توێژەرێکی کورد دوو جۆری نوێی بەکتریا دەدۆزێتەوە و پێشکێشی بانکی جیهانیی جینەکانی دەکات

24-09-2024
شکار رێبوار
نێو ستۆدیۆی بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال لەکاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ د. کارزان محەممەد.
نێو ستۆدیۆی بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال لەکاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ د. کارزان محەممەد.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژەرێکی کورد لە شاری سۆرانەوە دوو جۆری نوێی بەکتریا لە ئاوەڕۆی سەرەکیی شارەکە دەدۆزێتەوە، لە بانکی جیهانیی جینەکان لە ئەمریکا تۆماریان دەکات، ئەو مامۆستایە بەو دۆزینەوەیە ناوی زانکۆی سۆرانی بردووەتە نێوەندە جیهانییەکان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی ئەیلوولی 2024 د. کارزان محەممەد، پسپۆڕی بایۆلۆژی لە سۆرانەوە میوانی بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال بوو و رایگەیاند، چوار بۆ پێنج مانگە کار لەسەر میکرۆبی نێو ئاوەڕۆکان دەکات و دوو جۆری جیاوازی بەکتریای دۆزیوەتەوە.
 
د. کارزان محەممەد دەڵێت: هەردوو جۆری بەکتریاکان کوشندەن و سەر بە جۆری بەکتریاکانی Proteus ـن کە بە پشکنینی بۆماوەیی و جینی بۆیان دەرکەوتووە کە دوو بەکتریاکە سەر بە خێزانی ئەو جۆرە بەکتریایەن بە ناوی 'پڕۆتیەس'.
 
گوتیشی "ئامانجمان لە تێستەکان، ژینگە و مادە پیسکەرەکان بوون کە لە ئاوەرۆکەدا هەن، بەڵام ئەنجامی دیکەمان بۆ دەرکەوت کە بوونی دوو بەکتریای نوێیە، کە بەرگرییەکی زۆریان هەیە بۆ هەندێک لە دژەبەکتریاکان، پاشان ناردمانن بۆ جین بانکی جیهانی و لەوێ ئەنجامی دۆزینەوەکەمان پشتڕاستکرایەوە".
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بەکتریایانە لە نێو ریخۆڵەکانی مرۆڤ و هەندێک لە گیانەوەران هەن و رۆڵیان لە فەرمانەکانی هەرسکردن و بەهێزکردنی بەرگریی جەستە هەیە، بوونیان لە ئاوەڕۆکان ئاساییە، بەڵام دەبێت حسابی ئەوە بکرێت ئەو ئاوەڕۆیە داپۆشراو بێت و نزیک نەبێت لە دانیشتووان، چونکە دەشێت ئاوەڕۆکان سەرچاوەی چەندان بەکتریای مەترسیدار و بەهێزبن کە هەوکردنی جیدی و تووند دروستدەکەن''.
 
 
شۆیەکی 40 خولەکییە هەموو بەیانییەک کاژێر 08:00 بەشێوەی زیندوو پێشکێش دەکرێت. تێیدا گفتوگۆی پڕ زانیاری لەگەڵ کەسانێک دەکرێ کە مەرج نییە لەنێو هەواڵەکاندا ناسراوبن، بەڵام مژارەکانیان زۆر گرنگن. هەوڵدەدرێ لە رێگەی چیرۆکە کەسییەکانەوە باشتر و ئاسانتر زانیاری بگەیێندرێتە خەڵک.
 
لە ماوەی بەرنامەکەدا هەوڵدەدرێ وەرگر بەشی تەواوی رۆژەکە بەرچاوڕوونیی هەبێ سەبارەت بەو شتانەی لە کوردستان و ناوچەکە و جیهانیش روودەدەن. هەموو بەیانییەکیش هیوا جەمال راستی و ناڕاستیی زانیارییەک ئاشکرا دەکات کە لەنێو خەڵک دا بڵاوبوونەتەوە. 
 
دیوێکی جیاوازی دیکەی ئەم شۆیە، گەنگەشەی پێشکێشکارە لەنێو خەڵک و لەسەر شەقام لەسەر ئەو مژارانەی رای گشتییان بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە. 
 
ئامانجی شۆیەکە ئەوەیە وەرگری کوردستانی لە هەواڵی ساختە (فەیک نیوز) دووربخاتەوە. وابکات هەمیشە بۆ زانینی ئەوەی بڕیار وایە بەدرێژایی رۆژ و رۆژانی دواتر رووبدات بگەڕێتەوە بۆ (رۆژی هیوا جەمال).
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نیاز بەرزنجی - د. هونەر رێبوار

نەخۆشنامە؛ زۆرجار رێکلام بۆ دەرمانی گیایی دەکرێت کە نازاندرێت چی تێدایە

پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە بە چیرۆکی ئەو پیاوە 60 ساڵانە دەستپێدەکات کە پشکنینی تیشک ''ئەشیعە''ـی خێزانەکەی بردووەتە نەخۆشخانە و بە دکتۆرەکانی گوتووە، ''چییەتی؟'' بەبێ ئەوەی خێزانەکەی لەگەڵ بێت.