لە بودجەی ئێران تەنیا 2٪ـی بۆ پارێزگای ورمێ تەرخانکراوە
بودجەی خەملێنراوی پارێزگای ورمێ بۆ ساڵی داهاتوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پلاندانان و گەشەپێدانی پارێزگاکە تاوتوێکرا، کە کەمترە لە 100 ملیۆن دۆلار. بەراورد بە پار، بودجەی پارێزگاکە زیادیکردووە.
بودجەی خەملێنراوی پارێزگای ورمێ بۆ ساڵی داهاتوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پلاندانان و گەشەپێدانی پارێزگاکە تاوتوێکرا، کە کەمترە لە 100 ملیۆن دۆلار. بەراورد بە پار، بودجەی پارێزگاکە زیادیکردووە.
شارەوانیی بۆکان ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش چەند پرۆژەیەکی راگەیاندووە، لەوانە بڵاوکردنەوەی میوزیکی فۆلکلۆر لەسەر شەقامە گشتییەکان، رازاندنەوە و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوازی لە هاوینەهەواری ناڵەشکێنە.
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنە، هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا.
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، "ئێران بە پشتبەستن بە فەرمانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئەو وڵاتە، هەرگیز هەوڵی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی نەداوە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بۆچوونەش بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم."
کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئێران رایگەیاند، هاتووچۆ بە شەمەندەفەر لەنێوان تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە و شاری وان لە باکووری کوردستان دەستیپێکرد.
میدیای ئێران، رووداو و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند رۆژەی سووریا وەکو "راپەرینی خەڵک لە دژی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە" وەسف دەکەن و دەڵێن، پێکدادانەکان لە ناوچە کەناراوەکانی سووریا بەهۆی توڕەیی دانیشتووانی ناوچەکەیە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتی نوێ. ئاماژە بەوەش دەکەن، لە دژی سیاسەتەکانی حکومەتەکەی جۆلانی، چەندین گرووپی چەکداری نوێ لە سووریا دامەزراون.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران گرژییەکانی ئەم دواییەی سووریا وەکو "پێشهاتە مەترسیدارەکان" ناودەبات و دەڵێت، بە وردی چاودێریی پێشهاتە نێوخۆییەکانی سووریا دەکەن و پێیوایە، "دەبنەهۆی بڵاوبوونەوەی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا." جەختیش دەکاتەوە لەوەی، "ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە سووریا تەنیا لە بەرژەوەندیی رژێمی زایۆنی دا دەبێت."
چەند رۆژێکە لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای ئیلام، بەتایبەت لە ناوچەی دێلوران، باران دەبارێت. کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگاکەش لەبارەی ئەگەری دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدات
وەلیپوور رایگەیاند، سەبارەت بە زیانەکانی باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەی گییەڵان راپۆرتێکیان ئامادە کردووە و بۆ کۆنترۆڵی قەیرانی شارەکە و پارێزگای کرماشان ناردوویانە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا قەرەبووی بەشێک لە زیانی جووتیارانی ناوچەکە بکرێت.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەڵێت، ناکرێت بەنزین بە گران هاوردە بکرێت و خەڵکیش ''بەلاش'' بیسووتێنێت.
ئەم ساڵ، زیاتر لە 85 هەزار کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ حەج، دەچنە سعودیە؛ 1٪ـی ئەو کەسانە وەکو رێکخەر، کارگوزار و یارمەتیدەری حاجییەکان دەبن.
لە رووداوێکی تەقەکردندا لەنێو فەرمانگەیەکی سەر بە حکومەتی ئێران لە پارێزگای خوزستان، دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار کرا
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئێران لەژێر سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری ئەمریکادا گفتوگۆ ناکات. دەشڵێت، "سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار کێشەمان بۆ دروست دەکات، بەڵام نامانەوێت ئەوەی بەسەر سەرۆکی ئۆکراینادا هات، بەسەر ئێمەشدا بێت."
گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە 11 مانگی رابردوودا قەبارەی هەناردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە زیاتر لە 756 ملیۆن دۆلار بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی هەرەوەز، کار و چاودێریی کۆمەڵایەتی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی حکومەت بۆ هاوکاریی خەڵکی کەمدەرامەت، زیاتر لە ملیۆنێک و 390 هەزار کەس لەو پارێزگایە کارتی ئەلیکترۆنیی خۆراک وەردەگرن
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بڕیاریدا، رەحمەتوڵڵا ئەکرەمی وەکو سەرپەرشتیاری وەزارەتی ئابووری و دارایی ئەو وڵاتە دەستنیشان بکات.
جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە بڕیار و رێنوێنییەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گاز، گازی 60 فەرمانگەی حکومییان بڕیوە
پۆلیسی رێگەوبانی ئێران رایدەگەیێنێت، بەهۆی بارینی بەفر و باران، خلیسکبوون، تەمومژ و کەمبوونی مەودای بینین، 6 رێگەی سەرەکی لە باکووری ئەو وڵاتە داخراون
پارێزگاری لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە رێگەی کەسێکی خێرخوازەوە بەنیازن پرۆژەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ 90 گوندی پارێزگاکە جێبەجێ بکەن
دوای مشتومڕێکی زۆری پەرلەمان و حکومەتی ئێران، بڕی ئەو پارەیە دیاریکرا کە بڕیارە وەکو هاوکاریی دارایی، لە چوارچێوەی پرۆژەی کارتی ئەلیکترۆنیی خۆراک بدرێتە هاووڵاتیان.
ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی بەفر بارین و سەرما لە هەر پێنج پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان (پارێزگاکانی ورمێ، کرماشان، سنە، ئیلام و لوڕستان) کرایە پشوو
ئەو دوو شاخەوانەی لە چیای ئەشتەران، لە نزیک شاری ئەزنای سەر بە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێسەروشوێن ببوون، ئەمڕۆ دوای سێ رۆژ دۆزرانەوە.
بەفر و سەرما خوێندنی لە قوتابخانە و زانکۆکانی پارێزگای سنە بە شێوەی ئامادەبوون راگرت و کردیە ئۆنلاین؛ لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای ورمێش بە هەمان هۆکار، دەرگەی قوتابخانەکان داخرا و خوێندن بووە ئۆنلاین
لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لە رێگەی نێوان شارەکانی شائاباد و کرماشان، 40 کەس بریندار بوون
بەڕێوەبەری گشتیی هاوئاهەنگیی کاروباری وەبەرهێنان و هەلی کار لە پارێزگای سنە رایدەگەیێنێت، نیوەی زێڕی هەموو ئێران لە پارێزگای سنە بەرهەمدێت.
پارێزگاری لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکە لە 5 ساڵی داهاتوودا پێویستیان بە 300 تریلیۆن تمەن وەبەرهێنانە کە دەکاتە 3.3 ملیار دۆلار.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گازی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گاز، گازی 555 خانەباخ لە سنووری ئەو پارێزگایە بڕدراوە.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هەناردەی شتومەک لە رێگەی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە پار 63٪ زیادیکردووە و لە سەرەتای نەورۆزی 2024ـەوە تاوەکو کۆتایی مانگی یەکەمی 2025، بە بەهای 4.1 ملیار دۆلار کاڵا هەناردەکراوە.
بەپێی راگەیێندراوی کۆمپانیای گازی پارێزگای کرماشان، ئەمڕۆ سێشەممە لە 10 گەڕەکی شاری کرماشان گازی ماڵان دەبڕدرێت.
بە بڕیاری پارێزگاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، قایمقامەکانی شارەکانی سنە، سەقز، کامێران، دیواندەرە و بیجار گۆڕدران.
بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە 11 مانگی رابردوودا تەنیا 353 گەشتیاری بیانی سەردانی مۆزەخانەکانی پارێزگاکەیان کردووە.
لە رێوڕەسمەکەدا، ئەمیر نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران، محەممەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی سەربازیی ئەو وڵاتە ئامادە بوون.
شەپۆلێکی بەفر و باران چەندین پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و لوڕستان بەفر دەبارێت.
کۆمپانیای هێڵی ئاسنی ئێران رایگەیاند، مانگی ئادار و چەند رۆژێک بەر لە نەورۆز، هاتووچۆ بە شەمەندەفەر لەنێوان تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە و شاری وان لە باکووری کوردستان دەستپێدەکاتەوە
حکومەتی ئێران لە وەڵامی سەرۆکی ئەمریکادا کە گوتوویەتی، ئامادەیە لەگەڵ ئێران گفتوگۆ بکات و بگاتە رێککەوتن، رایگەیاند، "کاروباری نێودەوڵەتیمان لەسەر سێ بنەمای شکۆ، ژیری و بەرژەوەندی دامەزراوە. هەموو پرسەکان، بەتایبەتی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان لەسەر ئەو سێ بنەمایە رێکدەخرێن."
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا زیاتر لە 41 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی ئەو وڵاتە کراوە.
بە بڕیاری رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، رەسووڵ موقابلی بە قایمقامی نوێی شاری ورمێ دەستنیشان کرا.
گومرگی ئێران رایگەیاند، لە 10 مانگی رابردوودا ئێران زیاتر لە 81 تۆن زێڕی هاوردە کردووە، زۆرترینیشی لە رێگەی فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینیی تارانەوە بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانانی ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری راگوزەری سووریا رایگەیاند، بە وردی چاودێریی پێشهاتەکان دەکەن و تاران پشتیوانی لە هەر حکومەتێک دەکات، کە لە لایەن گەلی سووریاوە پشتیوانیی بکرێت.
حکومەتی ئێران جەژنانەی جەژنی رەمەزانی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی دیاریکرد، کە بڕەکەی ناگاتە 40 دۆلار.
بەرپرسێکی رێگەوبانی تاران: پێکدادانەکە هێندە سەخت بووە، کە بووەتە هۆی گڕگرتنی هەردوو ئۆتۆمبێلەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی گوڵی نێرگز لە پارێزگاکە زیادیکردووە و ساڵانە 18 ملیۆن گوڵی نێرگز لەو پارێزگایە بەرهەم دێت.
کارگەیەکی پۆڵا لە پارێزگای یەزدی ئێران کرایەوە. کردنەوەی کارگەکە لە کاتێکدایە، وڵاتەکە لە هاوینی پارەوە رووبەڕووی کێشەی کەمیی کارەبا بووەتەوە و کەرتی پیشەسازیی ئەو وڵاتە زیانمەندی سەرکیی بووە.
بە بڕیاری رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێک بە قایمقامی شاری بارووق دەستنیشان کرا
ماوەیەکە بڕینی دار لە مەریوان و چەند ناوچەیەکی دیکەی پارێزگای سنە بە هۆکاری جیا جیا زیادی کردووە، بەشێکی بۆ دروستکردنی خەڵووزە، بەشێکیش بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی زەوی و هەروەها بازرگانیکردنی قاچاخە بە دارەکانەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران رایگەیاند، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و دابەزاندنی نرخی پەتاتە لە وڵاتەکەدا، بڕیاریان داوە پەتاتە هاوردە بکرێت.
بەڕێوەبەری گومرگی ورمێ رایگەیاند، هەناردەکردنی شتومەک لە رێگەی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە 62٪ زیادیکردووە و لە 10 مانگی رابردوودا بە بەهای 4.1 ملیار دۆلار، شتومەک هەناردەکراوە.
حکومەتی ئێران دەڵێت، هەرچەندە توانا ئابوورییەکانی کەمە، بەڵام کاری لەپێشینەیان کەمترکردنەوەی کێشە و بارگرانیی سەر شانی خەڵک دەبێت
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ پەیامێک لە نێوان ئیدارەی نوێی ئەمریکا و حکومەتی ئێران ئاڵۆگۆر نەکراوە. راشیگەیاند لە نێوان هەردوو وڵاتدا کێشەی نەبوونی متمانە هەیە.
پارێزەری دۆسیەی فەرید سادقی، مێرمنداڵە تەمەن 14 ساڵانەکەی خەڵکی شاری قوروە، کە لەلایەن دوو کەسەوە دەستدرێژیی سێکسیی کرابووە سەری و هاوینی ساڵی رابردوو لە تاران خۆی کوشت، رایگەیاند، دادگە سزای لەسێدارەدانی بۆ دوو تاوانباری سەرەکیی دۆسیەکە دەرکردووە
ئەمڕۆ قوتابیان لە سێ شاری پارێزگای سنە ناچنە قوتابخانە، ئەوەش بەهۆی سەرماوە
گومرگی ئیلام دەڵێت، لە 10 مانگی رابردوودا زیاتر لە 270 هەزار تۆن بەرهەمی کشتوکاڵی لە دەروازەی سنووریی میهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، لە 9 مانگدا 14 هەزار و 945 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەپۆلێکی بەفر و باران چەندین پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان و لوڕستان بەفر دەبارێت.
بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا. فەرمانگەکانی حکومەت بە تایبەت تیمەکانی مانگی سوور و فریاکەوتن کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بوومەلەرزەکە تاوەکو ئێستا زیانی نەبووە.
دوو کچ لە ئێران بەهۆی سەماکردن لە مۆنیومێنتی کوژراوانی شەڕی 8 ساڵەی نێوان ئێران و عێراق کە بە "مۆنیومێنتی شەهیدانی ونی کۆماری ئیسلامیی ئێران" دەناسرێت، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.
جێگری وەزیری نەوتی ئێران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی ئێران رایگەیاند، بڕی 240 ملیۆن دۆلار بۆ پەرەپێدانی سێ کێلگەی نەوتی لە پارێزگای کرماشان و ئیلام تەرخان کراوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێک گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی مهاباد رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕی نووری شاری مهاباد کەوتەوە، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا کوژێندرایەوە
وەزیری ئابووری و دارایی ئێران رایگەیاندووە، سیاسەتی حکومەت ئەوەیە گۆڕەپانی ئابووریی وڵات بداتە دەستی کەرتی تایبەت. هەروەها "پێویستە بە بێ دەستێوەردانی حکومەت دۆخی ئابووریمان باشتر بکەین."
جێگری وەزیری ئابووریی ئێران دەڵێت، وەبەرهێنانی بیانی لەو وڵاتەدا زیادیکردووە و لە 10 مانگی رابردوودا قەبارەی وەبەرهێنانی بیانی گەیشتووەتە نزیکەی 9 ملیار دۆلار. ئاماژە بەوەش دەکات، پشکی پارێزگای ورمێ لە وەبەرهێنانی بیانی تەنیا سێ پڕۆژەیە و بایی 20 ملیۆن دۆلار بووە
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازەی سنووریی میهرانەوە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری تێپەراندووە. راشیگەیاند رۆژانە 600 بارهەڵگر لە دەروازەکە بەرەو عێراق دەچن.
جێگری وەزیری دادوەریی ئێران رایگەیاند، 27 گیراوی ئێرانی کە لە گرتووخانەکانی تورکیا بوون، لە لایەن حکومەتی تورکیاوە رادەستی ئێران کرانەوە.
باڵیۆزخانەی ئێران لە کابوول رایگەیاند، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندێکی پلەبەرزی ئەو وڵاتە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی ئەفغانستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەرزەنشتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە گوتوویەتی، ئێران دەبێت بە روونی ئەوە بڵێت کە ئامانجی "بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە" و دەڵێت، ئێران هەمیشە پابەندی رژێمی جیهانی "نەهێشتنی چەکی کۆمەڵکوژ بووە."
بەهۆی سەرما و سۆڵە، ئەمڕۆ لە سەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگای کرماشان دەرگای قوتابخانەکان داخران. هەروەها بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنانی گاز و کارەبا، بە بڕیاری پارێزگاری کرماشان رۆژانی پێنجشەممە لەو پارێزگایە پشوو دەبێت
وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت، 15%ـی گیانلەدەستدانی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ لە ئێران بەهۆی پیسبوونی هەواوەیە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، پار شاری سنە لەنێو هەموو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پاکترین هەوای هەبووە.
گۆرانیبێژی کورد، عەلی فەرزامی لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری کرماشان کوژرا. پۆلیسی کرماشان دەڵێت، لێكۆڵینەوە لەبارەی دۆسیەکەوە دەستیپێکردووە و هەوڵەکان بۆ گرتنی بکوژەکە بەردەوامن.
لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەفربارین بەردەوامە و بەهۆی سەرماوسۆڵە، ئەمڕۆ لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەر سێ پارێزگای ئیلام، سنە و لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها قوتابخانەکانی چەند شارێکی سەر بە پارێزگاکانی کرماشان و ورمێ، دەرگەی قوتابخانەکان داخران.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی تاران دەڵێت، نزیکەی نیوەی باڵەخانە حکومییەکان سەلامەت نین.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە پاییزی ئەم ساڵەوە کەمتر لە 90 ملیمەتر بەفر و باران لەو پارێزگایە باریوە و ئەوەش بەراورد بە هەمان ماوەی پار، بە 35٪ کەمیکردووە.
بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای کۆهگیلۆیە و بۆیەرئەحمەد لە باشووری رۆژئاوای ئێران روویدا. فەرمانگەکانی حکومەت بە تایبەت تیمەکانی مانگی سوور و فریاکەوتن کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە.
بەپێی رێکخراوی کەشناسیی ئێران، لە رۆژانی داهاتوودا بارستە هەوایەکی سارد و شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و زۆربەی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە دەکات و پلەی گەرما دادەبەزێت.
هادی تەحان نەزیف، گوتەبێژی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران دەڵێت: "ئەنجوومەن بڕیاری دا سەقفی باجی سەر کۆمپانیا و یەکە بارزگانییەکان 700 ملیار تمەن و تاکەکان 70 ملیار تمەن بێت، ئەمە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەت و دەستوور نییە. ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور هەروەها هیچ ناڕەزایەتییەکی نەبوو بەرامبەر بە باجی 1٪ی ئۆتۆمبێلە پیکاپەکانی دوو کابینە کە نرخیان سەرووی 5 ملیار تمەن بێت."
پارێزگاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی رێگەوبان لەو پارێزگایە پێویستیان بە 25 تریلیۆن تمەن (نزیکەی 312 ملیۆن دۆلار)ـە.
بەگوێرەی کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران، مانگی داهاتوو هاتووچۆ بە شەمەندەفەر لەنێوان تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە و شاری وان لە باکووری کوردستان دەستپێدەکاتەوە
کۆنترۆڵی جۆریی هەوای تاران رایگەیاند، لە 9 مانگ و 20 رۆژی رابردوودا هەوای شارەکە تەنیا پێنج رۆژ پاک بووە.
کۆبوونەوەی لیژنەی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی ئێران بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی و تیمی ئابووریی حکومەت بەڕێوەچوو، کێشەی گرانبوون و کەمیی دەرمانیان لە وڵاتەکە تاوتوێ کرد
بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 9 مانگی رابردوودا زیاتر لە 146 هەزار کەس سەردانی مۆزەخانەکانی پارێزگاکەیان کردووە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی کرماشان رایگەیاند، لە 9 مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە 704 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە هەناردەی عێراق کراوە
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، یاسای باڵاپۆشی بۆیە راگیراوە، لەبەر ئەوەی هەندێک بڕگەی یاساکە، ئەگەر جێبەجێ بکرێن، دەکرێت دەرئەنجامی کۆمەڵایەتیی زۆر قورسیان هەبێت
عەبدوڵڵا بڵواسی، چالاکڤانی بواری کرێکاری لە مەریوان دەڵێت: "تمەن بەهای خۆی لەدەستداوە، بە تایبەت لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 35٪ی بەهای خۆ لەدەستداوە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە پێداویستییەکانی ژیانی خەڵک وەکوو دەرمان، کڕی خانوو و جلوبەرگ گرانتر ببن. هەروەها ئەوە بووە هۆی ئەوە کە خەڵک نەتوانێت نیوەی پێداویستییەکانی ژیانیشی دابین بکات. ئەو پارەیەی کە وەردەگرین بەشی یەک لەسەر پێنجی پێداویستیکانی ژیانمان ناکات. هەر بۆیەش رۆژانە دەبینین لە شارەکانی ئێران کرێکاران دێنە سەر شەقامەکان و داوای مافی خۆیان دەکەن."
سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.
سەرۆکی لیژنەی ئینتەرنێتی سەر بە ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی ئێران رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەکانیان 30 هەزار ئامێری تایبەت بە ئینتەرنێتی ستارلینک لە ئێران هەن و زیاتر لە 100 هەزار کەس لەو وڵاتە ئەو ئینتەرنێتە بەکاردەهێنن، بەبێ ئەوەی هیچ مۆڵەتێکیان لە حکومەت وەرگرتبێت.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، کێشەی کەمیی ئەمبووڵانسیان هەیە و بەپێی بەدواداچوونەکانیان، پێویستیان بە لانیکەم 5000 ئۆتۆمبێلی لەو جۆرەیە، بۆئەوەی بتوانن بە باشی کارەکانیان بکەن
پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەو پارێزگایە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 9 کەسیش بریندار بوون
گومرگی کرماشان دەڵێت، هەناردەی کاڵا لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە پار زیادیکردووە، لە 9 مانگدا 2.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
وەزیری وزەی ئێران دەڵێت، ناهاوسەنگیی زۆر لە کەرتی وزەی وڵاتەکەیدا هەیە و بەم زووانە ناتوانن کێشەکە چارەسەر بکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، گازی پێویست بۆ وێستگەکانی کارەبا نییە و پێشبینی دەکەن؛ کورتهێنانی کارەبا بۆ 25 هەزار مێگاوات بەرزبێتەوە.
لیژنەی پیشەسازی و کانزای ئێران کۆبووەوە و وەزیری پیشەسازیش تێیدا ئامادە بوو. زیانی بڕینی کارەبا و گاز لەسەر کارگەکان تاوتوێ کران.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، "بێڵندانە" و "دەنگبێژی" کە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە هەن، لە تۆماری نیشتمانیی میراتە کولتوورییەکانی ئێران تۆمارکران.
