کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا: لە حەوت منداڵ یەکێکیان بەرزەپەستانی خوێنی هەیە

11-09-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن لەنێو منداڵان دا بەرزبووەتەوە و هۆشداری دەداتە دایک و باوکان.
 
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، 14٪ـی منداڵانی ئەمریکا دووچاری بەرزەپەستانی خوێن بوون یاخود نزیکبوونەتەوە لە تووشبوون بەو نەخۆشییە.
 
د. ئەهلیا سێکاری، توێژەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: ''زیاتر لە دوو هەزار و 500 منداڵ پشکنراون و زۆرینەی ئەوانەی نەخۆشییەکەیان هەبووە قەڵەو و کێشزۆرەکان بوون''.
 
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەکە، نزیکەی 50٪ـی خەڵک تووشبووی بەرزەپەستانی خوێنن کە ئەوەش ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە زیاددەکات، دایک و باوکانیش هۆشیاردەکرێنەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی خەو و خۆراکی منداڵەکانیان بۆ ئەوەی قەڵەو نەبن.
 
بەپێی ئەکادیمیای پسپۆڕانی منداڵان لە ئەمریکا رێگەکانی کەمکردنەوەی قەڵەوبوونی منداڵان بەم شێوەیەیە؛
 
- سنووردارکردنی شیرینییەکان، خۆراکە خێرا و ئامادەکراوەکان و کاتەکانی بەکارهێنانی شاشە
- وەرزش و جووڵەی رۆژانە
- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی و هەڵبژاردنی ژینگەی خاوێن
- رێکخستنی ژەمی خۆراک و کاتەکانی خەو
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.