رێکخراوێک لە کۆیە: 51 تووشبووی شێرپەنجە لە شارەکە تۆمارکراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
بەڕێوەچوونی پانێڵێک بۆ هۆشیاریی لەبارەی شێرپەنجەی مەمک لە کۆیە و ئاشکراکردنی چەند ئامارێک. وێنە: رووداو
بەڕێوەچوونی پانێڵێک بۆ هۆشیاریی لەبارەی شێرپەنجەی مەمک لە کۆیە و ئاشکراکردنی چەند ئامارێک. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

رێکخراوێک لە کۆیە بەدواداچوونی بۆ ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە شارەکە کردووە و رایدەگەیێنێت، 51 تووشبوو هەن کە زۆرینەیان خانمانن؛ نەبوونی سەنتەری شێرپەنجە بە کێشەی سەرەکیی تووشبووان دادەنێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2024 دکتۆر سرووشت مستەفاپوور، پزیشکی گشتی و سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی لە رێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی بە رووداوی راگەیاند، زۆرترین ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراو شێرپەنجەی مەمکن، کە بەشێکی زۆریان لە تەمەنی سەروو 40 ساڵییەوە نەخۆشییەکەیان هەبووە.
 
دکتۆر سرووشت مستەفاپوور گوتی، بەهۆی نەبوونی سەنتەری شێرپەنجە لە کۆیە، بە ناچاری هەر تووشبوویەک دەبێت بچێتە پارێزگاکانی دیکە بۆ چارەسەر و بەدواداچوون.
 
لە کۆتاییدا هۆشداری دەداتە خانمان، لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی گوماناوی و نامۆ لە مەمکیان، بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو قولاپەی لە گەرووی کچە 15 ساڵانەکە دەرهێنرا. وێنە: نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری.

لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر قولاپێک لە گەرووی کچێکدا دەرهێنرا

نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگای لە هەولێر وێنەی دەرزییەک بڵاودەکەنەوە کە لە گەرووی نەوجەوانێکدا دەرهێندراوە، نەخۆشانەکە ئاشکرای دەکات، نەخۆشەکە کچە و تەمەنی 15 ساڵە.