قایمقامی شاری میهرانی سنووری پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، رۆژانە 20 هەزار کەس لە رێگەی دەروازە سنووریی میهرانەوە لەنێوان ئێران و عێراقدا هاتووچۆ دەکەن
کابینەی مەسعود پزیشکیان لە ژێر گوشاردایە. بەشێک لە پەرلەمانتاران رەخنەی تووند لە سیاسەتی ئابووریی حکومەت دەگرن و داوا دەکەن متمانە لە وەزیرانی ئابووری و ئاوەدانکردنەوە وەربگیرێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گەڕێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران، ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا لەبارەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی، رۆژی 13ـی کانوونی دووەمی 2025 لە جنێڤ دەستپێدەکاتەوە.
ئێران و ئەمریکا لە ساڵی 1980ـەوە پەیوەندیی فەرمیی دیپلۆماسیان نییە، بەڵام ساڵانی رابردوو بەرپرسانی هەردوو وڵات چەندین جار سەبارەت بە دۆسیەی پرۆگرامی ئەتۆمی گفتوگۆ و دانوستاندنیان کردووە.
فەرمانگەی باجی ئێران دەڵێت، داهاتی حکومەت لە وەرگرتنی باج بەراورد بە ساڵی پێشتر 48٪ زیادی کردووە و لە 9 مانگدا زیاتر لە 812 تریلیۆن تمەن باج لە خەڵک و کۆمپانیاکان وەرگیراوە کە دەکاتە نزیکەی 10 ملیار دۆلار.
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئەم ساڵ بەرهەمی چەوەندەر لە سنووری ئەو پارێزگایە دوو ملیۆن تۆنی تێپەڕاند و ریکۆردێکی نوێی تۆمار کرد. لەسەر ئاستی پارێزگاش، زۆرترین چەوەندەر لە شاری پیرانشار بەرهەم هاتووە، کە 503 هەزار تۆن بووە.
ناوەندی ئاماری ئێران رایگەیاند، ساڵی رابردوو نزیکەی 14 ملیۆن کەس لەو وڵاتەوە گەشتی دەرەوەیان کردووە، نزیکەی 7 ملیار دۆلاریان لە دەرەوە خەرجیان کردووە.
بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی تەمەرچین لە پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە 9 مانگدا بایی زیاتر لە 570 ملیۆن دۆلار کاڵا و پێداویستی هەناردە کراوە و هاوردەکردنی کاڵاش گەیشتووەتە بایی زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار.
وەزیری بەرگریی ئێران دەڵێت، ئەوانەی دەڵێن دوای سووریا نۆرەی ئێران و یەمەنە، دەبێت بزانن نۆرەی خۆیانە؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "ئێمە لە سووریا کشاوینەتەوە و هیچ دەستوەردانێکمان لەو وڵاتەدا نییە."
لە شاری یەزد لە نێوەڕاستی ئێران، بەهۆی تەقینی سیستمی گازی ماڵان و ئاگرکەوتنەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون.
کێشەی بێکاری، بەرزیی رێژەی هەڵاوسان، جێگیرنەبوونی نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار و بەم دواییەش کێشەی کەمیی گاز و کارەبا، دۆخی ئابووریی ئێرانی خراپتر کردووە. بازرگانان و خاوەن کارگەکان لە دۆخەکە ناڕازین.
فەرماندەی قەرارگەی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئێران دەستپێشخەری هیچ شەڕێکی لە ناوچەکەدا نەکردووە و ناشیکات. دەشڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا مانۆڕی سەربازی دەکەن.
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ و حکومەت بە گشتی دژی ئەوەن ماوەی ئەنجوومەنی شار و گوندەکان بۆ حەوت ساڵ درێژ بکرێتەوە و پێویستە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، 700 خوێندکاری بیانی لە شەش وڵاتەوە لەو زانکۆیە دەخوێنن. دەشڵێت پلانیان هەیە خوێندکاری بیانیی زیاتر وەربگرن.
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران دەڵێت، هیچ هەڕەشەیەکی جیدی و هاتووچۆیەکی گوماناوی لە کەنداو و نزیک لە سنوورە ئاوییەکانی ئێران نییە؛ دەشڵێت: "هێزەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشە و مەترسییەک ئامادەن و ئاڵای سپی هەڵناکەین".
فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران وەڵامی دەنگۆی کوژرانی جەنەرال کیومەرس پورهاشمی، فەرماندەی پلە باڵای سوپای پاسداران لە شاری حەلەب لەلایەن ئەفسەرێکی سوپای سووریا دەداتەوە و دەڵێت: "ئەو فەرماندەیە لەلایەن کەسێکی سەر بە ئەمریکاوە کوژرا."
گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی نوێی سوریا رێگەی دیپلۆماسی دەگرنەبەر. راشیگەیاند، ئامادەن باڵیۆزخانەکەیان لە سووریا بکەنەوە.
داواکاری گشتیی شاری قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، چوار فەرمانبەری دەروازەی سنووریی پەروێزخان بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی پارە لە شۆفێران بە شێوەیەکی نایاسایی، دەستبەسەر کران و رەوانەی زیندان کران.
بەگوتەی فەیسەڵ یوسف، ئێستا هەوڵێک لە لایەن ئەمریکا و فەرەنساوە هەیە بۆ یەکخستنی دەنگی کورد و "گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببینەوە."
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، پێویستە لیژنەی ئابووریی پەرلەمان سەبارەت بە کورتهێنانی کارەبا و گاز، هەروەها لەدەستدانی بەهای دراوی نیشتمانی لێکۆڵینەوە بکات.
بەگوێرەی ئاماری ناوەندی گەنجیێتیی دانیشتووان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ساڵانە 530 هەزار منداڵ لەو وڵاتەدا بە نایاسایی لەباردەبرێن.
بەپێی راپۆرتی فەرمانگەی باری کەسیی ئێران، لە 11 ساڵی رابردوودا رێژەی هاوسەرگیری لەو وڵاتە 42٪ دابەزیوە و رێژەی جیابوونەوەش 34٪ زیادیکردووە. بە ێی فەرمانگەکە، لە ساڵی 2013دا 829 هەزار کەس هاوسەرگیریان کردبوو، ئەو ژمارەیە لە 2023دا بۆ 481 هەزار هاوسەرگیری بەزیوە. هەروەها لە ساڵی 2013دا 150 هەزار هاوسەر جیاببوونەوە، ساڵی رابردوو ژمارەکە بۆ 202 هەزار جیابوونەوە بەرزبووەتەوە.
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ئێران رایگەیاند، ئامادەن رووبەڕووی هەر هەڕەشە و قەیرانێک ببنەوە و بەرگری لە ئایدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن.
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، 50 کەس ژەهراوی بوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێت، بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بووە.
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، 11 کەس ژەهراوی بوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێت، بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بووە.
سەرۆککۆماری ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی پیسبوونی هەوا و دابینکردنی سووتەمەنیی پێویست بۆ هەموو ناوچەکانی ئەو وڵاتە، پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێت، بەکارهێنانی وزە کەم بکەنەوە.
کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای ئێران رایگەیاند، لە بەرهەمهێنانی کارەبادا تووشی کێشە هاتوون و بە ناچاری جارێکی دیکە بریار دراوە، کارەبای ماڵان و کارگەکان ببڕدرێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: رووخانی حکومەتی ئەسەد دەبێتە کێشە بۆ بەرەی مقاوەمە
بۆ یەکەمین جار لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران، پەرەستوو ئەحمەدی، هونەرمەندی ئێرانی لە یەکێک لە کاروانسەراکانی ئەو وڵاتە بەبێ لەبەرچاوگرتنی باڵاپۆشی، کۆنسێرتێکی میوزیکی ساز کرد کە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لە کەناڵی یوتیوبی خۆی پەخشی کرد.
بە بڕیاری وەزیری دەرەوەی ئێران، فەرامەرز ئەسەدی وەک کۆنسووڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەستنیشانکرا.
حکومەتی ئێران دەڵێت، هۆکاری سەرەکی بۆ کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و گۆڕینی رژێم لەو وڵاتە، "بێهێزی و نەبوونی ئیرادە" لە نێو سوپای ئەو وڵاتە بووە. دەشڵێت، دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان تاران و دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق بەندە بە هەڵسوکەوتەکانی لایەنی بەرامبەر.
گومرگی کرماشان ئامارەکانی ترانزێتی کەلوپەلی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ترانزێتی کەلوپەل لە رێگەی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە لە ماوەی هەشت مانگدا 95٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیار و 770 ملیۆن دۆلار.
وەزیری دەرەوەی ئیران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا ئاگادار بوو و حکومەتی سووریاشی لەوە ئاگادار کردەوە.
سەرۆککۆماری ئێران سەبارەت بە رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و دوایین پێشهاتەکانی سووریا رایگەیاند، "پێویستە لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سووریا بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن گفتوگۆ هەبێت و گەلی سووریا بتوانێت دوور لە دەستوەردانی دەرەکی بڕیار لە داهاتووی سووریا و سیستمە سیاسییەکەی بدەن."
دوای 53 ساڵ دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی دەستەی تەحریری شام گەیشتنە دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە سووریا هێنا.
وەزیری ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان و بڕیارە لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی رەزا رەحمانی، پارێزگاری نوێی شارەکەدا ئامادە بێت.
بەرپرسانی کەرتی تەندروستیی ئێران هۆشداری لە کەمیی بەشە بودجەی کەرتەکەیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو دەدەن. دەشڵێن، ئەگەری هەیە نرخی دەرمان بۆ 15 هێندەی ئێستا بەرزبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی سووریا و دوایین پێشهاتەکانی، رۆژی هەینی سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئیران بۆ کاروبارە سیاسییەکان رایگەیاند، لە جنێڤ بە نوێنەرانی ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسایان گوتووە، "ئەگەر هەوڵ بۆ سەپاندنەوەی سزا بۆ سەر ئێران بدەن، تاران لە پەیماننامەی رێگریکردن لە چەکی ئەتۆمی دەکشێتەوە."
دوای مانگێک و 13 رۆژ، حکومەتی ئێران کێشەی دەستنیشانکردنی پارێزگارێکی نوێی بۆ ورمێ یەکلاکردەوە و کەسێکی تورکی ئازەری خەڵکی تەورێزی وەک پارێزگاری نوێ دیاریکرد.
باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە ئێران رایگەیاند، حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ ژیاندنەوەی دەریاچەی ورمێ و ئەو دەریاچە و تاڵاوانەی مەترسیی وشکبوونیان لەسەرە، هاوکاریی حکومەتی ئێران دەکات، بۆ ئەو مەبەستە بڕی 4.5 ملیۆن دۆلار وەکو هاوکاری دارایی تەرخان دەکات.
قایمقامی پاوەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هاتووچۆی خەڵک بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە دەروازەی سنووریی شوشمێ کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی کرماشان و هەڵەبجە، دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەری رێکخراوی ئێزدینا رایگەیاند، پێنج هەزار کوردی ئێزدی لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب و ناوچەی شەهبا لە دۆخێکی سەختدان.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەبارەی دوایین پێشهاتەکان لە سووریا رایگەیاند، هێرشی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا "پلانێکی زایۆنی- ئەمریکی" و پیلانگێڕییەکی مەترسیدارە بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەمان. جەختی لە پشتگیری هەمەلایەنەی ئێران بۆ حکومەت و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە.
لە ناوچەی تەلڕفعەتی هەرێمی شەهبا لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری حەلەب، سێ شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە لە لایەن چەکدارانی "سوپای نیشتمانیی سووریا"ی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە بە دیل گیران.
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات-هەسەدە، لەبارەی هێرشی ئەم دواییەی گرووپە چەکدارەکانی دژبەری حکومەتی سووریا رایگەیاند، ئامانجی هێرشەکە داگیرکردنی هەموو خاکی سووریا و بە تایبەتیش داگیرکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە. جەختیش دەکاتەوە، ئێستا سەرنجی هێرشەکە لەسەر ناوچەکانی شەهبا و حەلەبە.
نووسینگەی سەرۆککۆماریی ئیران رایگەیاند، حکومەت هەوڵ دەدات گۆڕانکاری لە یاسای باڵاپۆشی و پاکداوێنی دا بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاو دەنێت بەرەو هەموارکردنی یاساکە.
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، هیوادارە ئەو دۆخەی ئێستا لە سووریا دروستبووە بە هاوکاری وڵاتانی ئیسلامی چارەسەر بکرێت.
کۆنسووڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر دەڵێت، گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لەنێوان هەولێر و دوورگەی کیشی وڵاتەکەی مانگی 12ی ئەم ساڵ دەستپێدەکات و لە سەرەتاوە گەشتەکە هەفتانە دەبێت و دواتر ژمارەی گەشتەکانیش زیاد دەبن.
بڕیارە ئەمرۆ هەینی جێگری وەزیرانی دەرەوەی ئێران، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە جنێڤ کۆببنەوە. وەزیرانی دەرەوە گفتوگۆ لەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران و پرسەکانی ناوچەکە دەکەن.
بەهۆی پۆستەکەی محەممەدجەواد زەریف، ناکۆکییەکی توند کەوتووەتە نێوان پەرلەمان و حکومەتی ئێران. دوور نییە ناکۆکییەکە ببێتە هۆی هەرەسهێنانی ئەو "تەباییە نیشتیمانییەی" حکومەتەکەی پزیشکیان بانگەشەی بۆ دەکات.
لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، 18 رێکخراوی مافی مرۆڤ داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی، دوو زیندانیی سیاسیی کورد دەکەن کە لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران زیندانین.
یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری نەتەوە، ئایین و ئایینزاکان و وەزیری پێشووی ئیتڵاعات رایگەیاند، بکەرانی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە، زانا ئەتۆمییەکەی ئێران؛ لە رێگەی سەقزەوە بۆ دەرەوەی وڵات هەڵاتن. هەروەها دەڵێت، نەیانتوانیوە بکوژانی چوار زانای دیکەی ئەتۆمی بدۆزنەوە
ئەندامێکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت: بەو قەرزە کەمەی خانووبەرە کە حکومەت دەیداتە خەڵک، کەس نابێتە خاوەنی خانووی خۆی.
دوای 100 رۆژ لە دەستبەکاربوونی کابینەی مەسعود پزیشکیان کە دروشمی حکومەتەکەی باشترکردنی دۆخی ئابووریی ئێران و بژێویی خەڵکە، لەو ماوەیە دا گرانی زیاتر بووە.
ئێران و ئازەربایجان مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لە پارێزگای ئەردەبیلی ئێران دەکەن. سوپای پاسداران دەڵێت، ئەو مانۆڕە بە ئامانجی پەرەپێدانی هاوکارییە سەربازییەکان و دوولایەنەیە بۆ "رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارە نایاساییەکان".
وەزیری گەیاندن و تەکنەلۆجیای زانیاریی ئێران دەڵێت، زیانی ئابووریی فیلتەرکردنی ئینتەرنێت لەو وڵاتە زیاتر لە 50 تریلیۆن تمەنە (کە دەکاتە زیاتر لە 735 ملیۆن دۆلار).
زیاتر لە هەفتەیەکە کرێکار و کارمەندانی لقی کرماشانی کۆمپانیای ئێران خودرۆ مانیان گرتووە و داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ کارمەندانی لقی سەرەکیی کۆمپانیاکە دەکەن
بەپێی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە بازنەی نەغەدە و شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و دوو بازنەی دیکە لە ئێران ناکرێت
کشتوکاڵی شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان دەڵێت، ئەم ساڵ بەرهەمی خورما لە باخەکانی شارەکە نزیکەی 4000 تۆن دەبێت
بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە چوارچێوەی (ئاسۆی جیهانیی هەورامان) کە لەلایەن یونسکۆوە تۆمارکراوە، ژێرخانی سێ گوندی ناوچەی هەورامان لە سنووری شاری جوانڕۆ بە مەبەستی پاراستن و گەشەپێدانیان تەواوکرا.
ئەنجوومەنی دادوەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڕیارنامەیەکی دژی ئێران پەسند کرد. کە سەرکۆنەی زیاتربوونی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە و هاوکارینەکردنی پێویستی تاران لەگەڵ ئاژانسەکە دەکات.
وەزیری خوێندنی باڵای ئێران دەڵێت، لە چەند ساڵی رابردوودا 25%ی مامۆستایانی زانکۆ چوونەتە دەرەوەی وڵات
وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارێزگاری نوێ بۆ هەموو ئەو پارێزگایانە دەستنیشان دەکرێن کەتاوەکو ئێستا بڕیاریان لەسەر نەدراوە.
رەشنووسی بڕیارنامەیەک دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران و زیاتربوونی سزای لەسێدارەدان لەو وڵاتە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند کرا. ئێران بڕیارنامەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، "نادادپەروەرانە و سیاسییە و لایەنگری پێوە دیارە".
محەممەدڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە بۆ لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی پرسی گواستنەوەی پایتەختی ئەو وڵاتە راسپێردرا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، وەکو دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر سەپاندنی سزا بەسەر کۆمپانیای کەشتیوانیی ئەو وڵاتەدا، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە حەوت مانگدا 311 کەس لەو پارێزگایە بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، لە "هێرشێکی تیرۆریستی" دا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، دوو ئەندامی هێزی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران کوژران.
پەرلەمانتارێکی تاران، کە هاوکات ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێرانە، داوای گۆڕینی سیاسەتی بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت، "بۆ دروستکردنی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا پێویستە ئێران بەرەو دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەنگاو بنێت."
قایمقامی شاری مێرانی سەر بە پارێزگای ئیلام رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی لە عێراق، دەروازەی سنووریی مێران بۆ ماوەی دوو رۆژ دادەخرێت
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەری بەرهەمهێندراوی پارێزگاکە لەلایەن کارگەکانی قەند و شەکرەوە کڕدراوە
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 7 مانگی رابردوودا 556 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی جیاوازی وەکو رووداوی هاتووچۆ، خنکان، سووتان و هەڵدێران گیانیان لەدەستداوە
سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەی قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان مانۆڕێکی سەربازی دەکات. قایمقامی قەسری شیرین دەڵێت، ئەگەری بیستنی دەنگی تەقە و تەقینەوە هەیە، بۆیە پێویست ناکات خەڵکی ناوچەکە نیگەران بن.
وەزیری بەرگریی ئێران لە دیمەشق رایگەیاند، سووریا لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا رۆڵێکی ستراتیژی هەیە و "هیوادارین لە دۆخی هەستیاردا پشتیوانی لە یەکدی بکەین".
وەزیری بەرگریی ئێران لە دیمەشق لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا و عەلی مەحموود عەباس هاوتا سوورییەکەی کۆبووەوە و گوتی، "سووریا لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا رۆڵێکی ستراتیژی هەیە و هیوادارین لە دۆخی هەستیاردا پشتیوانی لە یەکدی بکەین".
ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە لە پارێزگاکانی خوراسانی رەزەوی و کۆهگیلۆیە و بۆیەرئەحمەد لە ئێران روویاندا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بوومەلەرزەکان زیانی گیانییان نەبووە
عەلی لاریجانی، راوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سەردانی سووریا دەکات و لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێ بوومەلەرزە لە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان، خوراسانی رەزەوی و یەزد لە ئێران روویاندا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 11 کەس بریندار بوون.
پەرلەمانتارێکی ئێران دەڵێت، بڕینی کارەبا لە هەموو پارێزگاکانی ئێران بۆ دوو کاژێر هیچ پەیوەندییەکی بە بەکارهێنانی مازۆت یان راگرتنی بەکارهێنانی ئەو سووتەمەنییە لە وێستگەکانی کارەبا نییە، پێویستە حکومەت و وەزارەتی وزە لەگەڵ خەڵک راستگۆ بن
بڕینی کارەبای ماڵان و شوێنە بازرگانییەکان بە پێی خشتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستیپێکرد. هەنگاوەکە دوای بڕیاری راگرتنی بەکارهێنانی مازۆت لە سێ وێستگەی سەرەکیی کارەبا لەو وڵاتە هات.
گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە حەوت مانگی رابردوودا قەبارەی هەناردە و هاوردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە زیاتر لە 934 ملیۆن دۆلار بووە.
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند، رێژەی گەشەی دانیشتووان لەو وڵاتە تاوەکو 20 ساڵی دیکە بۆ سفر دادەبەزێت و دوای ئەوە ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە کەمدەبێتەوە. دەشڵێت، "ئەگەر دۆخەکە هەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت، 100 ساڵی دیکە ئێران کەسی تێدا نامێنێت."
جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی رایگەیاند، "ئێران پێشانی داوە ئیرادە و توانای رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەکی هەیە و ناکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ هەڕەشەیەک."
سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رایگەیاند هیچ هاتن و رۆیشتنێک کاریگەری لە بەرنامەی ئەتۆمییان ناکات و ناگۆڕێت.
بەڕێوەبەری گەشەپێدانی بازرگانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە ماوەی 7 مانگدا بایی 108 ملیۆن دۆلار بەرهەمی کشتوکاڵی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە هەناردە کراوە
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوە و رێگەوبانی پارێزگای ورمێ، لە 7 مانگدا زیاتر لە 3.1 ملیۆن کەس لە دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە هاتووچۆیان کردووە
کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بە تۆڕی میدیای رووداو راگەیاند، دوای زیاتر لە پێنج ساڵ، ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت و بەمەبەستی ماڵئاوایی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات. نەسرۆڵڵا رەشنوودی لەبارەی هاوکاریکردنی لایەنەکان لە پێکهێنانی حکومەت گوتی، هەر کاتێک پێویستی کردبێت، ئێران رۆڵی خۆی گێڕاوە.
سەرۆکی گشتیی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی 7 مانگی رابردوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی وڵاتەکەیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان نزیکەی 100 ملیار دۆلار بووە
فەرماندەیی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، سەرکردەی ئەو گرووپە چەکدارەی لە ناوچەی گوهەرکوهی شاری تەفتان هێرشی کردە سەر هێزەکانی پۆلیس و بەهۆیەوە 10 پۆلیس کوژران، ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژرا.
بەرپرسی نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، ئێران وەڵامێکی تووندی دەبێت
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری خۆی لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا
وەزیری دەرەوەی ئێران رەخنە لە حکومەتی ئەڵمانیا دەگرێت لە بەرامبەر بڕیاری داخستنی کۆنسووڵخانەکانی ئێران لە ئەڵمانیا و دەڵێت، ئەو بڕیارە کێشە بۆ دەیان هەزار هاووڵاتی دروست دەکات.
