رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ئەگەری بڵاوبوونەوەی زیاتری جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون هەیە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە 272 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO ئاشکرای دەکات، ئەمساڵ 124 هەزار و 753 تووشبووی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 272ـیان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی رێکخراوەکە تاوەکو ئێستا ئەو جۆرە نوێیە لە 100 وڵات و هەرێم بڵاوبووەتەوە و لە سەرەتای ئەم مانگەوە رێژەکەی زۆر زیادی کردووە.
بەرپرسانی WHO هۆشداری دەدەن لەوەی کە وڵاتان رێوشوێنی گونجاو بگرنە بەر بۆ رێگری لە ڤایرۆسەکە بەتایبەت کۆنتڕۆڵکردنی کەسانی بیانی و ئەوانەی کە سەردانی ناوچەکانی ئەفریقا دەکەن.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، تەنیا لە 2024 لە ئەفریقا زیاتر لە 46 هەزار تووشبوو و زیاتر لە هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
جگە لە وڵاتانی ئەفریقی، لە هەریەک لە وڵاتانی 'ئەڵمانیا، سەنگاپوور، سوێد، پاکستان، هیندستان، ئیمارات و بەریتانیاش' تووشبوو تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