رووداو - تەندروستی
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا باجێکی گومرگیی "گەورە" لەسەر دەرمانە هاوردەکراوەکان دادەنێت.
ئەم بڕیارەی ترەمپ لەکاتی گوتارێکیدا هات لە بۆنەیەکی لیژنەی نیشتمانیی هەڵبژاردنی نوێنەرانی کۆماریدا کە جەختی لە باج خستنەسەر هەموو دەرمانە هاوردەکراوەکان کرد.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژە بەوەدەکات، ئەم باجانە دەبنە هاندەر بۆ کۆمپانیاکانی دەرمانسازی تاوەکو کارگە و بەرهەمهێنانیان بگوازنەوە بۆ نێوخۆی ئەمریکا.
گوتیشی: ئەم هەنگاوە هانی کۆمپانیاکان دەدات کارەکانیان لە وڵاتانی دیکەوە بهێننەوە بۆ ئەمریکا.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی رابردوو بە بڕی 212 ملیار و 670 ملیۆن دۆلار دەرمان هاوردەی ئەمریکا کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