بەگوتەی بەرپرسانی حکومەتی ئێران، قەدەخەی سەر مۆبایلی ئایفۆن هەڵدەگیرێت و دوای سێ ساڵ، تۆمارکردنی مۆبایلی ئایفۆن لەو وڵاتە دەستپێدەکاتەوە.
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان "گرووپێکی تیرۆریستییان" هەڵوەشاندووەتەوە، کە بە گوتەی وەزارەتەکە بەنیازبوون "بە مەبەستی تیرۆر و دروستکردنی ئاژاوە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە دزە بکەنە نێو خاکی ئێران".
قەرارگەی قودسی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە درۆن بنکەیەکی ئەو چەکدارانەیان کردووەتە ئامانج کە لە هێرشێکدا لە شاری تەفتانی سیستان و بەلووچستان 10 پۆلیسیان کوشت، لە ئەنجامدا چوار "چەکداری تیرۆریست" کوژران و چواری دیکەش دەستگیر کران
گومرگی ئێران رایگەیاند، لە 7 مانگی رابردوودا ئێران زیاتر لە 53 تۆن زێڕی هاوردە کردووە، زیاترین بڕی زێڕەکەش لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینیی تارانەوە هاوردە کراوە. دەروازەی سنووریی باشماخیش بە پلەی دووەم دێت
ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی ماڵ و موڵکی خەڵک، مافێکی سرووشتی، یاسایی و دەستوورییە... ئەگەر نەخرێتە کارنامەی پەرلەمان و دەنگی لەسەر نەدرێت، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بایکۆتی دانیشتنەکان دەکەن".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئەم ساڵ بەکارهێنانی بەنزین بەراورد بە 2019 بە رێژەی 40٪ زیادیکردووە، "لە کاتێکدا گەشەی دانیشتووان و داهاتی نیشتیمانی زۆر لەوە کەمترە.
لە ناوچەی سەوڵاوا لە سنووری سنە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک روویدا و بەهۆیەوە چەکدارێکی خۆجێی سوپا کوژرا و دوو کەسی دیکە بریندار بوون.
قایمقامی ورمێ رایگەیاند، بریاری ئەنجوومەنی شاری ورمێ بۆ لەسەرکارلادانی سەرۆکی شارەوانیی شارەکە لە لایەن لیژنەی باڵای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەوە رەتکرایەوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری بۆکانی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاونیشتیمانی گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکەی سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانیی تورکیا لە ئەنقەرە وەکو "هێرشێکی تیرۆریستی" ناوبرد و رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەمەبەستی پێشگرتن و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئامادەیە.
دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، چوار تاوانباری دۆسیەی فرۆشتنی کحوولی ساختە لە پارێزگای ئەلبورز لە گرتووخانەی کەرەج لەسێدارەدران.
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت، جگەرەکێشان لە ئێران زیادی کردووە و ساڵانە 50 هەزار کەس بەو هۆیەوە لەو وڵاتە گیان لەدەستدەدەن
لە شەش مانگی رابردوودا ئێران بە بەهای نزیکەی 26 ملیار دۆلار هەناردەی نانەوتی هەبووە. حکومەتی ئەو وڵاتە دەیەوێت، بە هاندانی هەناردەکاران، قەبارەی هەناردەکردنی بەرز بکاتەوە و کەرتە جیاوازەکانی ئابووری ببووژێنێتەوە.
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی حکومی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ زیاتر لە یەک تریلیۆن و 680 ملیار تمەن لە پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی جووتیاران
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری هەرسینی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکەش بریندار بوون
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا
بە بڕیاری کابینەی حکومەتی ئێران، محەممەد سادق موعتەمیدیان، پارێزگاری ئێستای ورمێ وەک پارێزگاری نوێی تاران دەستبەکاردەبێت؛ هەروەها پارێزگاری نوێ بۆ سێ پارێزگای قووم، لوڕستان و خوزستان دەستنیشانکران.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو بڕوایەدان مەترسیی فراوانبوونی شەڕ لە ناوچەکە هەیە و بۆ ئەمەش تێگەیشتنێکی هاوبەش هەیە.
حکومەتی ئێران بە فەرمیی ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر قسەکانی بەڕێوەبەری گشتیی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی تورکیا TRT دەربڕی کە گوتبووی، ناچارن ئێران بێزار بکەن.
لە 2 رووداوی ئاگرکەوتنەوەدا لە ناوچەی پیشەسازیی ئەسفەهان و پاڵاوگەیەک لە پارێزگای خوزستانی ئێران، 2 کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەسیش بریندار بوون
ئەنجوومەنی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەوی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی و داخڕاو دا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی، سەرۆکی شارەوانیی شارەکەیان لەکار لادا. بەڵام چوار ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەڵێن، کۆبوونەوەکە و بریاری لەکارلابردنی سەرۆکی شارەوانی "نایاسایی" بووە.
ئەمڕۆ لە تارانی پایتەختی ئێران، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی عەباس نیلفرووشان، فەرماندەی هێزەکانی سوپای پاسداران لە لوبنان بە ئامادەبوونی بەرپرسە باڵا سیاسی و سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانیش لە رێوڕەسمەکەدا ئامادە بوو.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان 2 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 2 کەسی دیکەش برینداربوون
لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر 50 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی مهابادیش دەڵێت، سێ کەس بە تۆمەتی "بەقاچاخبردن و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر کران.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێشێلکارییەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە هەرێمی عەفرین بەردەوامن، بەتایبەت بەرامبەر رەز و باخ و بەروبوومی کشتوکاڵیی هاووڵاتیان. چالاکڤانێکی شارەکە دەڵێت، دوای راپۆرتەکانی رووداو، گرووپە چەکدارەکان پێشێلکاریی کەمتر دەکەن.
ئاگرەکەی تاڵاوی گەرووسی مهاباد دوای پێنج کاژێر لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژینەوەوە کۆنترۆڵ کرا. فەرمانگەی ژینگەی مهابادیش دەڵێت، بەهۆی ئاگرەکەوە 156 هێکتار قامیشەلانی ناوچەکە سووتاوە.
بەرپرسێکی کشتوکاڵی لوڕستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەم ساڵ 23 هەزار و 100 تۆن گوێزیان هەبێت کە 10٪ لە پار زیاتر دەبێت.
لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر 75 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا و 3 کەسیش بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
شەوی رابردوو لە شاری ئەسفەهان و خاشی ئێران دەنگی تەقە و تەقینەوە بیسترا. لە شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەنگی فڕینی فڕۆکەی جەنگی بیسترا. جگە لە رووداوەکەی ئەسفەهان، روونکردنەوە لەبارەی رووداوەکانی شاری خاش و کرماشان بڵاونەکراوەتەوە.
دوای تووندبوونی لێدوانی بەرپرسانی ئیسرائیل و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران، بەرپرسە باڵاکانی ئێران ئامادەکاری بۆ هەر دۆخێکی لەناکاو دەکەن. وەزیری رێگەوبان و شارسازی سەردانی ناوەندی کۆنترۆڵی ئاسمانیی وڵاتەکەی کرد و وەزیری نەوتیش گەورەترین بەندەری هەناردەکردنی نەوتی بەسەرکردەوە
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، لە هێرشە مووشەکییەکەی 1ـی تشرینی یەکەمدا بۆ سەر ئیسرائیل، تەنیا پێگە سەربازییەکان کرانە ئامانج.
گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لە کاژێر 09:00ـی ئەم شەوەوە تاوەکو کاژێر 06:00ـی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە رادەگیرێن.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران میدالیای سەربازی دەداتە ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، ئەوەش بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی رۆژی 1ـی ئەم مانگەوە بۆسەر ئیسرائیل.
ئاگری دارستانەکانی ناوچەکانی مەعموولان و خوڕەمئاوا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژێندرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگاکەش دەڵێت، دوو هێلیکۆپتەر لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بەشدار بوون
لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، حکومەت ئێستا هیچ پرۆژە و پلانێکی نییە بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین. راشیگەیاند، وڵاتەکەی رووبەڕووی کێشەی ناهاوسەنگی وزە بووەتەوە و پێویستە کێشەکە چارەسەر بکرێت.
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، "تۆڕێکی تیرۆریستی" لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان هەڵوەشێنرایەوە و لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەدا سێ چەکداری تۆڕەکە کوژراون.
بەرپرسانی تەندروستیی ئێران دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سێ پارێزگای ئەو وڵاتە بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 26 کەس بەرزبووەتەوە.
راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێران درێژکرایەوە و بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆکەوانیی ئەو وڵاتە دەڵێت، "لەپێناو سەلامەتیی گەشتەکانە
سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی ئێران لە پشتیوانیکردن لە ئیسرائیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەڵێت، هەر جۆرە پشتیوانییەک تاوانە و لێپرسینەوە لەگەڵ هاووڵاتییەکەدا دەکرێت
لە ئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێک و تانکەرێکی سووتەمەنی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران و گڕگرتنی بارهەڵگرەکە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 14 کەسیش بریندار بوون
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، چوار کەس کوژران؛ یەکێکیان فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانە
گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە شەش مانگی رابردوودا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە زیاتر لە 3.2 ملیار دۆلار بووە؛ قەبارەی هەناردەش گەیشتووەتە 376 ملیۆن دۆلار
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارێک و دروستبوونی لافاو لە پارێزگای کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، 15 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی تەندروستیی هەردوو پارێزگای گیلان و مازەندەران لە باکووری ئێران رایانگەیاند، لە شارەکانی رەشت و چالووس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە 43 کەس ژەهراوی بوون و 6 کەس گیانیان لەدەستداوە. دۆخی تەندروستیی 14 کەسی دیکەش ناجێگیرە.
بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، بڕیارە کۆبوونەوەی لووتکەی رێکخراوی گفتوگۆی هاوکاریی ئاسیا رۆژانی 30ـی ئەیلوول و 1ـی تشرینی یەکەم لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەبچێت و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداریی لەو کۆبوونەوەیە سەردانی قەتەر دەکات.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە ماوەی شەش مانگدا بایی زیاتر لە 765 ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی دەروازەی سنووریی میهرانەوە هەناردەکراوە.
ئەحمەد ئەحمەدی، بەڕێوەبەری گومرکی مهاباد رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا واتە لە 21-03-2024 تاوەکو 21-09-2024، بایی زیاتر لە 19 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی ئەو گومرکەوە هەناردەکراوە.
بانکی ناوەندیی ئێران دەڵێت، لە 14 ساڵی رابردوودا گرانی و رێژەی بەرزی هەڵاوسان، بێکاری، کەمیی مووچە و حەقدەستەکان توانای کڕینی خەڵکیان کەمکردووە، لە کۆی داهاتی خێزان، 32.4٪ی بۆ خوراک، 32.5٪ی بۆ خانوو، 5٪ی بۆ تەندروستی، کەمتر لە 1٪ی بۆ پەروەردە خەرج کراوە. لە مانگێکدا خواردنی برنج بۆ هەر کەسێک لە 3.4 کیلۆگرامەوە دابەزیوە بۆ 2.5 کیلۆ. نان لە 9 کیلۆگرامەوە دابەزیوە بۆ 8 کیلۆ، گۆشتی سوور لە 1.1 کیلۆگرامەوە بۆ یەک کیلۆگرام.
کشتوکاڵی کرماشان دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەرهەمی چەوەندەر لە سنووری ئەو پارێزگایە 21% زیاتر بێت و بگاتە سەرووی یەک ملیۆن تۆن.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پیرانشار دەڵێت، وەرزی کۆکردنەوەی چەوەندەر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی شارەکە دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەرهەمیان بگاتە 450 هەزار تۆن
سەیید عیماد حوسێنی، سیاسەتڤانی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە جێگری وەزیری نەوتی ئێران
سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، "تۆڕێکی سیخوڕیی سەربە ئیسرائیل"یان هەڵوەشاندووتەوە و 12 کەسیان دەستگیر کردووە کە بەنیازبوون کردەی تووندوتیژی لە ناوخۆی ئەو وڵاتە بکەن.
ئەمڕۆ سێ بوومەلەرزە لە شاری بوجنورد، ناوەندی پارێزگای خوراسانی باکوور لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران بە گوڕی 4.1، 4.7 و 5.2 پلەی رێختەر روویاندا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 28 کەس بریندار بوون و ژمارەیەک خانووش زیانیان بەرکەوتووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند، "پێویستە هێزە بیانییەکان لە خاکی سووریا بچنە دەرەوە و بە زووترین کات ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە دەستپێبکات."
حەمیدڕەزا کەریمی، داواکاری گشتی و شۆڕشی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا لە گەرەکێکی شاری کرماشان تۆڕێکی مامەڵەکردن بە چەک هەڵوەشێنرا و چوار کەس لە ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیرکران.
سەعید ئیرەوانی، باڵیۆزی ئێران و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، شەوی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، ئێستا زیاتر لە 6 ملیۆن هاووڵاتی ئەفغان لە ئێران دەژین و تێچووی ساڵانەیان بۆ حکومەتی ئێران زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلوولی 2024، سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بۆنەی هەفتەی بیرهێنانەوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق کە لەو وڵاتە وەکوو هەفتەی بەرگریی پیرۆز دەناسرێت، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل.
لەگەڵ کۆتاییەکانی وەرزی گەرما و تێپەراندنی کێشەی کارەبا، بەرپرسانی ئێرانی بە نیگەرانییەوە باس لە دروستبوونی کێشەی کەمیی گاز لە وەرزی زستاندا دەکەن.
حکومەتی ئێران بڕیاری گۆڕینی پارێزگاری سنەی دا و کوردێکی سوننەی خەڵکی ناوچەی هەورامانی وەکو پارێزگاری نوێی پارێزگاکە دیاریکرد
بەڕێوەبەری گشتیی دەروازەی سنووریی سێڕۆی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، هاتووچۆی گەشتیاران لەو دەروازە سنوورییەوە بەراورد بە پار دوو بەرامبەر زیادیکردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە پێنج مانگدا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لەو دەروازە سنوورییەوە هاتووچۆیان کردووە
لە شاری بۆکانی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس کوژران کە باوک و کوڕن. پۆلیسی پارێزگای ورمێ بڕیاری لێکۆڵینەوەی بەپەلە و دەستگیرکردنی بکوژ دەدات
بەپێی ئامارێکی دادپزیشکیی پارێزگای کرماشان، لە 5 مانگی رابردوودا 18 کرێکار لە شوێنی کارکردنیاندا لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە
کشتوکاڵی ورمێ رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی 670 هەزار تۆن گەنم لەلایەن جووتیارانی پارێزگاکەوە رادەستی ناوەندە حکومییەکان کراوە؛ تائێستاش نزیکەی 65%ی پارەی گەنمی جووتیاران خەرجکراوە
سێ مانگە کرێکارانی شارەوانیی ئیلام مووچەیان وەرنەگرتووە و داوای مافی خۆیان دەکەن. پارێزگاری ئیلامیش دەڵێت، هەوڵ دەدەن تاوەکو دوو هەفتەی داهاتوو مووچەیان خەرج بکرێت
بەهۆی تەقەی چەکدارانی گرووپی چەکداریی سوڵتان سلێمان شا، ناسراو بە عەمشات لە گوندی کاخرێی سەر بە ناحیەی ماباتای عەفرین، حەوت کەس بریندار کران، کە شەشیان ژن و یەکێکیان پیاوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوشتنی نارین گوران، کچە تەمەن 8 ساڵانەکەی ئامەدی باکووری کوردستان بەردەوامە. لە نوێترین پێشهاتدا گوتەی یوکسەل گورانی دایکی، عارف گورانی باوکی و ئەنەسی برای لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا بڵاوکرایەوە
جێگری وەزیری ئابووری و دارایی ئێران رایگەیاند، لە پێنج مانگی رابردوودا ئێران بایی 4.6 ملیار دۆلار کەلوپەلی هەناردەی عێراق کردووە، هاوردەش لە عێراقەوە تەنیا بایی 246 ملیۆن دۆلار بووە
تۆمارێکی دەنگیی سالم گوران (مامی نارین) بڵاوبووەوە کە لە کرێکارەکەی بە ناوی رەمەزان ئەتاسۆی دەپرسێت: "رەمەزان کچەکە مردووە؟"
بەپێی ئاماری فەرمیی گومرکی کرماشان، لە پێنج مانگی رابردوودا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 130٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە نزیکەی 2.7 ملیار دۆلار.
ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت: "وڵاتی ئێمە توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو بیانییەی نییە، نەک ئەوەی بمانەوێت بە چاوێکی دیکە سەیریان بکەین، نە وانییە. ئەم ژمارە زۆرەی کۆچبەران کە لە ئەفغانستانەوە دێن، لەخۆگرتنی بۆ وڵاتەکەمان سەختە. کەسێک ئەگەر بیەوێت بڕواتە میوانی، ئەویش سنوورێکی هەیە."
نوێنەری کۆمپانیای بازرگانیی حکومی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا شەش تریلیۆن و 743 ملیار تمەن پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە خەرجکراوە کە دەکاتە نزیکەی سێیەکی کۆی پارەکەیان.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی سەردانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەو سەردانەدا 15 یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئێران و عێراق واژۆ دەکرێن
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی نێوان دیواندەرە و سنە چوار هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون
بەگوتەی نەزەری، ئێستا نرخی نانی لەواشی سادە لە پارێزگای تاران لە 500 تمەنەوە بووەتە 700 تمەن، نرخی نانی لەواشی جۆری دووەم لە 600 تمەنەوە بۆ 900 تمەن، هەروەها نرخی یەک دانە نانی سەنگەکی ئاساییش لە 3000 تمەنەوە بۆ 5000 تمەن بەرز دەکرێتەوە.
گوتەبیژی پۆلیسی ئێران رایگەیاند، خۆکوشتن لە ئێران زیادیکردووە و ساڵانە زیاتر لە 4000 کەس خۆیان دەکوژن
وەزیری نوێی ناوخۆی ئێران لە یەکەمین سەردانیدا دوای دەستبەکاربوونی، ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
بەپێی لێکۆڵینەوەی دامەزراوەیەکی میدیایی، لە تورکیا و باکووری کوردستان لەنێو دامەزراوە میدیاییە نێودەوڵەتییەکاندا تۆڕی میدیایی رووداو یەکەمین میدیایە کە زۆرترین گەڕانی لە گووگڵدا بۆ کراوە.
رووداوەکە لە نزیک سێڕێیانی گوندی سەراو قامیشی سنە بووە کە دەکەوێتە ناوچەی سارال و 15 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری سنەوە دوورە.
دوای پێنج رۆژ لە رادەستکردنی لیستی ناوی وەزیرە پێشنیازکراوەکان بە پەرلەمانی ئێران، کابینەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران ئەمڕۆ لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدرا.
ئاگری دارستانەکانی مەریوان کوژێندرایەوە. بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، 55 هێکتار لە رووبەری دارستانەکە سووتاوە.
تاوتوێکردنی شیاوبوونی وەزیرانی پێشنیازکراوی کابینەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران بەردەوامە و لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی پەرلەماندا شیاوبوونی 5 وەزیر تاوتوێ دەکرێت
نوێنەری کۆمپانیای بازرگانیی حکومی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن و 115 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی پارێزگاکە وەرگیراوە، بەڵام بەشی زۆری پارەکەیان خەرج نەکراوە
بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای سنە دەڵێت، ئەم ساڵ زیاتر لە یەک هەزار و 637 هێکتار دارستان، لەوەڕگە و پووش و پاوان لە سنووری ئەو پارێزگایە سووتاوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، لە سێ مانگدا 110 کەس لە پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لەسەر رێگەی نێوان دیوانیە و ناسرییەی عێراق تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە شوفێری پاسەکە گیانی لەدەستدا و 64 زیارەتکاریش بریندار بوون.
سوپای پاسداران رایگەیاند، یەکێک لە بەرپرسە باڵاکانیان، کە لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا لە سووریا بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی سنە رایگەیاند، لە سێ مانگی بەهاری ئەم ساڵدا، 107 کەس لەو پارێزگایە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 971 کەسیش بریندار بوون.
تاوەکو ئێستا نزیکەی 600 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رادەستی ناوەندە حکومییەکان کراوە. لە پارێزگای لوڕستانیش 2 تریلیۆن و 473 ملیار تمەن پارەی گەنمی جووتیاران خەرجکراوە
بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 2 هەزار و 570 هێکتار دارستان و پووش و پاوان لە سنووری ئەو پارێزگایە سووتاوە
بەڕێوەبەری کشتوكاڵی شاری پیرانشاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ساڵانە زیاتر لە هەزار و 715 تۆن هەنگوین لە سنووری شارەکە بەرهەم دەهێنرێت.
سەرۆکی سەندیکای نانەواخانەکانی کرماشان دەڵێت، بڕیاری گرانکردنی نان لەو پارێزگایە بە رێژەی 25% دراوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیارەکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
قایمقامی شاری شائابادی کرماشان دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەی رۆژی یەکشەممە لەو شارە گیانیان لەدەستدا بۆ 4 کەس بەرزبووەوە، 8 کەسیش بریندارن
بەڕێوەبەری گومرگی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی پارێزگاکە 36% زیادیکردووە و 2 ملیار دۆلاری تێپەراندووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لە 4 مانگدا بایی زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلار کاڵا و پێداویستی هاوردە کراوە
محەممەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند.
بەهۆی تەقینی بۆریی گازی ماڵانەوە لە شاری شائابادی (ئیسلام ئاوای رۆژئاوا) کرماشان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 8 کەسی دیکەش بریندارن. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی شارەکەش دەڵێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان و بریندارانی رووداوەکە هەیە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری نوێی ئێران، لیستی وەزیرانی کابینەی حکومەتەکەی پێشکێشی پەرلەمان کرد کە لە 19 وەزیر پێکهاتووە. لیستەکە کورد و سوننەی تێدا نییە.
پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، خۆیان ئامادە کردووە و دوای گەیشتنی ناوی وەزیرەکان بە زووترین کات تاوتۆی پێکهاتەی کابینەی نوێ و بەرنامەی وەزیرە پێشنیازکراوەکان دەکەن.
لە چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگر لە دارستانەکانی چەندین ناوچە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە. ژینگەپارێزان داوای هاوکاریی بەپەلە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان دەکەن.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئێران بەهۆی کێشەی کارەباوە هەڵوەشایەوە. حکومەتی ئێران لە هەموو فەرمانگەکانی تاران و دوو پارێزگای دیکە پشووی راگەیاندووە و لە 13 پارێزگای دیکەش دەوامیی فەرمانگەکان بۆ 4 کاژێر کەمکراوەتەوە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ورمێ دەڵێت، وەرزی لێکردنەوەی تەماتە لە کێلگە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەرهەمی تەماتە لەو پارێزگایە بگاتە 400 هەزار تۆن.
بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی لوڕستان رایگەیاند، 24 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون کە دەستیان لە سووتاندنی دارستانەکانی پارێزگاکەدا هەبووە و رادەستی دادگە کراون
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا
بەڕێوەبەری گومرکی سەردەشت دەڵێت، لە چوار مانگدا بایی زیاتر لە 48 ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی دەروازەی سنووریی کێلێوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە
کنیازێ حەمید، سیاسەتڤان و پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی ئەرمینیا بە رووداوی رایگەیاند، کورد لە ئەرمینیا بە فەرمی بە دوو ناسنامەی جیاواز تۆمارکراون، بەشێکیان وەکو کورد و بەشێکیان وەکو ئێزدی. دەشڵێت، بە فەرمی 33 هەزار کەس بەو دوو ناسنامەیە لە ئەرمینیا تۆمارکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی خۆی لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە چوار مانگدا قەبارەی بازرگانی لەو گومرگە و لە دەروازەی سنووریی رازی گەیشتووەتە زیاتر لە 115 ملیۆن دۆلار
لە بڕیارەکەی پزیشکیاندا هاتووە: "بە پشتبەستن بە مادەی 124ی دەستوور و بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی لێهاتوویی و ئەزموونی بەنرخی بەڕێوەبردن، تۆمارە ئەکادیمی و کارگێڕییەکان، بەم فەرمانە بەڕێزتان بۆ پۆستی جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری جێبەجێکردن سەرۆک و سەرپەرشتیاری نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار دەستنیشان دەکەم."
یەکینەکانی پاراستنی ژن-یەپەژە رزگارکردنی سێ کچی کوردی ئێزدییان لە کەمپی هۆڵ و سەر سنووری نێوان سووریا-عێراق راگەیاند، کە ساڵی 2014 لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێنرابوون.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، راوێژکارێکی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان کوژراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، تائێستا 71%ی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە خەرجکراوە و بەدواداچوونەکانیان بۆ خەرجکردنی بەشەکەی دیکەی پارەکە بەردەوامە
سوپای پاسداران لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە رایگەیاند، "بێ گومان ئەم تاوانەی رژێمی زایۆنی رووبەڕووی وەڵامێکی تووند و جەرگبڕی بەرەی زلهێز و زەبەلاحی مقاوەمە و بە تایبەت ئێرانی ئیسلامی دەبێتەوە."
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، رایگەیاند، "رژێمی زایۆنیی تاوانبار و تیرۆریست بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی تووندی دژی خۆی ئامادە کرد."
سەرۆککۆماری نوێی ئێران لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی لە یەکپارچەیی خاکی خۆی دەکات و "داگیرکەرانی تێرۆریستیش لە کارە ترسنۆکەکانیان" پەشیمان دەکاتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران رایگەیاند، "شەهید بوونی ئیسماعیل هەنییە لە تاران، پەیوەندیی قووڵ و نەپساوی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەلەستین و مقاوەمە پتەوتر دەکات."
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەست بەسەر 120 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، گۆڕانکاری لە رسوماتی گەشتکردنی ئێرانییەکان بۆ دەرەوە کراوە و لە نێوان 30% بۆ 100% زیادکراوە
لە سێ شوێنی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاگر لە دارستانەکان، لەوەڕگە و زەوییە کشتوکاڵییەکان کەوتەوە، لە دوو شوێن ئاگرەکە کونتڕۆڵکراوە، لە شوێنێکیش ئاگرەکە بەردەوامە.
نوێنەری کۆمپانیای بازرگانیی حکومی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دەستیان بە پێدانی پارەی گەنمی جووتیارانی پارێزگاکە کردووە و لە قۆناخی یەکەمدا 291 ملیار و 400 ملیۆن تمەنیان بۆ جووتیاران خەرجکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران سوێندی یاسایی دەخوات. نێچیرڤان بارزانی و چەندین سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتانی جیهان لە رێوڕەسمەکەدا بەشدارن.
رۆژی 28ـی تەممووزی 2024، لە رێوڕەسمێکدا لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی لە تاران بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان وەکو نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران لەلایەن عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئەو وڵاتەوە واژۆکرا.
نرخی نانی بەربەریی ئاسایی لە 1500 تمەنەوە بووەتە 1875 تمەن
جووتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن لە دروێنەی گەنمەکانیان و رادەستی ناوەندە حکومییەکانی دەکەن، بەڵام دەڵێن، حکومەت پارەی گەنمەکانیان ناداتێ
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رەخنە لە دادوەرەکانی وڵاتەکەی دەگرێت کە بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتباران داوای کەفالەتی زۆر قورس دەکەن و دەڵێت، پێویستە دادوەرەکان رەچاوی دۆسیەی تۆمەتباران و تۆمەتەکانیان بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە داوای بکەن
لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە رۆژێکدا سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.9 پلەی رێختەر شارۆچکەی گەوارەی سەر بە شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشانی هەژاند. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ژنێک بریندار بووە و چەند خانوویەکیش زیانیان پێگەیشتووە.
ژینگەپارێزێک بە ناوی ئیسماعیل کەریمی کە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی کامێران بریندار ببوو، بەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی گەرما و زیادبوونی بەکارهێنانی کارەبا، وەزارەتی وزەی ئێران هۆشداری دەدات و دەڵێت، کارەبای ئەو ماڵ و فەرمانگانە دەبڕن کە کارەبای زۆر بەکاردەهێنن
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە کەنداو دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە نەوتی قاچاخی بارکردووە و بەشێوەیەکی نایاسایی لەنێو سنوورە ئاوییەکانی ئێراندا بووە. دەشڵێت، 12 کەس لە ستافی کەشتییە نەوتهەڵگرەکە دەستبەسەر کراون.
وەزیری ناوخۆی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بڕیارە سەردانەکەی دوو رۆژ بخایەنێت.
سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە سێ مانگدا بایی 421 ملیۆن دۆلار لە رێگەی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە هەناردە کراوە.
لە شارۆچکەی گەوارەی سەر بە شاری داڵاهۆی پارێزگای کرماشان، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.4 پلەی رێختەر روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بوومەلەرزەکە تائێستا هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە.
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە چوار مانگدا لانیکەم 27 کەس لە مەلەوانگە، رووبار و بەنداوەکانی پارێزگاکەدا خنکاون.
لە گوندێکی سەر بە شاری دوورودی پارێزگای لوڕستان، دوو کەس بەهۆی گازی ژەهراویی نێو بیرێک خنکان
سەفدەر فولادی، بەڕێوەبەری پێشووی گرتووخانەی ناوەندیی ئیلام لەنێو رووباری سێمەرە خنکا و دوای دوو کاژێر، تەرمەکەی چەند کیلۆمەترێک لە خوارووتر و لە قەراخ رووبارەکە دۆزرایەوە
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان دوو کەس بریندار بوون.
تائێستا هۆکاری رووداوەکە و ناسنامەی ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە، دیار نییە.
بەشێک لە کرێکاران و خانەنشینان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپێشاندانیان دژی پێنەدانی مووچە و خراپیی دۆخیان کرد. ئەوان هیوادارن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراو بەشێک لە کێشەکانیان چارەسەر بکات
بەرپرسانی هەردوو دەروازەی سنووریی میهران و خوسرەوی کە دەکەونە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رایانگەیاند: "هاتووچۆی زیارەتکارانی شیعە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی شینگێڕانی ئیمام حوسێن لە عێراق زیادیکردووە."
بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە سێ مانگدا بایی زیاتر لە یەک ملیار و 70 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەروازەی سنووریی باشماخەوە ترانزیت کراوە کە بەراورد بە پار، دوو هێندە زیادیکردووە.
کۆمیتەی ناوەندیی ئەربەعین (چلەی ئیمام حوسێن) بە سەرپەرشتیی محەممەد موخبیر، سەرپەرشتیاری سەرۆکۆماری کۆبووەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارە بە بردنی 136 ملیار تمەنی 510 کەس لە دانیشتووانی ئەو پارێزگایە
کۆنسووڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "دۆستایەتی بەهێزی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستانی عێراق داینەمۆیەکی بەهێزە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانمان لە هەموو بوارێکدا."
لە گوندی قەرەوەلی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگر لە باخ و رەزی دوو هاونیشتمانی کەوتەوە. خاوەنی یەکێک لە باخەکان دەڵێت، مەزەندە دەکەن لەنێوان 600 بۆ 700 دۆنم سووتابێت.
ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی داڵاهۆ و گیەڵان لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنترۆڵ نەکراوەتەوە.
نوێنەری بۆکان لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، چەندین گەڕەکی شاری بۆکان و 90%ـی گوندەکانی سەر بەو شارە کێشەی کەمئاوییان هەیە.
رێوڕەسمی دەستبەکاربوون و سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە رۆژانی یەکشەممە و سێشەممەی کۆتایی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
چوار رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی خائیز لە سنووری پارێزگاکانی خوزستان و کوهگیلۆیە و بویرئەحمەدی ئێران، کە بەشێکن لە دارستانەکانی زاگرۆس، کەوتووەتەوە. بەگوێرەی بەرپرسانی ئەو دوو پارێزگایە، تائێستا 450 هێکتار دارستان سووتاوە.
لوقمان بازیانی: تیمی فریاکەوتن منداڵەکەیان لە نێو رووبارەکە دەرهێناوە
بەڕێوەبەری دانەوێڵەی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، تائێستا تەنیا 30%ی پارەی گەنمی جووتیارانی ئەو پارێزگایە خەرجکراوە
نووسینگەی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی تورکیا (تورکیش ئێیەرلاینز) لە تارانی پایتەختی ئێران بۆ دوو رۆژ داخرا
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستیی دایکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سنە دەڵێت، لە ساڵێکدا 1668 لەبارچوونی کۆرپەلە لە سنووری ئەو پارێزگایە تۆمار کراوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە دەروازەی سنووریی تەمەرچین - حاجی ئۆمەران، دەست بەسەر یەک کیلۆگرام زێڕی قاچاخدا گیراوە و چوار کەسیش بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی دەستگیر کراون
بەپێی ئاماری فەرمی، قەبارەی ئالۆگۆڕی بازرگانیی دەروازەی سنووریی پەروێزخان لە سێ مانگی رابردوودا یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
لە شاری گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەرمی هاونیشتیمانییەک لە بەرزاییەکانی نزیک گوندی گەرماو دۆزراوەتەوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی گیەڵان دەڵێت، تەرمەکە بۆ دادپزیشکیی شارەکە گوێزراوەتەوە و لێکۆلینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای سنە رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی ئەو پارێزگایە لە سێ مانگی رابردوودا 1.5 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، بەراورد بە پار 34% زیادیکردووە.
کەشتیی سەهەند، کە یەکێکە لە کەشتییە جەنگییە گرنگەکانی ئێران، لە بەندەر عەباس تووشی رووداوی دزەکردنی ئاو بووەتەوە و تیمەکانی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن.
سوپاسالاری ئێران رایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە ئامادەن هاوکاریی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتە و حکومەتی نوێ بکەن.
بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەک کە لە نێوخۆی ئێران کراوە، پێشبینی دەکرێت رێژەی بەشداریی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا نزیکەی 45٪ بێت و مەسعود پزیشکیانیش زۆرترین دەنگ دەهێنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سزایان خستووەتە سەر 11 ئەفسەر و بەرپرسی پۆلیسی ئەمریکا، بەهۆی ئەوەی لە سەرکوتکردنی "خۆپێشاندانی ئاشتیانەی" خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکانی ئەو وڵاتە بۆ پشتگیریکردن لە خەڵکی فەلەستین رۆڵیان هەبووە.
دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، لە کاژێر 08:00 (بەکاتی تاران، 07:30 بە کاتی هەولێر)ـی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 4ی تەمموزی 2024ـەوە بانگەشەکانی گەڕی دووەمی 14ـەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە راگیران.
لە ناوچەی داڵاهۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، ئاگر لە لەوەڕگە و زەوییە کشتوکاڵییەکان کەوتەوە و چەندین هێکتار زەوی سووتان
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
لە چەند ناوچەیەکی سەر بە شارەکانی گیەلان و شائابادی پارێزگای کرماشان، ئاگر لە لەوەڕگە و زەوییە کشتوکاڵییەکان کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین هێکتار سووتان.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای سنە دەڵێت، لە سێ مانگی رابردوودا دەروازەی سنووریی باشماخ لە هاوردەکردنی زێڕدا بۆ ئێران لە پلەی دووەمدا بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری پارێزگای سنە لەبارەی خواردنی گۆشتی ئەسپ هۆشداری دەداتە خەڵکی پارێزگاکە و دەڵێت: "خواردنی گۆشتی ئەسپ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی هاوبەشی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ زیاد دەکات."
لە پارێزگای ئەردەبیل لە باکووری رۆژئاوای ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.8 پلەی رێختەر روویدا. تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی بوومەلەرزەکەوە بڵاونەکراوەتەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، 48 "چەقۆکێش و ئاژاوەگێڕ"یان دەستبەسەر کردووە، کە بە گوتەی پۆلیس لەسەر شەقامەکان گێچەڵیان بە خەڵک کردووە
سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، تاوەکو نیوەڕۆ 147 هەزار کەس لە سنووری ئەوان دەنگیان داوە، کە دەکاتە 10٪ی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایە، داوای لە دەنگدەران کرد بەشداری لە دەنگداندا بکەن.
ئاگری دارستانەکانی کەبیرکوهی ئیلام دوای دوو رۆژ و سووتانی 15 هێکتار دارستانی ناوچەکە کوژێندرایەوە. بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکان و ئاودێریی ئیلامیش دەڵێت،لە سێ مانگی رابڕدوودا، زیاتر لە 600 هێکتار دارستان و لەوەڕگە سووتاون.
بەربژێرێکی دیکەی نەریتخوازان لە رکابەریی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران کشایەوە، کە کاژێر 08:00ـی سبەی دەستپێدەکات.
گەنجێکی کوردی رۆژئاوای کوردستان دوای نزیکەی ساڵێک و 4 مانگ مانەوە لە زیندانەکانی سوپای نیشتیمانیی سووریای سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە، ئازاد کرا و گەڕایەوە ماڵەکەی لە شاری قامیشلۆ.
بەهۆی تەقینی بۆریی گاز لە ماڵێکدا لە شاری شاهیندژی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک بە سەختی بریندار بوو و زیانێکی زۆر بە 24 ماڵ و شەش دووکانی دەوروبەری گەیشت
بەڕێوەبەری گشتیی دادپزیشکیی کرماشان رایگەیاند، لە مانگێکدا بە رێپێدانی یاسایی 16 لەباربردنی کۆرپەلە لەو پارێزگایە تۆمار کراون
لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان 210 بەندکراو لە گرتووخانەکانی ئەو پارێزگایە ئازاد کران
لە ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان 145 کەس بەهۆی گەرما رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی ئەو پارێزگایە دەگاتە 53 پلەی سیلیزی.
بەرپرسێکی تەندروستیی شاری میهران لە پارێزگای ئیلام دەڵێت، 22 کەس بەهۆی گەرماوە نەخۆش کەوتوون و رەوانەی نەخۆشخانەی سەرەکیی ئەو شارە کراون. بەپێی راپۆرتی کەشناسی، دوێنێ پلەی گەرما لە شاری میهران 51 پلەی سیلیزی بووە
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون.
لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، گەنجێکی کورد کە دوو رۆژ پێش ئێستا لەلایەن چەکدارانی گرووپی حەمزاتی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریاوە تەقەی لێکرابوو، بە سەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی عەفرین گیانی لەدەستدا
سەرۆکی ناوەندی پزیشکیی حەجی سەر بە کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران رایگەیاند، ئەم ساڵ تائێستا 14 حاجیی ئێرانی لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە
لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا
بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لە بەرزاییەکانی شاخی قەندیل لە سنووری شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت ئەندامی گرووپێکی شاخەوانی کەوتنە ژێر بەفرەوە؛ شەش کەسیان لەلایەن تیمەکانی مانگی سوور و فریاکەوتنەوە رزگارکران و یەکێکیشیان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری گشتیی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە سنووری ئەو پارێزگایە زۆر کۆنن و خەریکە دەڕوخێن، هەربۆیە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.
بەڕێوەبەری دانەوێڵەی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەو پارێزگایە دەستیپێکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش 72 سایلۆ و ناوەندی حکومی و تایبەت تەرخانکراون.
لە شاری گێیەلانی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس کە بەدوای شوێنەواردا دەگەڕان، لە کاتی هەڵکەندنی زەوی و بەهۆی نەمانی ئۆکسجین خنکان.
حاجییەکی تەمەن 73 ساڵەی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە مەککە گیانی لەدەستدا.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، شەش کەس لە شاری پیرانشار بە تۆمەتی "مامەڵەی نایاسایی" بە دۆلار و یۆرۆ دەستبەسەرکران و دادگایی دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی کرماشان دەڵێت، بە مەبەستی پاراستنی دارەبەنەکان لە سنووری ئەو پارێزگایە کە ژمارەیان لە کەمبوونەوەدایە، بنێشتگرتن لەو دارانە بۆ سێ ساڵ قەدەخە دەکرێت.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، راهێنانی سەربازیی هاوبەش دەکەن.
بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، زیاتر لە دوو هەزار و 600 کەس لە زیندانیانی ئەو وڵاتە بەر لێبووردنی گشتی و کەمکردنەوەی سزا کەوتن و سزای لەسێدارەدانی 29 کەسیش هەڵوەشێندرایەوە.
لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر 159 پارچە شوێنەواردا گیرا، کە مێژووی بەشێکیان بۆ 1000 ساڵ پێش زایین و بەشێکی دیکەشیان بۆ سەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئێران دەگەڕێتەوە، سێ کەسیش بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی شوێنەوار دەستبەسەر کران
بەڕێوەبەری دانەوێڵەی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە سەرەتای وەرزی دروێنەی ئەم ساڵەوە تائێستا، 140 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی ئەو پارێزگایە وەرگیراوە و رادەستی ناوەندەکانی تایبەت بە وەرگرتنی گەنم کراوە
کێشەی کەمئاوی لە شاری ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان سەریهەڵداوەتەوە و رۆژانە لە بەشێکی گەڕەکەکانی ئەو شارە ئاو دەبڕدرێت. هەندێک گەڕەکیش چەند رۆژە بێ ئاون. پارێزگاری ئیلام مۆڵەتی 48 کاژێر دەداتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگاکە کێشەکە چارەسەر بکات.
لە ئێران زیاتر لە 70٪ـی بەرهەمی برنج لە پارێزگاکانی گیلان، مازەندەران و گوڵستان لە باکووری ئەو وڵاتە بەرهەم دێت
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، بەشداریی مانگی سووری قەتەری و هەندێک دامەزراوەی کوێتی لە "گۆڕینی ناسنامە و دیمۆگرافیای عەفرین" سەرکۆنە دەکات و، وەک "کارێکی دەرەوەی ئەخلاق" پێناسەی دەکات و دەڵێت: "پێویستە دەستبەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی دروست بکرێت و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکرێت."
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەدا لایەنگری هیچ بەربژێرێک ناکەن، نە لە بەرژەوەندی و نە لە دژی بەربژێرەکان هیچ کارێک ناکەن.
کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، دوای گەشتەکەی نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندیی ئێران و هەرێمی کوردستان بەهێزتر بووە و رۆژی هەینی عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
لە پارێزگای لوڕستان، ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو بەنداوێک و بەهۆیەوە دوو لە سەرنشینانی خنکان
پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەوە دەکەن ئەسپی کوردی لەسەر ئاستی جیهان بە فەرمی تۆمار بکرێت. جەختی لەوەش کردەوە، لە کاتی سەردانی شاندی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، باسیان لەو بابەتە کردووە
جێگری سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بۆ کاروباری ئابووری رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە ساڵێکدا 180 ملیار دۆلار بووە، باڵانسی بازرگانیش 20% لە بەرژەوەندیی ئەو وڵاتەدا بووە
بەڕێوەبەری گشتیی ژینگەی پارێزگای سنە رایگەیاند، ئەو کەسەی ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و تێیدا لە کاتی یاریی ئەلیکترۆنی هامستەر ئازاری سمۆرەیەک دەدات، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا
بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی ئیلام رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە، دوو گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی ئیلام هەڵوەشێنرانەوە.
لە گوندەواری رۆژئاوای شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە گەنجێکی کورد کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار کرا
ژمارەیەک پەرلەمانتار واژۆیان کۆکردووەتەوە و داوا لە پەرلەمان دەکان پێشنیازەیاسای (نەتەوەی ئێزدی) بخرێتە بەرنامەی کاری داهاتووی پەرلەمانەوە، بەڵام چەندین سەرچاوەی مێژووی جەخت لە کوردبوونی ئێزدییەکان دەکەنەوە. زۆربەی کەسایەتییەکانی کوردی ئێزدیش دژی ئەو هەوڵەن.
رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە هەفتەیەکدا 10 هاووڵاتیی کورد لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیاوە لە گوندەکانی سەر بە ناحیەی راجۆی عەفرین رفێندراون؛ گرووپەکان لە بەرامبەر ئازادکردنیشیان داوای پارە دەکەن
بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان دەڵێت، دوو تۆڕی گەورەی ساختەکردنی نووسراوەکانی حکومەتیان هەڵوەشاندووەتەوە 14 کەس لە ئەندامانی دوو باندەکە دەستبەسەرکراون.
