رووداو - تەندروستی
بەرپرسانی هەردوو ویلایەتی تێکساس و نیو مەکسیکۆ رایدەگەیێنن، تووشبووانی نەخۆشیی سوورێژە لەو دوو ویلایەتە گەیشتووەتە 370 کەسی تۆمارکراو و بە زۆرترین رێژەی تووشبوونیشی دادەنێن لەماوەی دەیەی رابردوودا.
تەندروستیی ویلایەتی تێکساس ئاشکرای دەکات، ئێستا 226 تووشبووی سوورێژە تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە کۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تۆمارکراون.
بەگوێرەی WHO و CDC، هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان، بۆ پشگوێخستنی کوتان دەگەڕێننەوە.
تامی کامپ، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان لە ویلایەتی تێکساس دەڵێت: منداڵانی خوار 5 ساڵان زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسەکەن و گرووپی مەترسدارن بپۆ لێکەوتەکانی.
ئەگەر دایک و باوکێک ڤاکسینی سوورێژە بۆ منداڵەکەیان نەکەن، چ لێکەوتەیەکی دەبێت؟ د. گەشبین کاوە لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ رووداو گوتی، ''سوورێژە نەخۆشییەکی قورسە و نیشانەکان رەنگە 7 بۆ 10 رۆژ بخایەنێت و دەکرێت منداڵەکە تووشی هەوکردنی تووندی سییەکان، گوێ و پەردەی مێشک بن، هەر بۆیە رەنگە بەهۆیانەوە گیانلەدەستبدات''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