رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ لە کەنەدا دەریدەخات، رۆڵی پەرستاران و مامانەکان ئەوەندەی دەروونناس و راوێژکاری دەروونی کاریگەرە بۆ رێگری لە خەمۆکی و ناڕێکییە دەروونییەکانی دوای منداڵبوون.
توێژینەوەکە لە زانکۆی تۆرێنتۆ لەسەر هەزار و 230 خانمی دووگیان کرا و دەرکەوت، ئەو خانمانەی لە ماوەی دووگیانیدا راوێژی کۆمەڵایەتی و دەروونییان وەرگرتووە، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی و خەمباربوون دوای منداڵبوون کەمبووەتەوە.
د. ریچارد سیلڤەر، پسپۆڕی خانمان و منداڵبوون لە شیکاگۆ دەڵێت: گفتوگۆکردن و راوێژی دەروونی رێگەی بێدەرمانین کە دەکرێت خانمان لەدوای منداڵبوونیان بۆیان دابینبکرێت، چونکە لەو ماوەیەدا بەکارهێنانی دەرمان سەلامەت نییە لەبەر شیردان بە کۆرپەکەی.
چارەسەرکارێکی دەروونی ئاشکرای دەکات، بەشێکی زۆری دایکان دوای منداڵبوون خەمگین دەبن، شیرپێدانی سرووشتیش یارمەتیدەردەبێت لە کەمکردنەوەی ئەوە.
هەتاو ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی بە رووداوی گوتووە، ''شیرپێدانی سرووشتی یارمەتیی کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی دایکان دەدات''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