لە شارۆچکەی ئەزگەلەی سەر بە شاری سەرپێل زەهاوی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی رێختەر روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بوومەلەرزەکە تائێستا هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە.
"دەبێ ئەزموون بۆی سەلماندبن کە ئێران لەبەرامبەر گوشاری سیاسیم دەستبەرداری مافە بنەڕەتییەکانی نابێت."
سوپای تورکیا خاڵێکی سەربازیی هەسەدە لە گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی زرگان لە رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات.
سزا نوێیەکانی هاتووچۆ لە ئێران راگەیێندران و بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، بەراورد بە ساڵی پار سزاکانی هاتووچۆ لەو وڵاتە دوو تاوەکو چوار هێندە زیادیکردووە.
دەستەی کشتوکاڵ و ئاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ناوچەکە لەلایەن سایلۆ و ناوەندەکانی تایبەت بە وەرگرتنی گەنمەوە دەستیپێکردووە
گوتەبێژی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران دەڵێت، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە وردبوونەوە لە شیاوبوونی بەربژێرانی چواردەیەمین خوولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دەستی پێکردووە
بەرپرسێکی تەندروستیی پارێزگای سنە دەڵێت، لە دوو مانگدا 51 کەس لەو پارێزگایە بەهۆی خواردنی قارچکەوە ژەهراوی بوون و زۆرترینیان لە شاری بیجار بووە
لەنێو پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، لە دوو پارێزگای ورمێ و سنە، تێکڕای تەمەن لە سەرووی تێکڕای گشتیی ئێرانە و لە سێ پارێزگای کرماشان، ئیلام و لوڕستان لە خوار تێکڕای گشتییەکەیە.
لە گوندی مەمالا-ی سەر بە ناحیەی راجۆی عەفرین، 66%ی ماڵی هاونیشتمانییانی کورد لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای نزیک لە تورکیا و عەرەب و تورکمانە هاوردەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و داگیر کراون
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مهاباد دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەرهەمی گەنم لە شاری مهاباد لەنێوان 98 هەزار تاوەکو 100 هەزار تۆن بێت
لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی شەشەمی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزباییەکی تایبەتی لە کچێکی کوردی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش کرد. کچەکەش باسی هەستی خۆی بۆ رووداو دەکات و دەڵێت: "هەستێکی زۆر خۆشم هەبوو."
ئەمڕۆ چوارەمین رۆژی تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران. بەپێی دەستەی هەڵبژاردنەکان، تائێستا 37 کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە. دیارترینیان، مەحموود ئەحمەدی نەژاد، عەلی لاریجانی، سەعید جەلیلی و عەبدولناسر هیمەتی-ن.
گومرگی ورمێ دەڵێت، زیاتر لە 273 ملیۆن دۆلار هەناردەمان بووە
نوێنەری نەغەدە و شنۆ لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت: "پێشێلکاری و هەڵەی گەورە لە ژماردنی دەنگەکان" بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان روویداوە، بۆیە داوا دەکات "پەرلەمان داوای لێبووردن لە گەل بکات، سەرپێچیکارانیش دەستنیشان بکرێن و سزا بدرێن."
گومرگی ئێران رایگەیاند، لە دوو مانگدا زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار ئامێری مۆبایل، کە بەهاکەیان زیاتر لە 340 ملیۆن دۆلار بووە، هاوردەی ئەو وڵاتە کراون
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر 179 پارچە دراوی کۆندا گیرا کە مێژوویان بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی دەسەڵاتی یۆنانییەکان لە ئێران دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ دووەمین رۆژی تۆمارکردنی ناوی بەربژێرانە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران. تائێستا حەوت کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە کە دیارترینیان، عەلی لاریجانی و سەعید جەلیلین.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، دووەمین راپۆرتی لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە و یاوەرەکانی بڵاوکردەوە.
لە کەمپی کەفروون لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە
قایمقامی شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە رایگەیاند، بەهۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی فەرمی، جێبەجێنەکردنی ئەرکە یاساییەکانی، جووڵە دژی بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵات و ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان، ئەنجوومەنی شارەکە بە فەرمی هەڵوەشێندرایەوە
ناوەندی ئاماری ئەورووپا دەڵێت، قەبارەی بازرگانیی نێوان 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا و ئێران بەراورد بە پار 8% زیادیکردووە و گەیشتووەتە ملیارێک و 276 ملیۆن یۆرۆ
گومرگی ئێران دەڵێت، بەراورد بە پار هاوردەکردنی زێر 3.8 هێندە زیادیکردووە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان سێ کەس گیانیان لەدەستدا. لە رووداوێکی دیکەدا لە سەرپێڵ زەهاوی کرماشان، شەش کەس بریندار بوون.
پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە و محەممەدباقر قالیباف بە زۆرینەی دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا؛ ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش هەڵبژێردران.
سەرۆکی رێکخراوی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت، لە دوو مانگی رابردوودا 61 کەس لەو وڵاتە بەهۆی رووداوە سرووشتییەکانی وەک لافاو و هەورەبرووسکە گیانیان لەدەستداوە.
سەرپەرشتیاری گومرکی ئیلام دەڵێت، لە دوو مانگی رابردوودا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازەی سنووریی میهرانەوە بەراورد بە ساڵی پار 21% زیادیکردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە 271 ملیۆن دۆلار
چوار کەس لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەوار و هەوڵدان بۆ فرۆشتنی پارچە شوێنەوارییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کران
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڕیاری داوە بۆ ئەم ساڵ یەک کیلۆ گەنم بە 31 سەنت لە جووتیاران بکڕێت، بەڵام جووتیارانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەو نرخە ناڕازین
گوتەبێژی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی گرووپی کۆمپانیای قەیوان "پرۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی" جێبەجێ بکات و لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوازارییان خستووەتە ئەستۆی کۆمپانیاکە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنێوان پاسێک و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە پارێزگای مێرسین لە باشووری تورکیا، لانیکەم 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون. بە پێی زانیارییەکان، ئەو پاسەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە، پاسێکی ئامەدی باکووری کوردستان بووە.
رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی) لەبارەی ئەگەری لەسێدارەدانی 15 بەندکراوی خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2022 لە گرتووخانەکانی ئێران، هۆشداری دەدات و داوای هەڵوەشاندنی سزاکانیان دەکات
بەهۆی بارانی بەخوڕ و تەرزەوە لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لافاو دروستبوو. بەڕێوەبەری گشتیی مانگی سووری ورمێ دەڵێت، لە چەندین گەڕەکی شارەکە ئاو چووەتە نێو 48 ماڵ.
رۆژێک پێشتریش لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک لە بەرزاییەکانی ناوچەی کێلەشینی شنۆ هاونیشتیمانییەک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رەستگاری گوتی، ئێستا 1 ملیار و 383 ملیۆن مەتری سێجا ئاو لە بەنداوەکانی پارێزگای ورمێ گلدراوەتەوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی پار کە 1 ملیار و 272 ملیۆن مەتر سێجا بوو، 12.5٪ زیادیکردووە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سەر رێگەی مهاباد - میاندواو، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی هەورەبرووسکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی کێلەشینی شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و دوو هاونیشتمانیی دیکە بریندار بوون
پێشبینی دەکرێت لە ئەمڕۆ سێشەممەوە شەپۆلێکی بەهێزی باران، تەرزە و رەشەبا زۆربەی پارێزگاکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بگرێتەوە و کەشناسیی ئێران ئاستی هۆشدارییەکانی لە چەندین پارێزگا بەرزکردەوە و رایگەیاند، ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.
وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی ئێران دەڵێت، لە رێگەی سیگنالی مۆبایلی سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و شاندی یاوەری، توانیویانە ناوچەی کەوتنی هێلیکۆپتەرەکە دەستنیشان بکەن و دواتر زانیارییان داوەتە تیمەکانی ناوخۆ و درۆنەکەی تورکیا.
ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێران لە 88 ئەندام پێکدێت کە بۆ ماوەی 8 ساڵ هەڵدەبژێردرێن و بەپێی مادەی 107ـی دەستووری ئێران، ئەرکی سەرەکیی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری، دیاریکردنی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، بە نامەی فەرمی بۆ بەرپرسانی باڵای ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە، محەممەد موخبر، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار و عەلی باقری کەنی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وەک شوێنگرەوەی کاتیی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ناساند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی تاران رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردن و رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لەگەڵ "کەسێکی چەتە" لە گەڕەکی نارمەکی تارانی پایتەخت، سێ کەس لە هێزەکانیان کوژراون.
دەستەی هەڵبژاردنی ئێران رۆژی 28ـی حوزەیرانی ئەم ساڵی دیاریکرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار. بەڵام دەبێت رۆژەکە لەلایەن ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوورەوە پەسند بکرێت.
دوای گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی، هیندستان بۆ یەک رۆژ ماتەمینیی گشتیی لە سەرانسەری ئەو وڵاتە راگەیاند. سەرۆکوەزیرانی هیندستانیش هاوخەمیی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دەربڕی و رایگەیاند: "لەم کاتەی خەم و پەژارەدا لەگەڵ ئێران وەستاوین."
وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند، ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە ئێران بکرێتەوە، کە لە دوای هێرشەکەی سەرەتای ساڵی 2023 داخراوە.
لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر زیاتر لە 75 هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گیرا. بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 35 هەزار دۆلار.
هاوسەرۆکی شارەوانیی مێردین کە لەلایەن دادگەی ئەنقەرەوە سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکراوە، داوای یەکێتیی گەلی کورد دەکات و دەڵێت، "دەیانەوێت دەنگی سیاسەتڤانانی کورد کپ بکەن."
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خۆشبژێویی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونەکانیان 52 هەزار و 420 کەس ئالوودەبووی هۆشبەر لەو پارێزگایە هەن.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی شاری مەشهەدی ئێران بۆ حەوت کەس بەرزبووەوە و سێ کەسیش بێسەروشوێنن. وەزیری ناوخۆی ئێران ئەو ناوچانەی بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو بەسەر کردەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە سنووری ئەو پارێزگایە پێنج هەزار و 700 قوتابی قۆناخی سەرەتایی، وازیان لە خوێندن هێناوە.
موعین تۆفیق پوور، کاسبکارێکی ناوچەیەکی سنووریی سەر بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دوێنێ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا. تەنیا لەم مانگەدا شەش کەس لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گوللـەی هێزەئەمنییەکان کوژراون.
قایمقامی دێلوڕانی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 168 هەزار تۆن گەنم لەلایەن سایلۆکان و ناوەندە حکومییەکانی تایبەت بە کڕینی گەنم وەرگیراوە و 70%ی پارەی گەنمی جووتیاران خەرجکراوەتەوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، حەوت کەسیان دەستبەسەر کردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی چەندین شوێنیان بە مەبەستی دۆزینەوەی شوێنەوار هەڵکۆڵیوە
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە پەیوەندیی قووڵی مێژوویی لەنێوان ئێران و هەرێمی کوردستاندا کرد و رایگەیاند، لە سەردانەکەی ئەمدواییەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران، لە هەموو بوارێکدا گفتوگۆی راشکاوانە، ئەرێنی و بنیاتنەر لە نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئێران کران
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، لە هەر شوێنێکی جیهانەوە هەڕەشەیان لەسەر بێت، کاردانەوەیان دەبێت.
رێککەوتننامەکە بۆ 10 ساڵە، بەپێی رێککەوتننامەکە بڕیارە هیندستان بە سەرمایەی خۆی وەبەرهێنان لە بەندەری چابەهاری ئێرانیدا بکات، بەندەرەکە بە تەکنۆلۆژیای نوێ نۆژەن بکاتەوە و پەرە بە تێرمیناڵی وەرگرتن و کۆگەکردنی کەلوپەلی بەندەرەکە بدات و فراوانی بکات.
بەڕێوەبەری پۆلیسی رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە 48 کاژێری رابردوودا دەستیان بەسەر بڕی 370 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە، هەشت کەسیش بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراون
بۆ پرسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، رۆژی یەکشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ بەڕێوەبەرى تۆمارى زانکۆکان کۆبووەوە. بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتەکە دەڵێت، سەرجەم زانکۆکان پێویستە لە ماوەى پێنج رۆژدا تەواوى زانیارییەکان لەبارەی سێ یەکەمەکانى بەشە زانستییەکان، بەپێی خشتەی دیاریکراو بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بنێرن
لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەردەوامن، کە بڕیارە لە 30ی ئایاری ئەمساڵ بکرێت.
لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج هاونیشتمانیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەیەکی سنووریی شارەکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا. لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەمە پێنجەم کۆڵبەرە لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکوژرێت.
ئەمڕۆ هەینی لە 22 بازنەی هەڵبژاردن لە 15 پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لەنێویاندا بازنەکانی کرماشان و خوڕەمئاوا، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستیپێکرد.
بەپێی دامەزراوەی ئاماری ئەمریکا، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2024دا، زیاتر لە 27 ملیۆن دۆلار بوووە.
مامۆستا عەبدوڵڵا بەرزگەر، مامۆستای ئایینی کورد و پێشنوێژخوێنی گوندی کونەمشکێی سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
سێ بەندکراوی کورد کە خەڵکی شارەکانی ورمێ و پیرانشار بوون، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دران.
گرووپی میوزیکی رەستاک، کە بەشێک لە هونەرمەندەکانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و بە زمانی کوردی، فارسی، ئازەری و چەندین زمانی دیکە گۆرانی پێشکەش دەکەن، کۆنسێرتێک لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان ساز دەکات.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی کرماشان و سەرپەرشتیاری گومرگەکانی ئەو پارێزگایە دەڵێت، لە مانگی یەکەمی بەهاری ئەمساڵدا بە بەهای نزیکەی 74 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە هەناردەی عێراق کراوە.
کاسبکارێکی کورد و خەڵکی بانە بەناوی محەممەد قادری، لە ناوچەیەکی سنووریی شارەکە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانیی سنووری ئێران کوژرا. لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەمە چوارەم کەسە کە لە سنوورەکانی پارێزگای سنە دەکوژرێت
بەڕێوەبەرایەتیی گومرگەکانی کرماشان رایگەیاند، بەراورد بە پار هەناردەکردنی کەلوپەل لە رێگەی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە زیادیکردووە. لە مانگی یەکەمی بەهاردا بایی زیاتر لە 230 ملیۆن دۆلار هەناردەیان هەبووە
هاونیشتیمانییەکی کورد بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە درا
سەرۆکی ژووری بازرگانیی سنە لەبارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بە رووداوی رایگەیاند، ئەوان بەو سەردانە دڵخۆشن و پێیانوایە ئەو سەردانە رۆڵی دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا
کچێکی خەڵکی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی شەرارە ئەحمەدنەژاد، لە پاڵەوانێتیی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران 3 میدالیای زێڕی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئێران
وهزيرى دهرهوهى ئێران لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سهرۆكى ههرێمى كوردستان رایگەیاند، باسی گرنگیی ئاسایشی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا کرا و جەخت لە "پێویستیی بەردەوامی و قووڵترکردنەوەی هاوکارییە هاوبەشەکان کرا. "
سکرتێری ئهنجوومهنى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران جەختی لە پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ خەڵک و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە: "کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەکی هەمەلایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا ئامادەیە."
سەرۆککۆماری کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کردەوە. هیوای خواست سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە سیاسی، ئەمنی، ئابووری و کولتوورییەکانی نێوان هەردوولا.
چەندین رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەندین شار و ناوچە بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو. بەپێی رێکخراوەکانی کەشناسیی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، زۆرترین باران لە پارێزگای کرماشان و کەمترینی لە ورمێ بووە.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای سنە دەڵێت، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە لە ساڵێکدا پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە؛ هەروەها بایی زیاتر لە سێ ملیار و 784 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەروازەی سنووریی باشماخەوە ترانزێت کراوە
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی جەلال سوهرابی لە ناوچەیەکی سنووریی ئەو شارە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا. لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەمە دووەمین کۆڵبەرە لە سنوورەکانی پارێزگای سنە دەکوژرێت
بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان دەڵێت، رێگەی ملەی تەتە لەنێوان شارەکانی پاوە - مەریوان - سەوڵاوا بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ و مەترسیی بەربوونەوەی تاشەبەردەوە، لە ئەمڕۆ هەینییەوە بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێت
منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان بەناوی یەسنا دیدار، خەڵکی شاری کوڵالەی پارێزگای گوڵستان لە باکووری ئێران، دوای پێنج رۆژ لە ونبوونی دۆزرایەوە و رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. داواکاری شاری کوڵالە دەڵێت، گومان دەکرێت منداڵەکە رفێندرابووبێت، بۆیە لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بەردەوامە
بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە باشووری پارێزگاکە وەرزی دروێنەی گەنم دەستیپێکردووە، بەپێی خەمڵاندنەکانیان تاوەکو کۆتایی وەرزی دروێنەی ئەمساڵ بەرهەمی گەنم ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات و دەگاتە 400 هەزار تۆن.
ئەسعەد رەسووڵی، بەڕێوەبەری پەروەردەی مهاباد، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، قاسم رائێر حیجازی، بەتەمەنترین مامۆستای ئێران لە تەمەنی 108 ساڵیدا لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد.
لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی هێمن ئەحمەدی بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژرا. کۆڵبەرەکە خێزاندارە و باوکی کچێکی تەمەن هەشت ساڵانە.
ئەو کەسەی لە شاری ئۆرشەلیم/قودس، بە چەقۆ هێرشی کردە سەر پۆلیسی ئیسرائیل و دواتر لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژرا، خەڵکی پارێزگای رووهای باکووری کوردستانە، بە رەگەز عەرەبە و لە ناوچەی ئەیووبییە لەدایکبووە.
فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنووریی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری "گرووپێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران" لەسەر سنووری شاری بانە، سەربازێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تاران هیچ کاتێک لایەنی دەستپێشخەری شەڕ لە دژی ئیسرائیل نەبووە و بانگەشەکانی رژێمی ئیسرائیل لەوبارەیەوە بێ بنەما و رەتکراوەن.
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، چارەنووسی زۆربەی کورسییەکان لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردندا یەکلاکراونەتەوە و تەنیا دوو کورسی لە سێ کورسییەکەی بازنەی شاری کرماشان و دوو کورسیی بازنەی خوڕەمئاوا لە پارێزگای لۆڕستان ماون
هاونیشتیمانییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز لە سێدارە درا.
پۆلیسی ئێران رایگەیاند، چەند تۆڕێکی بەقاچاخبردن و بازرگانیکردن بە کچان و ژنانیان هەڵوەشاندەوە، پەیوەست بەو دۆسیەیەش 96 کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، گرووپێکی چەکدار هێرش دەکەنە سەر نووسینگەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان - سووریا، ناسراو بە پەدەکەسە و دەیسووتێنن
لە ماوەی مانگێکدا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان 64 کەس خنکاون؛ ژمارەکە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار 2% زیادیکردووە
پۆلیسی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا لە گەڕەکێکی ئەو شارە هاونیشتمانییەک بە چەک کوژرا و دوو کەسیش بە سەختی بریندار بوون. دوای چەند کاژێر، بکوژەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا.
بەرپرسی گومرگەکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند لە دەروازەی سنووریی بازرگان دەست بەسەر 14 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا و کەسێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی مادەکە دەستگیر کرا.
لە شاری ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاونیشتیمانییەک بە هۆی "خواردنەوەی کحولی ساختە"ـوە گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش ژەهراوی بوون. سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای ورمێ دەڵێت: "پەیوەست بەو رووداوە، شەش کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی کحولی ساختە دەستگیرکراون."
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران دەڵێت، سەبارەت بە پرسی باڵاپۆشی و جێبەجێکردنی یاسا لەو بوارەدا، نایانەوێت هەموو کەسێک سزا بدرێت، بەڵکو پێویستە کارەکە بە پلان و هاوئاهەنگی بکرێت و رێوشوێنەکان بە جۆرێک بن، کە زەمینەی خراپ بەکارهێنانی ئەم پرسە لەلایەن دوژمنانەوە دابین نەکرێت.
لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ هاونیشتیمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکران کە دووانیان بران.
دوو هاونیشتمانی لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی نەورۆز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
سەید عەبدولرەحیم مووسەوی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران رایگەیاند، دەنگی ئەو تەقانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئیسفەهان بیستران، تەقەکردن بووە لە چەند تەنێکی گوماناوی کە لە ئاسمانی شارەکە بینراون.
هاونیشتمانییەک بە تۆمەتی بازرگانیی بە مادەی هۆشبەر لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ لەسێدارە درا.
لە بەرزاییەکانی ناوچەی لاجانی سەر بە شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، ورچێک هێرش دەکاتە سەر ژنێک و برینداری دەکات.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون. رووداوی یەکەم لە بۆکان و دووەمیش لە پیرانشار بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلام دەڵێت، دەروازەی سنووریی میهران قەرەباڵخترین دەروازەی سنوورییە لەگەڵ عێراق و ئاماژە بەوەش دەکات، لە مانگێکدا زیاتر لە 370 هەزار کەس لەو دەروازە سنوورییەوە هاتووچۆیان کردووە.
پێشنیازی زیادکردنی نرخی نوێی کرێی تاکسی لەلایەن ئەنجوومەنی شار و قایمقامیەتی سنە پەسند کرا و 50٪ زیادکرا.
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی پیاوێکی بەساڵاچوویان لە بەرزاییەکانی ئەو شارە دۆزیوەتەوە و لە لایەن تیمەکانیانەوە هێنراوەتەوە خوارەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ئێران پابەندە بە سیاسەتی دراوسێیەتی باش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و هەموو دراوسێکانی، بەڵام ئەگەر لە هەر کام لەو وڵاتانەوە هەر هەڕەشەیەک رووبدات، "ئێران وەڵامێکی گونجاوی بۆ دەبێت."
