکێک یاخود چەند نیشانەیەکی جەڵتەی مێشک بوو ئەوا پێویستە لانیکەم لە 30 خولەکدا بگەیێندرێتە نەخۆشخانە تاوەکو چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت و کاریگەریی جەڵتەکە لەسەر جەستە و مێشکی تووشبووەکە کەمببێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.