توێژەرێکی کورد مەترسیی مادەیەک لەنێو توێکڵی لیمۆ ئاشکرادەکات

08-03-2025
شکار رێبوار
ئاوات عەلی خەریکی توێژینەوەکەیەتی لەنێو تاقیگە.
ئاوات عەلی خەریکی توێژینەوەکەیەتی لەنێو تاقیگە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کوردێک خوێندکاری دکتۆرایە لە سوێد و توێژینەوەیەکی کردووە لەسەر کاریگەرییەکانی مادە قڕکەرەکان کە بۆ لیمۆ بەکاردەهێندرێن، ئەنجامی مەترسیداری هەبووە و دەڵێت: ''تویكڵی لیمۆ مادەی شێرپەنجەیی لەسەرە و نەخورێت''.
 
ئاوات عەلی، خوێندکاری دکتۆرایە لە بەشی کیمیا لە زانکۆی ستۆکهۆڵمی سوێد و باسی ئەنجامی توێژینەوەکەی دەکات کە بۆیان دەرکەوتووە، مادە قڕکەرەکان لەسەر توێکڵی لیمۆ دەمێننەوە و کاتێک قاشی لیمۆ دەکرێتە نێو ئاوی خواردنەوە، ئەوا 20٪ـی مادە ژەهراوییەکان تێکەڵ بە ئاوەکە دەبن. 
 
ئەمڕۆ شەممە 8-3-2025 ئاوات عەلیی توێژەر بە رووداوی راگەیاند، مادەی ئیمازەلیل Imazalil وەکو قڕکەر بۆ لیمۆ بەکاردەهێندرێت و مادەیەکی ژەهراوییە، دەشێت ببێتەهۆی شێرپەنجە، هەر بۆیە پێشنیازدەکات، بە ئاو و پاککەرەوە لیمۆکە بشۆردرێتەوە یاخود باشترە توێکڵەکەی نەخورێت.
 
ئاوات عەلی دەڵێت: ''لە ماوەی 24 کاژێردا ئەگەر کیلۆیەک لیمۆ تەنیا بە ئاو بشۆردرێتە ئەوا دوو میلیگرام ئیمازەلیل و هاوشێوەکانی دەچێتە نێو ئاوی خواردنەوە و ئەگەر بە ئاو و زاهیی قاپشووشتن بشۆردرێتەوە ئەوا یەک میلیگرام ئیمازەلیل دەچێتە نێو ئاوی خواردنەوە''، ئەمەش واتە بە هەر جۆرێک بێت ئەو مادە ژەهراوییە تێکەڵ بە ئاوی خواردنەوە دەبێت.
 
هەر ئەمڕۆ دوو سەرچاوە لە عەلوەی سلێمانی و کەلار بە رووداویان راگەیاند، تائێستا پشکنین بۆ ئەو مادەیە نەکراوە لەسەر بەرهەمی لیمۆ. و بەپێی یەکێتیی ئەورووپا، بەکارهێنانی قڕکەرەکان رێگەپێدراوە بەڵام بۆ هەر کیلۆگرامێک، دەبێت 10 میلیگرام بەکاربێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆچەر خۆشناو - د. نەوشاد نەوزاد - د. هونەر رێبوار

نەخۆشنامە؛ شەش مانگ پێش بڕیاردانی هاوسەرگیری، پشکنینی تالاسیمیا بکرێت

پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە باسی ئامادەکارییەکانی هاوسەرگیرییە و دوو پسپۆڕ بە وردەکارییەوە باسی بابەتەکە دەکەن؛ یەکێکیان دەڵێت: دوو کەسی ''عیناد'' نابێت هاوسەرگیری بکەن، ئەوەی دیکەشیان لە وەڵامێکدا باسی ئەو مەرجە تەندروستییانە دەکات کە دەبێت رەچاو بکرێن و دەڵێت، ئەگەر کێشەیان تێدا بێت، نابێت هاوسەرگیرییەکە بکرێت.