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایە گەیشتووەتە 831 ملیۆن دۆلار.
شەپۆلێکی بارانبارین رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە؛ لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە شارۆچکەی ئیمانئاوای سەر بە شاری خوڕەمئاوای پارێزگای لوڕستان و کەمترین بڕیش لە شارۆچکەی حمێلـی لە پارێزگای کرماشان بووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی ئێران دەڵێت، لە رۆژانی جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵدا 70 کەس لەو وڵاتە بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
رەسوول گەلەبان، رۆژنامەڤان و چالاکڤانێکی دیاری کورد لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە ماوەی ساڵێکدا قەبارەی هەناردەکردن لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە زیاتر لە 7 ملیۆن تۆن و بە بەهای 3.4 ملیار دۆلار بووە.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگاکانی ورمێ و لوڕستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چوار رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری ئەو پارێزگایە 11 کەس بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانیدا بۆ سووریا و دوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە رایگەیاند، "بێگومان رژێمی ئیسرائیل سزا دەدرێت و وەڵامێکی پێویست و تووند وەردەگرێت."
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.5 پلەی ریختەر پارێزگای کرمان لە باشووری ئێرانی هەژاند و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانی کرمان رایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بوومەلەرزەکە تائێستا هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە.
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران هۆشدارییەکی تووندی دایە ئیسرائیل و رایگەیاند، "هۆشداری دەدەین هیچ کردەوە و دەستدرێژییەک لە دژی ئێران بێ وەڵام نامێنێت."
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.9 پلەی ریختەر پارێزگای خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێرانی هەژاند و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تائێستا هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە.
دوو هاونیشتیمانی لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی بەشداریکردنیان لە ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی مەلەکشای پارێزگاکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، لە رۆژی یەکەمی جەژنی نەورۆزی ئەم ساڵەوە تائێستا 241 کەس لە قاچاخچی، فرۆشیار و دابەشکەرانی مادەی هۆشبەر لە سنووری ئەو پارێزگایە دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەری گومرکی سەردەشتی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ساڵێکدا لە رێگەی دەروازەی سنووریی کێلێوە بایی زیاتر لە 228 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
11 کەس لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کوژراون.
کۆمەڵێک چەکدار لە شارەکانی راسک و چابەهاری پارێزگای سیستان و بەلووچستان هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی سوپای پاسداران و هێزەکانی پۆلیس و شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوانیان بەردەوامە. سەید مەجید میرئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت "تائێستا پێنج لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و هەشت چەکداری تیرۆریست کوژراون."
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا لەسەر رێگەی نێوان ورمێ-مهاباد تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە. هەروەها لەنێو بەنداوی مهابادیش تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە.
دوو هاونیشتمانی لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهارە چووبوونە ناوچە شاخاوییەکان، لە بەرزاییەوە کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا
ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کەوتە نێو بەنداوی داریان لە سنووری شاری سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنە و لە ئەنجامدا دوو کەس لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هێرشەکەی سەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "رژێمی زایۆنی رووبەڕووی سزادانێکی قورس دەبێتەوە." پەرلەمانتارێکی ئەو وڵاتەش داوا دەکات وەڵامێکی تووندی ئیسرائیل بدرێتەوە و دەڵێت، پێویستە "ناوەندە دیپلۆماسییەکانی رژێمی زایۆنی لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە بکرێنە ئامانج کە باشتر وایە ئازەربایجان بێت."
دووانیان کوڕ و باوکن و خەڵکی لوڕستان بوون. ئەوەی دیکەشیان مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی کرماشانە.
سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند "هێرشە تیرۆریستییەکە"ـی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا "بێ وەڵام نابێت."
بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا 13 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە و گوتی، رێژەکە بەراورد بە پار زیاتر بووە.
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە ماوەی رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆزی ئەم ساڵدا 15 قاچاخچی و 119 کەس لە دابەشکەرانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران، هەروەها دەست بەسەر زیاتر لە 315 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا.
باڵەخانەیەکی تەنیشت باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق بۆردوومان کرا و حەوت بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێران کوژران کە دوویان فەرماندەی باڵان.
ئەکرەم ئیمامئۆغلو، بەربژێری جەهەپە بۆ گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، بە بەدەستهێنانی 52٪ی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران لەبارەی مردنی گوماناویی ژنە پزیشکێکی گەنج لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دادپزیشکی هێشتا هۆکاری مردنی ئەو پزیشکەی ئاشکرا نەکردووە. دەشڵێت، گۆڕینی شوێنی خزمەتکردنی و گواستنەوەی لە تارانەوە بۆ پارێزگای لوڕستان لەسەر داوای خۆی بووە.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
محەممەد عەباس زادە هونەرمەندی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی مەلەکشای ئیلام و گۆرانیگوتن لەو ئاهەنگەدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران، دوو کەس کوژران کە یەکێکیان ئەفسەرێکی هێزەکانی پۆلیسە و ئەوەی دیکە منداڵیکی ساوایە، هەروەها دوو کەسی سڤیلیش بریندار بوون.
مێرمنداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی دیواندەرە بەهۆی ئەوەی لە کۆڵبەرانی دیکە دادەبڕێت و رێگەی لێ ون دەبێت، رەقدەبێتەوە و گیان لەدەستدەدات.
گومرگی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 14.6 ملیۆن ئامێری مۆبایل، کە بە بەهای زیاتر لە 3.2 ملیار دۆلار بووە، هاوردەی ئەو وڵاتە کراوە.
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەناوی سۆران عەبدی، تەمەن 22 ساڵ، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا؛ هەروەها کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی محەممەدبایەر محەممەدی، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا
بەهۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رێگەی 10 گوندی سەر بە شاری کۆیەشت داخرا، کارەبای شاری دڵفان و هەردوو ناحیەی کاکاوەند و میربەگی سەر بەو شارەش بڕا.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شاری دێلوڕانی سەر بە پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لافاوی چەند رۆژی رابردوو زیانی بە زیاتر لە 11 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵی گەیاندووە
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان لە شاری کوت لە عێراق، کە زیارەتکارانی ئێرانیی هەڵگرتبوو، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون
لە ناوچەیەکی شاخاویی پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ورچێک پەلاماری هاونیشتمانییەکی دا و برینداری کرد
ئەمڕۆ چوار بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان روویاندا و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانیانێکیان نەبووە.
چوار هاونیشتمانیی خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
گوتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانی- دەم پارتی رایگەیاند، هیچ دانوستاندنێک بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی چارەسەریی لە باکووری کوردستان نییە، هەروەها رەتیکردەوە لەو بارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان هەبێت و گوتی، "ئەگەر گفتوگۆ لەگەڵ ئیمراڵی هەبێت، ئێمە ئاگادار دەبین".
لە پارێزگای کرماشان بەهۆی بەرزبوونەی ئاوی رووباری گاماسیئاو و لافاوەوە، هاونیشتیمانییەک گیانی لەدەستدا، لە قەزای گیەڵانیش 13 سەر مەڕی هاونیشتیمانییەک مرداربوون.
لە دەروازەی سنووریی بازرگان لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر نۆ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا و کەسێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رایگەیاند، تەنیا لە پێنج رۆژی رابردوودا 177 کەس لەو وڵاتە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباری کەشکان و دروستبوونی لافاو، رێگەی پێنج گوندی سەر بە شاری مەعموولان داخراون. هەروەها بەهۆی مەترسیی خزینی زەوییەوە گوندێکی سەر بە شاری کۆیەشت چۆڵ کرا
لە تارانی پایتەختی ئێران سێ کەس کە ئەندامی یەک خێزانن، بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی ماڵان گیانیان لەدەستدا
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ئەلیگودەرزی پارێزگای لوڕستان، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و بەهۆیەوە کچێک گیانی لەدەستدا و باوکیشی بریندار بوو.
رۆژێک بەر لە سێدارەدانیان، ئەو دوو بەندکراوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان، گواسترابوونەوە ژووری تاکەکەسی زیندانی ئیلام.
بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی ریختەر لە شاری تازاوا لە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا و هێشتا زەرەر و زیانەکانی نەزانراون.
دەستەی هەڵبژاردنی ئێران هەروەها رایگەیاند، کەمترین رێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا لە پارێزگای تاران بووە، کە 26.17٪ بووە، لە پارێزگای ئەلبورز و پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رێژەکە کەمێک زیاتر لە 30٪ بووە.
لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێک بە ناوی زیبا سەیادی تەمەن 27 ساڵ لەلایەن هاوژینی پێشووی تەقەی لێکرا و کوژرا.
فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە دەروازەی سنووری رازیی شاری خۆی، دەست بەسەر 745 پارچە زێری قاچاخدا گیرا.
دوو هاونیشتیمانیی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە یەکێکیان خەڵکی مهابادە و ئەوەی دیکە خەڵکی شنۆیە، بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە زیندانی ناوەندیی مهاباد لە سێدارە دران.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە شاری سەڵماس لە باکووری ئەو پارێزگایە دەستیان بەسەر 31 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گرتووە و قاچاخچییەکیش لەلایەن هێزەکانیانەو دەستبەسەر کراوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
"تاوەکو مانگی نیسان کاتتان هەیە مۆڵەت دەربکەن"
بەگوتەی پۆلیس، دایکێک لە لوڕستان منداڵێکی 11 ساڵانی نڤیشکانی دەکوژێت.
ماوەی حەوت رۆژە ئاوی خواردنەوە لەسەر سێ گوندی ناوچەی مەرگەوەری شاری ورمێ پچڕاوە و تائێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە.
ئاگر لە پاڵاوگەی نەوتی بەندەرعەباس لە باشووری ئێران کەوتەوە و و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندارن.
لە پێکدادانێکی چەکداریدا لەگەڵ قاچاخچیی مادە هۆشبەرەکان لەسەر سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان، ئەفسەرێکی هێزی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژرا و دوو ئەندامی دیکەی ئەو هێزەش بە سەختی بریندار بوون
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە ساڵی 2023دا بەرهەمی چەوەندەر لە کێڵگەکانی ئەو پارێزگایە زیاتر لە یەک ملیۆن و 670 هەزار تۆن بووە و بەوەش زیاتر لە 30٪ی چەوەندەری ئێران لەو پارێزگایە بەرهەم هێندراوە.
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، ورمێ لە بەرهەمهێنانی نەمامدا لەسەر ئاستی ئێران یەکەمە و لە ساڵێکدا 21 ملیۆن نەمام لەو پارێزگایە بەرهەم دەهێندرێن.
بەهۆی بارینی بەفرەوە لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان کارەبای زیاتر لە 60 گوند بڕا
هونەرمەندی ناسراوی کورد و ناوچەی هەورامان، جەمیل ئەحمەدی کۆچی دوایی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی لە گۆڕستانی شارۆچکەی نەوسوودی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەخاک بسپێردرێت.
لە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلەی رێختەر روویدا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیانی گیانی و مادی نەبووە.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی کچان لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، 18 قوتابی بەهۆی دووکەڵی ئاگرەوە تووشی هەناسەتەنگی بوون و گوازرانەوە نەخۆشخانە.
لە رێوڕەسمێکدا لە شاری کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، بە بەشداریی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ژمارەیەک لە دانیشتووانی شارەکە و خوێندکارانی زانکۆی کۆبانێ، باڵەخانەی نوێی زانکۆکە کرایەوە.
دەستەی هەڵبژاردنی ئێران رایگەیاند، هەڵبژاردنی 12مین خولی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە 14 پارێزگا دەچێتە قۆناخی دووەمەوە و چارەنووسی 59 کورسیی پەرلەمان لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردندا یەکلایی نەکرایەوە.
یەکێک لە سزاکانی سەر ئەو هونەرمەندە ئەوەیە کە گۆرانی "دژی ئەمریکا" بڵێت
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی نێوان شارەکانی مهاباد- بۆکان لە سنووری پارێزگای ورمێ، کە بە رێگەی بورهان دەناسرێت، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەمین ساتەکانی دەستپێکردنی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئەو وڵاتە، لە بنکەیەکی دەنگدان لە تاران ئامادە بوو و دەنگی خۆی دا.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای لۆرستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێک لەوانە بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی سلسلە و دلفانە، شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمیتەی هەڵبژاردنی ئێران داوای لە بەربژێران و لایەنە سیاسییەکان کردووە، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی، بەهیچ شێوەیەک بانگەشە نەکەن و هەموو چالاکییەکی بانگەشە رابگرن.
چوار ئۆتۆمبێل لە سنووری شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کران. بە گوێرەی زانیارییەکان، 3 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە.
بەربژێری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی- دەم پارتی بۆ سەرۆکی گەورە شارەوانیی وان دەڵێت، پارتی گەلی کۆماریی تورکیا لە هەڵبژاردنی ساڵی رابردوو لەگەڵ لایەنە نەژادپەرستەکان هاوئاهەنگی کرد و ئەوەش دەنگدەری کوردی توڕە کرد.
سامان یاسین، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان، زیاتر لە 18 مانگە لە زیندانەکانی کەرەج و تاران راگیراوە، لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران باسی خراپی دۆخی تەندروستی و دەروونیی خۆی دەکات و داوا دەکات ئازاد بکرێت.
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە دوو هێرشی چەکداریدا بۆ سەر خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانیان لە پارێزگای دێرەزوور، دوو ئەندامیان گیانیان لەدەستداوە.
بەگوتەی مورتەزا شێروانی، ئەو گوندانەی رێگەیان داخراوە، دەکەونە سنووری شارەکانی خوڕەمئاوا، بروجێرد، ئەزنا، ئەلیگودەرز، دووروود، سلسلە، دلفان، چێگێنی و نوورئاوا، کە لەو ناوچانە بەفرێکی زۆر باریوە.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگاکانی ورمێ و ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی بڕگەکانی 70، 76 و 77ـی یاسای هەڵبژاردنی وڵات، چاودێریکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنیش لە ئەستۆی پۆلیسدایە، گوتی "بەپێی ئەو هاوئاهەنگییەی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کراوە، ئەو بابەتەش کاری پۆلیسە و ئەگەر پێویستی بە ئاگادارکردنەوە یان تۆمارکردنی دۆسیەی دادگە هەبێت، پۆلیس ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات."
سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوودی کرماشان بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانیی سنووریی ئێران بریندار بوون کە تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە. لە ناوچەی سنووریی بەستامی سەقزیش لە پارێزگای سنە کۆڵبەرێک بریندار کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان 27 ژن و 72 منداڵی خێزانە داعشەکان رادەستی شاندێکی کۆماری قیرغستانی کرد کە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی رۆژئاوای کوردستانیان کردبوو. فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەم هەفتەیە 99 ژن و منداڵی قیرغستانی لە کەمپەکانی هۆل و رۆژی رۆژئاوای کوردستان گەڕێندراونەتەوە.
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە لە راگەێیندراوێکدا پەیامێک ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت: "جارێکی دیکە هۆشداریی دەدەین، سەرجەم هێزەکان بە تایبەتی پێشمەرگە دەبێت لە سوپای داگیرکەری تورک و بنکەکانیان دووربکەونەوە." جەبار یاوەر، پسپۆڕی کاروباری سەربازی و ئەمنیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پاراستی سنوور، هێزی پاسەوانی سنووری عێراق دەیگرێتە ئەستۆ، ئەمەش لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە و بیانووبڕە بۆ وڵاتانی دراوسێ و هەر هێزێک کە بیەوێ هێرش بکاتە سەر هەرێمی کوردستان."
هاونیشتیمانییەکی کورد بە ناوی شاهین وەساف، تەمەن 27 ساڵ، خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2022دا دەستبەسەر کرا، لەلایەن دادگەی شۆڕشی ورمێوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
پارێزگاری کرماشان رایگەیاند، ناوچەی هەورامان بە تایبەتمەندییە سرووشتی و کولتوورە سەرنجڕاکێشەکانییەوە دەکرێت ببێتە جەمسەری کەرتی گەشتیاریی پارێزگاکە، بۆیە لە پلانیاندایە ساڵی داهاتوو گرنگییەکی زیاتر بەو ناوچەیە و بەتایبەت شاری پاوە بدەن.
لە شەقامی سنتۆی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان تەرمی ژنێک دۆزرایەوە، پۆلیسی شارەکە دەڵێت، ژنەکە دوای دزرانی زێڕەکانی کوژراوە.
وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت، تەقینەوەی بۆرییەکانی گواستنەوەی گازی ئێران "پیلانی ئیسرائیل بووە" و ئامانج ئەوە بووە "گازی ماڵان لە پارێزگا گەورەکاندا رووبەڕووی کێشە بکاتەوە."
یەکەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی وەزرشیی زانکۆکانی سنە و هەڵەبجە لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە شاری خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.9 پلەی رێختەر روویدا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیانی گیانی و مادی نەبووە.
چوار رێکخراوی جیهانی بەرگریکاری مافی کریستیانەکان لە نوێترین راپۆرتیاندا باس لە "پێشێلکردن"ی مافی کریستیانەکان لە ئێران دەکەن و دەڵێن، پار لانیکەم 166 کریستیان لە ئێران دەستبەسەرکراون.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە تورکیاوە نەماوە، ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایە ئێستا بەغدا دەبێت ئەو بڕیارە بدات."
هاونیشتمانییەکی کورد بە ناوی ئیرەج پاکی، تەمەن 35 ساڵ و خەڵکی شاری سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ئەردەبیل لە باکووری رۆژئاوای ئێران، لەسێدارەدرا.
ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان شەڕڤانانی ئەو ئەنجوومەنە و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە رۆژئاوای منبج، دوو چەکدار کوژران و ژمارەیەک چەکداری دیکەش بریندار بوون.
حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، رووداوەکە لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان ورمێ و مهاباد و لە نزیک شاری نەغەدە بووە، بەهۆی پێکدادانەکەوە بارهەڵگرەکە و ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە لە رێگە دەرچوون.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشان، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز بە بەشداریی 12 گرووپی شانۆیی نێوخۆیی و دەرەکی دەستیپێکردووە و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
خوێندکارێکی کوردی نیڤشکان کە خەڵکی پارێزگای سنەیە، لە پێشبڕکێی پاڵەوانێتیی کاراتێی ئێران پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و میدالیای زێڕی بردەوە.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی میدیاکانی ئێران بڵاوییان کردووەتەوە، سێ گورگ لە شەقامەکانی خورەمئاوای پارێزگای لۆرستان بینراون، کە بەهۆی برسێتییەوە هاتوونەتە نێو شارەکان، ئەمەش بووەتە هۆی ترساندنی هاونیشتمانییانی شارەکە.
لە پارێزگای لۆڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رێگەی 200 گوند کە لە دوو رۆژی رابردوودا بە هۆی بەفربارینەوە داخرابوون، لە لایەن تیمەکانی رێگەوبانی ئەو پارێزگایەوە کرانەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، زیانگەیاندن بە بەرژوەندییەکانی وڵاتەکە لە هەر شوێنێکی جیهانەوە، "بێ وەڵام نابێت" و، هێزە دەریاییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی هەر کردەوەیەک دەدەنەوە کە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان ناکۆک بێت.
چەکدارانی سەر بە حکومەتی سووریا بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە شارۆچکەی سەبعە لە رۆژهەڵاتی شاری دێرەزوور. هەسەدە دەڵێت، دوای شەڕ و رووبەڕووبوونەوەیەکی تووند، شەرڤانان هێرشەکەیان تێکشکاندووە.
بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی تەمەرچین لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 10 مانگی رابردوودا زیاتر لە 762 هەزار کەس لە رێگەی دەروازەی سنووریی تەمەرچین - حاجی ئۆمەرانەوە گەشتیان کردووە، هەروەها زیاتر لە 82 هەزار بارهەڵگر لەو دەروازە سنوورییەوە باریان گواستووەتەوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا، کە منداڵن و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، دادگە لەبارەی دۆسیەی گەندەڵیی شارەوانی و ئەنجوومەنی شاری مهاباد بڕیاری خۆی دا و تۆمەتبارانی دۆسیەکە بە زیندانیکردن، سزای دارایی، لێدانی قامچی و گەڕاندنەوەی ئەو پارەیەی بە شێوەیەکی نایاسایی وەریانگرتووە، سزادران.
لە شاری کرماشان، بارینی باران بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاو لەسەر شەقام و کۆڵانەکان، هەروەها ئاو چووە نێو 21 ماڵی شارەکە.
شەپۆلێکی بەفر و باران رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە، لە مهاباد بەفر دەبارێت، لە کرماشان بەهۆی بارانەوە ئاو لەسەر شەقام و کۆڵانەکان کۆبووەتەوە و لە پارێزگاکانی سنە، ئیلام و لوڕستانیش لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت.
بابەک محەممەدی، گورانیبژی کوردی دانیشتووی سنە دوای ئەوەی گۆرانییەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و لە بەشێکیدا ناوی سوپای پاسداران دەهێنێت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەرکرا و ناچارکرا لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا داوای لێبووردنیان لێ بکات.
بە پێی زانیارییە خۆجێییەکان، رۆژی سێشەممە 13ی شوباتی 2024، چوار هاونیشتیمانی لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەڕێوەبەری گومرگی شووشمێ لە پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە 10 مانگدا بایی 38 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکەوە هەناردە کراوە.
لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، عەرەبێکی هاوردە بەساڵاچوویەکی کورد کە تەمەنی نزیکەی 80 ساڵە، دەکوژێت و بە شۆفڵ دار بادەمەکانی لە رەگەوە دەردەهێنێت.
بەڕێوەبەری گومرکی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی گومرک و دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای سنەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 678 ملیۆن دۆلار، هەروەها بایی 587 ملیۆن دۆلاریش کەلوپەل هاوردە کراوە.
لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لە کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و هێزەکانی تورکیادایە، نوێنەرانی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد - ئەنەکەسە لەنێو سەرکردایەتیی ئیتیلافی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، لەگەڵ ژمارەیەک خەڵکی ناوچەکە کۆبوونەوە و بارۆدۆخی عەفرین و کێشەکانی خەڵکی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، ئۆتۆمبێلێک لە لایەن درۆنێکی تورکیاوە کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە هێرشەکەدا کوژراو و بریندار هەن.
لە پارێزگای کرماشان، تیمەکانی پۆلیسی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، دەستیان بەسەر 356 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری تریاکدا گرت و شەش قاچاخچیش دەستگیرکران.
دوای چەند کاژێرێک لە دیارنەمانی و سۆراخکردنی، تەرمی ژنێک لە بەنداوی سێلوێ پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی کرماشان رایگەیاند، 13 شار و 860 گوندی ئەو پارێزگایە کێشەی کەمئاوییان هەیە و بۆ چارەکردنی کێشەکەش بە هاوکاریی سوپای پاسداران کۆمەڵێک پرۆژە جێبەجێ دەکرێن.
ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا-ئەنەکەسە رایگەیاند، ئەندامێکیان بە ناوی حەسەن ئیبراهیم، لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان رفێندراوە و هێزەکانی سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) بە رفاندنی تۆمەتبار دەکات.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا ئەندامێکی داعش لە کاتی پەڕینەوە بۆ نێو ئێران لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی ئێران - عێراق کوژرا.
لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، دوو ئەندامی هێزی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران کوژران. دوێنێش لە ناوچەیەکی سنووریی هەمان پارێزگا، ئەفسەرێکی سوپای پاسداران بە پلەی عەمید کوژراوە.
بەپێی دامەزراوەی ئاماری ئەمریکا، ئێران و ئەمریکا کە زیاتر لە 44 ساڵە پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسیان نییە، لە ساڵی 2023دا زیاتر لە 61 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانیان هەبووە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون.
پۆلیسی سەربازی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا "کە سەر بە تورکیایە"، چوار هاونیشتمانی بە پاساوی "پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر" دەستبەسەر دەکەن. هەروەها گرووپێکی چەکدار لە عەفرین ژنێک بەرامبەر 2000 دۆلار ئازاد دەکەن.
لە شاری دێولانی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو هاونیشتمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران. هەروەها ژنێکی کوردیش بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی کە لە پێشووتردا درابوو، دەستبەسەر کرا.
کۆمیتەی بێسەروشوێنبووەکان سەرەتای هەفتەی داهاتوو کارەکانی دەستپێدەکات
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئیران سبەی گەشتێک بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستپێدەکات و سەردانی لوبنان، سووریا و قەتەر دەکات.
دوای سێ رۆژ داخرانی بەهۆی بارینی بەفر، کڕێوە و هەرەسی بەفرەوە، ئەمڕۆ رێگەی سەرەکیی نێوان سەوڵاوا - هەورامان - پاوە لەلایەن تیمەکانی رێگەوبانی پارێزگای سنەوە کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرکی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە 10 مانگی رابردوودا، بایی زیاتر لە دوو ملیار و 580 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، لە هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراودا لە پارێزگای رەققە، ئەندامێکیان گیانی لەدەستداوە.
لە پارێزگای لۆڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 100 چەکی نایاسایی و قاچاخدا گیرا و 67 کەسیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی قاچاخچێتیی چەک و هەڵگرتنی نایاسایی چەک دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پەنابەران و کۆچبەرانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی کۆکردنەوەی کۆچبەرانی ئەفغانستانی و دەرکردنیان لەو پارێزگایە، پلانێکی نوێیان ئامادە کردووە.
بە بڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوو هەزار و 827 زیندانی بەر لێبووردنی گشتی و کەمکردنەوەی سزا کەوتن و سزای لەسێدارەدانی 53 کەسیش هەڵوەشێندرایەوە.
قایمقامی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، هاتووچۆی گەشتیاران لە رێگەی دەروازەی سنووریی رازیی ئەو شارەوە زیادی کردووە و لە 10 مانگی رابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن و 400 هەزار کەس لە رێگەی ئەو دەروازە سنوورییەوە هاتووچۆیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، تیمەکانیان 22 کەسیان لە ملەی خان لەسەر رێگەی نێوان بانە و سەقز رزگار کردووە کە بەهۆی هەرەسی بەفرەوە گیریان خواردبوو.
سالم ئەنساریئۆغڵو، پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئیستەنبووڵ دەڵێت، پێویستە دەرفەت بە منداڵانی کورد بدرێت کە بە زمانی خۆیان، ئیدی کرمانجی بێت یان زازاکی قسە بکەن و قوتابیانی کوردیش مافی ئەوەیان هەبێت وانەی کوردی بخوێنن.
پۆلیسی پارێزگای فارسی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری شیراز ئۆتۆمبێلێک "بە ئەنقەست" خۆی کێشاوە بە کوروش بازیار، فەرماندەی یەکەی فریاگوزاری پۆلیسی شارەکەدا و بە هۆیەوە ئەو بەرپرسەی پۆلیس بەسەختی بریندار بووە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لە رۆژی یەکشەممەوە، شەپۆلێکی بەفربارین پارێزگەی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و تاوەکو ئەمڕۆش لە زۆربەی شار و ناوچەکانی ئەو پارێزگەیە بەفر دەبارێت.
چوار کۆڵبەری خەڵکی شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ لە بانە بریندار بوون.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە کوژرانی پێنج ئەندامی سوپای پاسداران لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق، لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، "ئیسرائیل دەبێت باجی ئەو تاوانە بداتەوە." بە مافی ئێرانیشی دەزانێت، لەو کات و شوێنەی خۆی هەڵیدەبژێرێت، "وەڵامێکی تووند"ی هێرشەکە بداتەوە
لەنزیک شاری ئەلبوکەمال لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزوور، کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا، کۆگایەکی چەک و بارهەڵگرێک بە درۆن کرانە ئامانج و بەپێی زانیارییەکان، کوژراو و بریندار هەن
لە ماوەی مانگێکدا چوار کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و 42 کۆڵبەریش بریندار بوون
دوو ئەندامی ئەنجوومەنی شاری سەرپێل زەهاوی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کارەکانیان دوورخرانەوە، قایمقامی شارەکەش دەڵێت، بریاری دوورخستنەوەیان بەهۆی سەرپێچیکردنیان لە یاساکان بووە و دادگەیی دەکرێن.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی چوارشەممە سەردانی ئەنقەرە دەکات.
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری هاوئاهەنگیی ئابووری رایگەیاند، "لە کرماشان و لەسەر سنووری نێوان ئێران و عێراق، بازاڕچەی سنووریی نوێ دەکرێنەوە."
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە بنکەیەکی سوپای ئێران لە پارێزگای کرمانی باشووری وڵاتەکە، پێنج سەرباز کوژران.
فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان کە لقی سوپای پاسدارانە لە پارێزگای سنە، ئاماژە بە هێرشی مووشەکیی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و سووریا دەکات و دەڵێت، "هیچ جوڵەیەکی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەبێ وەڵام ناهێڵینەوە".
گوڵاڵە وەتەندوست، پارێزەر و چالاکڤانی مافی ژنان لە شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن دادگەی شۆڕشی سنەوە سزای زیاتر لە شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
سێ هاونیشتمانی دانیشتووی شاری بۆکانی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکران.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشی پاکستان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی سنووریی ئەو وڵاتە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان شەرمەزار دەکات، کە بەپێی زانیارییە فەرمییەکان بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە. راشیگەیاند، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی پاکستان لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە دەکرێت و ناڕەزایەتیی ئێرانی بە فەرمی پێ رادەگەیێندرێت.
دوای سێ رۆژ لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر شاری هەولێر، کاردانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میدیاکانی ئەو وڵاتە لەسەر ئەو هێرشە بەردەوامە.
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی داوا لە کوردانی تاراوگەش دەکات، وەکو "ئەرکێکی نەتەوەیی" بەشداری لەو خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییانەدا بکەن و تەنیا ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە
دوو رۆژنامەڤان کە لەسەر دۆسیەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی ماوەی 17 مانگ لە زیندان مانەوە، ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگەی تاران بە کەفالەت ئازاد کران.
بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگەی سەدان گوند لە پارێزگاکانی لوڕستان، سنە، کرماشان و ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان داخران. تیمەکانی شارەوانی و رێگەوبانیش دەستیان بە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگەکان کردووە.
دوو هاونیشتیمانیی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانەکانی قەزوین و کرماشان لەسێدارەدران.
ئێران سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیای بۆ سەر پێگەکانی حووسییەکانی یەمەن کرد و رایگەیاند: "هەنگاوێکی سەڕەرۆیانە و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەکانە."
گرووپە چەکدارەکانی سووریا، کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، 200 دار زەیتوونی دیکەیان لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بڕیەوە.
بەهۆی وەڕگەڕانی مینی پاسێک لەسەر رێگەی شارەکانی تیکاب-شاهیندژ لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، 12 کەس بریندار بوون.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، دادگە بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی گەندەڵیی شارەوانیی ورمێ داوە بەوەی، محەمەد حەزرەتپوور، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی شارەکە تاوەکو 20 ساڵ زیندانی بکرێت و بۆ هەتاهەتایی لە ئەرکی حکومی دووربخرێتەوە.
لە ئاسمانی شاری چەبەهار لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کە دەکەوێتە سەر دەریای عومان، چەند مووشەکێک تەقینەوە و دووکەڵێکی سپی ئاسمانی ناوچەکەی گرتەوە. قایمقامی شارەکە دەڵێت، لە دەریای عومان مانۆڕی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بەڕێوەدەچێت و مووشەکەکان لە چوارچێوەی ئەو مانۆڕەدا هەڵدراون، داواش لە خەڵک دەکات نیگەران نەبن.
لە پارێزگای ئەلبورزی ئێران، فڕۆکەیەکی راهێنان کەوتە خوارەوە و بە هۆیەوە دوو قوتابی خولی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستدا.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا. رووداوەکە درەنگی شەوی سێشەممە و لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان شارەکانی سەقز - دیواندەرە روویداوە
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی پۆلیس لە شاری راسکی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی ئێران، پۆلیسێک کوژرا
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ 10-01-2024 لە دێرەزوور درۆنێکی بۆمبڕێژکراویان خستە خوارەوە، کە بەرەو بنکەی سەربازیی کۆنیکۆ ئاراستە کرابوو
ئەمڕۆ لە بیابانەکانی شاری تەدمووری سووریا، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر پاسێکی هێزەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە و بەپێی زانیارییە خۆجێییەکان، بەهۆیەوە 14 سەرباز کوژران و 19 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
لە شارێکی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێک دوای ئەوەی بە چەقۆ دایکی دەکوژێت، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس دەکات.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی سەرەکیی نێوان تاران – خوڕەمئاوا (ناوەندی پارێزگای لۆرستان)، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 23 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ درۆنێکی هێزەکانی تورکیا بنکەیەکی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبجی لە گوندێکی دەوروبەری شاری منبج لە باکووری سووریا کردە ئامانج و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری مادیی کەوتەوە.
پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردەوە، لە 10 مانگی رابردوودا لەو پارێزگایەدا 63 کەس لە شەقام و رێگاکانی نێو شار بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری گومرکی سەردەشت لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە نۆ مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە 129 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردە کراوە، بە تایبەت بۆ هەرێمی کوردستان.
میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، داعش ڤیدیۆی ئەو دوو خۆکوژەی بڵاوکردووەتەوە کە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە شاری کرمان لە باشووری ئێران، خۆیان تەقاندەوە؛ کە بەهۆیەوە 92 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بریندار بوون
هەدیە سمکۆ، کچی سمکۆی شکاک لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە شاری وانی باکووری کوردستان کۆچی دوایی کرد.
داوکاری گشتیی ئێران بڕیاریدا ئەو کەس و لایەنانەی لە میدیاکان یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە رووداوی تەقینەوەکانی کرمان زانیاریی ناڕاست، نایاسایی و نووسین و بابەتی تاوانکارانە بڵاودەکەنەوە، دەستگیر بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە شاری کرمان، بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ ئەمریکا و ئیسرائیلی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەستیان لە تەقینەوەکان هەبووە و رایگەیاند، پلانی ئەمریکییەکان بۆ دامەزراندنی رژێمێکی دیکەی زایۆنی لە ناوچەکەدا، لەلایەن حاجی قاسم و هێزەکانی مقاوەمە پووچەڵکرایەوە، قاسم سولەیمانی نەیهێشت ئەم پلانەی ئەمریکییەکان سەربگرێت.
وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت، چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە کە گومان دەکەن بکەری تەقینەوەکانی شاری کرمان بن.
گومرکی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە هەشت مانگی رابڕدوودا هەناردەکرنی کەلوپەل لە رێگەی گومرکی مهابادەوە بە رێژەی 20٪ دابەزیوە و بۆ 8.3 ملیۆن دۆلار کەمبووەتەوە.
وەزیری ناوخۆی ئێران دوایین ژمارەی کوژراو و بریندارانی دوو تەقینەوەکەی شاری کرمانی ئاشکرا کرد، کە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی روویاندا و رایگەیاند "84 کەس گیانیان لەدەستداوە و 284 کەسیش بریندار بوون."
لە رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە شاری بۆکانی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، پۆلیسێک کوژرا
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی پێنجشەممە سەردانی ئەنقەرە دەکات
بەندکراوێکی سیاسیی کورد، کە خەڵکی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەناوی داوود عەبدوڵڵاهی، دوای 14 ساڵ زیندانیکردن، ئەمڕۆ لە گرتووخانەی قزڵ حیساری کەرەج لەسێدارە درا
عەبدولڕەحمان ئاپۆ، سیاسەتڤانی کوردی عەفرینی، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی رۆژئاڤای کوردستانی تۆڕی میدیایی رووداودا کە دلبخوین دارا پێشکێشی دەکات، باسی بارۆدۆخی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستانی لە ژێر کاریگەری تورکیا و گرووپە چەکدارەکاندا کرد و گوتی، "راپۆرتێکمان لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، بڕینی دارەکان و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکی کورد لە هەرێمی عەفرین ئامادە کردووە و راپۆرتەکەمان بۆ رێکخراوی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ناردووە."
ئەمڕۆ دووشەممە، ئێران پێنج کەسی بە تۆمەتی "دزیکردن لە رێگەی چەک، چەتەگەریی و بڕینی گوێی ئەو کەسانەی کە دزییان لێدەکرد"، لە گرتووخانەی ناوەندی شاری کەرەج لەسێدارە دا.
بەرپرسێکی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەمساڵ دۆخی بارین لەو پارێزگایە زۆر خراپە و حەوت شاری پارێزگاکە، رووبەڕووی کێشەی گەورەی کەمئاوی دەبن.
تەم، کرماشان و زۆربەی شارەکانی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و مەودای بینین بۆ خوار 50 مەتر کەمبووەوە، بەو هۆکارەش ئەمڕۆ سێ گەشتی ئاسمانیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کرماشان هەڵوەشێنرانەوە.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسیش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری گشتیی کارگەی بەرهەمهێنانی تراکتۆری کوردستان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 9 مانگی ئەم ساڵدا 3900 تراکتۆریان بەرهەمهێناوە و لەو ژمارەیەش 1200 تراکتۆریان هەناردە کردووە کە زیاترین هەناردەیان بۆ عێراق و ئەفغانستان بووە.
دوای حەوت رۆژ لە ونبوونی و نەمانی پەیوەندی لەگەڵ ماڵباتەکەی، تەرمی کچێکی گەنجی خەڵکی شاری کۆبانیی رۆژئاوای کوردستان بە ناوی یاسەمین شوکری، لە دارستانەکانی بولگاریا دۆزرایەوە.
گومرکی ئێران رایگەیاند، لە هەشت مانگی رابردوودا هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی ئەوروپا 5 ملیار دۆلار بووە، لە هەمان کاتدا بایی 11 ملیار دۆلار کەلوپەل لە ئەوروپاوە هاوردەی ئەو وڵاتە کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی گومرگی ئێران رایگەیاند، لە 9 مانگی رابردوو ئێران بە بەهای ملیارێک و228 ملیۆن دۆلار زێڕی هاوردە کردووە و زیاتر لە 21٪ـی زێڕەکەش لە دەروازەی باشماخەوە هاوردە کراوە.
هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئەو وڵاتە، ئەمرۆ شارۆچکەی عەین عیسا لە باکووری رەققە و شەش گوندیان لە ناوچەکانی تلتەمر و زرگان لە باکووری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد.
هاونیشتمانییەکی خەڵکی ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لە بنکەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی میراتی کولتووری، پێشەسازی دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، ئەم ساڵ نزیکەی 600 هەزار کەس سەردانی شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکانی ئەو پارێزگایەیان کردووە.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، قسەکانی گوتەبێژی سوپای پاسدارانی لەبارەی هێرشەکەی ئەمدواییەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیلی رەتکردەوە کە گوتبووی، هێرشەکەی رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە بە "تۆفانی ئەقسا" ناسراوە، لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوو و گوتی: "هێرشەکەی تۆفانی ئەقسا هێرشێکی تەواو فەلەستینی بوو و هەر لەلایەن فەلەستینیەکانەوە کرا، هێشتا تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدیشمان نەکردووەتەوە."
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.
رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئەم ساڵ زیاتر لە 30 هەزار تۆن هەنگوین لە لایەن هەنگەوانانی ئەو پارێزگایە بەرهەمهێنراوە کە بەشێکی هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، هێرشەکەی رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە بە "تۆفانی ئەقسا" ناسراوە، لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بوو.
کاردانەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر کوشتنی سەید رەزی مووسەوی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە سووریا بەردەوامە. وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە هەڕەشەی "تۆڵەسەندنەوەیەکی سەخت" لە ئیسرائیل دەکەن و دەڵێن، "هێرشەکەی ئیسرائیل لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵام دەدرێتەوە."
بەهۆی بەفربارین و دابەزینی پلەی گەرما، قوتابخانەکانی شاری چالدێران لە پارێزگای ورمێ داخران. هەروەها بارینی بەفر رێگەی سەرەکیی نێوان شارەکانی میاندواو لە پارێزگای ورمێ و میانە لە پارێزگای تەورێز داخستووە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئەمڕۆ چەند ناوچە و شوێنێکیان لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، کەسێک گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەری ناوەندی سەلامەتی ژینگە و کاری سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ساڵێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی پیسبوونی هەوا گیانیان لەدەستداوە، بەڕێژەی 30٪ زیادیکردووە.
ئاوا عومەر قارەمانی، ئەو کچە چوار ساڵانەی کە لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی لێدان و ئەشکەنجەدانی لەلایەن زڕدایکییەوە لە هۆش خۆی چووبوو و لە نەخۆشخانەیەکی شارەکە خەوێندرابوو، گیانی لەدەستدا.
دوو هاونیشتیمانیی رۆژهەڵاتی کوردستان کە یەکێکیان ژنە و دایکی دوو منداڵە، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانەکانی کەرەج و سنە لەسێدارە دران.
لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە یەک مانگی رابردوودا 10 کەس بەهۆی ژەهراویبوون بە گاز، گیانیان لەدەستداوە کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ژمارەکە بەرز بووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای کرماشان دەڵێت، بە هۆی کۆنبوونی 55٪ـی بۆرییەکانی ئاوی شاری کرماشانەوە، شکانی بۆرییەکانی تایبەت بە گواستنەوەی ئاو لە شارەکە ئەوەند زۆر بووە کە بە چاککردنەوە چارەسەر ناکرێت، بەڵام بە هۆی نەبوونی بودجەوە کاری نۆژەنکردنەوەی ئەستەمە.
رۆژێک دوای هاککردنی زۆربەی بەنزینخانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمپانیای نیشتیمانیی پاڵاوتن و بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران رایگەیاند، کێشەی 40٪ی ئەو بەنزینخانانەی کە هاککرابوون، چارەسەر کراوە و هەوڵ دەدەن تاوەکو کۆتایی ئەمڕۆ سیستمی ئەلیکترۆنی بەنزینخانەکانی دیکەش چالاک بکرێن.
شەپۆلێکی سەرما پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوەش پلەی گەرما زۆر دابەزیوە. بە گوێرەی کەشناسیی ورمێ، شاری چاڵدێران لە باکووری ئەو پارێزگایە لە 24 کاژێری رابردوودا نزمترین پلەی گەرمای لەسەر ئاستی هەموو ئێران تێدا تۆمارکراوە.
کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، لەسەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژرا.
لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تائێستا 19 کەس بە رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
شەپۆلێکی بەفر و باران رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە چەندین ناوچە لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، لۆرستان، کرماشان و ئیلام بەفر و باران باریوە.
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانی پۆلیس لە پارێزگای سیستان و بەلووچستاندا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، 11 پۆلیس کوژران. میدیاکانی ئێرانیش دەڵێت، "جەیشولعەدل" لە پشت هێرشەکەوەیە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری جنێڤی سویسرا لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدۆڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و تاوتوێی رێککەوتنی ئەمنییان کرد.
وەزیری میراتی کولتووری و گەشتیاریی ئێران رایگەیاند، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاتنی گەشتیاری بیانی و گەشەپێدانی کەرتی گەشتیاریی ئەو وڵاتە، بڕیاریانداوە بەشێوەیەکی تاکلایەنە ڤیزە لەسەر هاووڵاتیانی 33 وڵات هەڵبگیرێت.
ئەنجوومەنی گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، دەستووری نوێی هەرێمەکەی پەسند کرد کە ئەوان وەک "گرێبەستی کۆمەڵایەتی" ناوی دەبەن. دەستوورە نوێیەکەی هەرێمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، لە 134 مادە پێکدێت و لە مادەکانیدا باسی پرەنسیپە بنەڕەتییەکان، ماف و ئازادییەکان، سیستەمی سیاسی-کۆمەڵایەتی و حوکمە گشتییەکان کراوە.
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان کە 17 رۆژ پێش ئێستا بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران بریندار کرابوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. هەروەها بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شاری نەوسوود کۆڵبەرێک بریندار بووە.
سێ هاونیشتمانی خەڵکی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری کەرەجی ئێران لەسێدارەدران. ئەو سێ هاونیشتمانییە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
لە دەروازەی سنووریی بازرگان لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر زیاتر لە 11 کیلۆ قاڵبی زێڕی قاچاخدا گیرا، کەسێکی بیانیش بە تۆمەتی قاچاخچیێتی بە زێڕەکە دەستگیرکرا.
فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای پاسداران رایگەیاند، هێشتا ژمارەیەک ئەندامی داعش لە پارێزگای دیالەی عێراق هەن و دەبێ هێزەکانیان ئامادە بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک. جەختیشی لەوە کردەوە کە "لە بەرامبەر هەر هەنگاوێکی دژی ئاسایشی ئێران دەوەستینەوە و لە سەرچاوەکەیەوە لە ناوی دەبەین."
سوپای پاسدارانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵانی کوردستان و لە نزیک سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراق دەستی بە مانۆڕێکی سەربازی کرد.
ماوەی دوو رۆژە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی ئێران لە پارێزگای خوراسانی باشوور کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنترۆل نەکراوە، بەهۆی رووداوەکەوە لە کۆی 22 کۆگای سووتەمەنیی پاڵاوگەکە تائێستا 15یان تەقیونەتەوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون.
سەرۆکوەزیرانی سووریا ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێک دەگاتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆببێتەوە.
سێ بەندکراوی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دران. هەر سێ هاونیشتیمانییەکە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری ورمێن و بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو.
هێزەکانی سووریای دیموکرات -هەسەدە رایگەیاند، بە هۆی هێرشێکەوە شەڕڤانێکیان لە ناوچەی دێرەزوور گیانی لەدەستداوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر باسی دۆخی غەززە و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلی کرد و رایگەیاند، "رۆژانی داهاتوو بۆ رژێمی ئیسرائیل زۆر ترسناک دەبن".
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، لە کەنداو دەستیان بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە، کە نەوتی قاچاخیان بارکردبوو، 34 کەسیش لە ستافی ئەو دوو کەشتییە، کە بیانین لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستبەسەر کراون.
دوای ئەوەی ئەمیرحوسێن مەقسوودلوو ناسراو بە "ئەمیر تەتەلوو"، گۆرانیبێژی ناسراوی ئێرانی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرا، دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، تورکیا ئەمرۆ لە رێگەی دەروازەیەکی سنووریی پارێزگای ورمێوە ئەو گۆرانیبێژەی لە خاکی خۆی کردە دەرەوە و دەستبەجێ لە نێو خاکی ئێران دەستگیر کرا.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لەسەر بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی مۆسکۆ دەکات.
لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێک لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژرا.
سەرۆکی کۆمەڵەی تۆڕە گەشتیارەکانی ئێران رایگەیاند، دەمێکە هیچ گەشتیارێکی بیانی سەردانی ئێران ناکات، تەنانەت ئەگەر سەردانەکەی بێ بەرامبەریش بێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی کرماشان رایگەیاند، لە هەشت مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە 534 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە هەناردەی عێراق کراوە
بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پەروێزخان لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە هەشت مانگی رابردوودا زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار لە رێگەی دەروازەی سنووریی پەروێزخانەوە هاتووچۆیان کردووە.
سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنە، لەلایەن دەسەڵاتی دادی ئێرانەوە بە 11 ساڵ زیندانیکردن سزا درا
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لۆرستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەم ساڵ زیاتر لە 9 تۆن مادەی هۆشبەر لە سنووری ئەو پارێزگایە دەستی بەسەردا گیراوە و نزیکەی دوو هەزار و 500 قاچاخچی و فرۆشیاری مادەی هۆشبەریش دەستبەسەر کراون.
شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا بەجێهێشت. وەزیری وزەی ئێران و سەرۆکی شاندی ئێران دەڵێت، بەهۆی بەشداریکردنی ئیسرائیل لە کۆنفرانسەکەدا بووە.
لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە برینی دوو کەسیان قورسە و تەندروستیان ناجێگیرە.
لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، مەلایەکی کورد لەلایەن دادگەی تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی، سزای 16 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە هەشت مانگی رابردوودا، بایی نزیکەی دوو ملیار دۆلار کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی کرماشانەوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رەتیکردەوە کە گوتبێتیان "جووەکان فڕێدەدەینە نێو دەریا" و دەڵێت، "ئەوە بیرۆکەی ئێران نییە" و پشتگیریی ناکەن
بە هۆی دروستبوونی لافاوەوە لە شاری دێلران لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاو چووە نێو ژمارەیەک ماڵەوە؛ هەروەها لافاو زیانی گەیاندە کەرتی کشتوکاڵ و رێگەوبانی شارەکە.
سوپای پاسداران دەڵێت، تەرمی هەشت پاسدار کە لە سووریا کوژرابوون، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی و ناسینەوەیان، بۆ ئێران گەڕێندرانەوە و لە رێوڕەسمی تایبەتدا بە خاک دەسپێردرێن.
بەرپرسی ڤێتێرنەری شاری مهاباد لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، هەر دوو مەیدانی ئاژەڵانی شارەکە دادەخرێن.
سەرپەرشتیاری گومرکی پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە هەشت مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە ملیارێک و 169 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە دەروازەی سنووریی میهرانەوە هەناردەی عێراق کراوە.
ئەمڕۆ رەشەبا لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵیکردووە و تائێستا بەردەوامە. قایمقامی شارەکەش دەڵێت، بەهۆی رەشەباکەی ئەمڕۆ نۆ کەس بریندار بوون.
پارێزگاری کرماشان دەڵێت، هەوڵەکانی حکومەتی ئێران بۆ رێکخستنی کاری کۆڵبەری بەردەوامن و ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت لایەنی عێراقی لەو بوارەوە هاوکار بێت.
"بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شەلکە و دەمکولی لەنێو ئاژەڵەکانی مەیدانی ئاژەڵانی بۆکان، مەیدانەکە داخرا".
رووداوەکە کاژێر 2ـی بەرەبەیانی پێنجشەممە، 09-11-2023، لەسەر رێگەی پیرانشار - سەردەشت روویداوە.
ئێران لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رەتیکردووەتەوە، دەستیان لە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریادا هەبێت، لە کاتێکدا ئەمریکا ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات؛ پشتگیری هەندێک میلیشیای شیعە لە ناوچەکە دەکات، کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانیان.
ژنێکی بەساڵاچووی کوردی تەمەن 63 ساڵان لە گوندی عەلی جارۆی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، دوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و باخە زەیتوونەکەی لەلایەن گرووپێکی چەکداری سووری سەر بە تورکیا، تووشی جەڵتەی مێشک بوو و گیانی لەدەستدا.
بانکی ناوەندیی ئێران دوای 10 مانگ ئامارەکانی تایبەت بە نرخی خانووبەرە و کرێی خانووی لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو، کرێی خانوو لە تاران بە رێژەی 54.7% و لە شارەکانی دیکەی ئێران بە رێژەی 60.8% زیادی کردووە
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران هەفتەی داهاتوو سەردانی سعودیە دەکات و بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی تایبەت بە فەلەستین و دۆخی غەززە دەکات.
بەرپرسێکی رێکخراوی کشتوکاڵی شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، وەرزی لێکردنەوەی سێو لەو شارە کۆتایی هاتووە و ئەم ساڵ بەرهەمی باخەکانی سێوی شارەکە گەیشتووەتە سەرووی 180 هەزار تۆن.
دوای ئەوەی هێڵی شەمەندەفەری هەمەدان-سنە کە ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هێڵی شەمەندەفەری سەرانسەری ئێرانەوە دەبەستێتەوە، لە لایەن ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران کرایەوە، خشتەی گەشتەکانی هێلی شەمەندەفەری سنە-تاران راگەیێندرا و بەپێی خشتەکە لە هەفتەیەکدا دوو گەشتی چوون و هاتن لە نێوان سنە و تاران دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، واشنتن لەبارەی شەڕی غەززەوە پەیامی بۆ تاران ناردووە و لە پەیامەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، کار بۆ راگەیاندنی ئاگربەست دەکەن.
لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی هەورە برووسکەوە هاونیشتمانییەک بریندار بوو و 17 سەر مەڕیش مرداربوونەوە.
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ناوەندێکی وازهێنان لە مادە هۆشبەرەکان لە ئێران، 32 کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسیش بریندار بوون.
سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان و بڕیارە کۆمەڵێک پڕۆژە بکاتەوە. رەئیسی لە شاری سنە و بانەدا بەشداری لە کۆبوونەوەی جەماوەریدا دەکات و بۆ خەڵکی ئەو دوو شارە گوتاری دەبێت.
سەرۆککۆماری ئێران سبەی سەردانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، پارێزگاری سنەش داوا لە خەڵک دەکات پێشوازییەکی گەرمی لێ بکەن.
بە گوێرەی نوێترین راپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، هەڵاوسان لە پێنج پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرووی تێکڕای هەڵاوسانە لە ئێران.
دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە تۆڕێکی گەورەی قاچاخچێتیی دەرمانیان هەڵوەشاندەوە، کە دەرمانی قاچاخیان لە سەرانسەری وڵات دابەش دەکرد.
پۆلیسی شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، تۆڕێکی گەورەی دزیکردنیان هەڵوەشاندەوە و نۆ ئەندامی تۆڕەکەیان دەستگیرکردووە، کە لە سێ شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دزییان کردووە.
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران داوا لە فەرماندەیی پۆلیس و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی کێشەی پابەندنەبوونی ژنان بە باڵاپۆشی، بێنە سەر هێڵ و رووبەڕووی ببنەوە.
لەکاتێکدا پێنج رۆژە کارکردن لە کۆمەڵێک خانمە ئەکتەر لە ئێران قەدەخەکراوە، داواکاری گشتیی تاران بە چەند تۆمەتێکی جیاوازم دۆسیەی لەدژی حەوت ژنە هونەرمەند و رۆژنامەڤانێک کردەوە.
لە شاری قەزوینی ئێران، بە هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختەوە 17 کەس ژەهراوی بوون و دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە دوو کەسیان گیانیان لەدەستدا.
دوای تێپەربوونی 26 رۆژ بەسەر بێهۆشکەوتنی ئارمیتا گەڕاوەند، کە کچە کوردێکی تەمەن 16 ساڵانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، پەرلەمانتارێکی ئێران دەڵێت، دەبێت پەرلەمان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکات و لەوبارەیەوە پرسیار ئاراستەی وەزیری ناوخۆی ئێران بکات.
بەپێی ئاماری گومرگی سەردەشت، لە شەش مانگدا لە دەروازەی سنووریی کێلێی سەردەشت، بە بەهای زیاتر لە 94 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردە کراوە. بەڕێوەبەری گومرکی سەردەشتیش دەڵێت، بەراورد بە ساڵی پار هەناردەکردن لە دەروازەکە 80% زیادی کردووە
لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی هەڵکۆڵینی نایاسایی لە گەڕەکێکی شارەکە بە مەبەستی گەڕان بەدوای پارچە شوێنەواری مێژووییدا، کەسێک کەوتە نێو چاڵێک و گیانی لەدەستدا
رێكخراوی سینەمای ئێران ناوی ئەو خانمە ئەکتەرانەی بڵاوکردەوە، کە کارکردنیان لێ قەدەخە کراوە. وەزیری کولتوور و ئیرشادی ئێرانیش رایگەیاند، "باڵاپۆشی لە ئێران یاسایە و ئەو کەسانەی پابەندی یاسا نەبن، ناتوانن کار بکەن."
ژنە چالاکڤانێکی سیاسی و مافەکانی مرۆڤی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی شیلان میرزایی، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران گیانی لەدەستدا.
یاسای باڵاپۆشی کە مانگی رابردوو دوای مشتومڕێکی زۆر لە پەرلەمانی ئێران پەسند کرا، لەلایەن ئەنجوومەنی پاسەوانی دەستووریی ئەو وڵاتەوە رەتکرایەوە.
رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئەمساڵ لە سەرەتای وەرزی کۆکردنەوەی چەوەندەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 500 هەزار تۆن لەو بەرهەمە لەلایەن کارگەکانی شەکری ئەو پارێزگایەوە لە جووتیاران کڕدراوەتەوە، پێشبینیش دەکات، بەرهەمی ئەمساڵی چەوەندەر لەو پارێزگایە بگاتە یەک ملیۆن و 850 هەزار تۆن.
خەڵاتی دانیلە پۆ بۆ ساڵی 2023، بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و خەبات بۆ گەشەپێدانی بەهای ئاشتیخوازانە، بەخشرایە زەینەب بایەزیدی، چالاکڤانی کوردی بواری مافەکانی ژنان و زیندانیی سیاسیی پێشوو کە ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی.
پرۆسەی کارکردن لە پرۆژەی کانگەی یۆرانیۆمی دیلەک ڤێردی لە شاری چالدێرانی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و، بڕیارە لە سێ ساڵی داهاتوودا کارگەیەکی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم لە ناوچەکە بکرێتەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی دەستەی دیەی ئێران رایگەیاند، ئێستا لە ئێران زیاتر لە دوو هەزار پیاو، کە توانایان نەبووە پارەی مارەیی هاوژینەکانیان بدەن، بەهۆی سکاڵای هاوژینەکانیانەوە و بە بڕیاری دادگە لە زینداندان.
وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران رایگەیاند، بڕیاریان داوە قەدەخەی سەر هەناردەکردنی گەنم هەڵبگرن، بەمەرجێک بەڕێوەبەرایەتیی دانەوێڵەی پارێزگاکان دوای بەدواداچوونەکانیان، بە هەناردەکردنەکە رازی بن.
جێگری فەرماندەی پۆلیسی ئێران سەردانی سنووری شاری پاوەی لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، باسی لە کۆڵبەری کرد و رایگەیاند، "کۆڵبەری کارێکی نایاساییە و لە ئەگەری هەر هاتووچۆیەکی نایاسایی لە سنوورەکان، هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران رووبەڕووی دەبنەوە."
لە شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک تەقەی لە چوار لە ئەندامانی خێزانەکەی و هاوڕێیەکی خۆی کرد و هەر پێنجیانی کوشت. پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی سامانە سرووشتییەکانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئەمساڵ بەهۆی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەوە زیاتر لە 3000 هێکتار دارستان و لەوەڕگەی پارێزگاکە سووتاوە، کە زۆربەی لە سنووری شاری مەریوان بووە
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دامەزراوەی پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی پارێزگای ورمێ، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار و 451 ملیۆن دۆلار کەلوپەل و پێداویستی هەناردەی دەرەوەی ئێران کراون؛ هەروەها لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە بەهای زیاتر لە 505 ملیۆن دۆلار شتومەک هاوردە کراون
بەڕێوەبەری دانەوێڵەی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ئێران بەشێکی زۆری پارەی گەنمی جووتیارانی ئەو پارێزگایەی خەرج کردووە، بەڵام هێشتا 2 تریلیۆن و 900 ملیار تمەن (کە دەکاتە زیاتر لە 63 ملیۆن دۆلار) پارەی جووتیاران لای حکومەت ماوە.
چالاکییەکانی شازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان، بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و ئیرشادی ئێران لەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستپێدەکات و پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئیران لەبارەی فراوانبوونی شەری نێوان حەماس و ئیسرائیل هۆشداری دەدات و دەڵێت، خەریکە فراوانبوونی بەرەی شەڕ دەگاتە قۆناخی لەدەست دەرچوون.
بەپێی ئاماری فەرمانگەی خۆشبژێویی ئێران، لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا زیاتر لە 23 هەزار نابینا و کەم بینا تۆمارکراون و خزمەتگوزاریی تایبەت لەو فەرمانگەیە وەردەگرن.
وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگەیاند، زیاتر لە 20٪ی قوتابیانی قۆناخەکانی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لەو وڵاتە بە هۆکاری جیاواز کە سەرەکیترینیان "هەژارییە" ناتوانن لە خوێندن بەردەوام بن و بە ناچاری وازیان لە خوێندن هێناوە.
سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆککۆماری فەرەنسا لەبارەی فراوانبوونی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل قسەی کرد و هۆشداریدا "ئەگەر ئێسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوام بێت و کۆتایی بە کوشتاری خەڵک و گەرمارۆی سەر غەززە نەهێنێت، باردۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت و بەرەکە فراوانتر دەبێت."
فەرمانگەی سامانە سرووشتییەکانی بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ لە سنووری ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر 10 تۆن داری قاچاخدا گیراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەیروت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کۆبوویەوە و رایگەیاند: "ئەگەر گەمارۆی سەر غەززە و بۆردوومانکردنی خەڵکی ناوچەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوام بێت، ئەگەری کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەر دژ بە ئیسرائیل لەلایەن هێزەکانی بەرەی خۆڕاگرییەوە هەیە."
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە ئەنجامی هێرشیکی گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
پەرلەمانی ئەوروپا سێ بەربژێری کۆتایی خەڵاتی ساخارۆڤی ئەم ساڵی بۆ ئازادیی بیرکردنەوە راگەیاند، کە بریتین لە ژینا ئەمینی و "بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران، ڤیلما نونیز دی ئێسکۆرسیا و رۆلاندۆ خۆسێ ئەلڤارێز لە نیکاراگوا.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە چوارچێوەی گەشتێکی هەرێمیدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، سەردانی عێراق و لوبنان دەکات
لە رووداوێکی تەقینەوەی گازی ماڵاندا لە پارێزگای خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران، 7 کەسی ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
داواکاری گشتیی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هەفتەیەک دوای رووداوێکی هاتووچۆ لەو شارە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانێک، دەست بەسەر 120 ئۆتۆمبێلدا گیراوە، کە بەهۆی کێبڕکێ و تیژڕۆیییەوە مەترسییان لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروستکردبوو.
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل رایگەیاند، ئیسرائیل لە رووی سەربازی و هەواڵگرییەوە تووشی شکستێکی وا بووە، کە بە هیچ شێوەیەک قەرەبوو ناکرێتەوە. هۆشداریشی دا بە ئیسرائیل و گوتی، "بە کوشتاری زیاتر لە غەززە، تووشی کارەساتێکی گەورەتر دەبن و شەقێکی گەورەتر دەخۆن."
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە هاوکارییەکی باشی کردووە و هەنگاوی باشی ناوە. دەشڵێت هیوادارن بەو هاوکارییە باشەی کە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیانە، تەواوی بڕگەکانی رێککەوتنەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێن.
وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە 1 تا 8ی تشرینی یەکەمی 2023، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی بەرفراوانیان لە دژی ئامانجەکانی پەکەکە و یەپەگە لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان کردووە و گوتیشی، لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا چەندین ئامانج، پێگە و سەرچاوەی داهاتی "رێکخستنی تیرۆریستی" لەناوبران و زیاتر لە 150 شەڕڤانی یەپەگەش کراونەتە ئامانج.
هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەش رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیادا لە عەین عیسا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و لە دربێسییش پێنج ژن بریندار بوون.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریا بە رووداوی راگەیاند، بە هۆی هێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا دوو رۆژە هەرێمی جزیرە و حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان ئاو و کارەبایان نییە. دەشڵێت، "ئامانجی تورکیا لە هێرشەکانی ئەمجارەی تێکدانی سەقامگیری رۆژئاوای کوردستانە و بە هێرشەکانی ئامانجەکانی پێکاوە."
فڕۆکەکانی تورکیا وێستگەیەکی کارەبایان لە سنووری شاری دێرک لە رۆژهەڵاتی شاری قامشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد؛ هەروەها ژمارەیەک گوندی سنووری هەرێمی عەفرین تۆپباران کران
ژنێکی تەمەن 21 ساڵان، لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا. رێکخراوێکی تایبەت بە مافەکانی مافی مرۆڤیش دەڵێت، لەلایەن "باوک و مامییەوە بە چەقۆ بریندارکراوە و دواتر خنکێندراوە."
لە زۆربەی شار و ناوچەکانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان باران دەبارێت و بەرپرسێکی فەرمانگەی سەرچاوە سرووشتییەکان و بەڕێوەبردنی سامانی ئاوی ئەو پارێزگایە هۆشداری لەبارەی ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاوی چەم و رووبارەکان و دروستبوونی لافاو دەدات.
ئەمرۆ پێنجشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2023، فرۆکەکانی تورکیا بە چڕی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانیان بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕەوە لە قەزای سەڵماس لە باکووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، لافاو دروستبوو.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆماری باری شارستانیی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە شەش مانگی رابردوودا 2 هەزار و 313 جیابوونەوەی هاوژینان هەبووە.
سوپای ئێران ئەمرۆ مانۆڕێکی درۆنیی لە سەرانسەری وڵاتەکە دەستپێکرد، تێیدا چەندین جۆری درۆنی ئێرانی کە ژمارەیان دەگاتە 200 درۆن بەکاردێنێت.
میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، دوو کوڕی محەممەد موسەدیق کەهنەموویی، جێگری یەکەمی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بە تۆمەتی "گەندەڵیی و خراپ بەکارهێنانی پێگەیان" دەستگیر کراون.
جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ کاروباری داد رایگەیاند، بەبڕیاری عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو هەزار و 284 زیندانی بەر لێبووردنی گشتیی کەوتوون و سزای لەسێدارەدانی 52 کەسیش هەڵوەشێندرایەوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی خوڕەمئاوا- ئەزنا، لە نزیک گوندی سەگوەند لە پارێزگای لۆڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکە بریندار بوون.
بە پێی ئامارە فەرمییەکانی گومرگی ئێران، لە شەش مانگی رابردوودا، لە دەروازە سنوورییەکانی میهران و پەروێزخانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار و 291 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
بەرپرسێکی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەکدا گرتووە و دوو کەسیشیان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکەکان دەستگیر کردووە.
لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، چین بە شەش ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە پرۆژەیەکی پیشەسازیدا دەکات و کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تێکەڵەی سیلیکۆنی مەنگەنیز لە قەزای مەلەکشاهی دادەمەزرێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە سرووشتییەکان و بەڕێوەبردنی سامانی ئاوی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رێورەسمێکدا هەڵمەتی چاندنی سێ ملیۆن نەمام لە سنووری پارێزگای سنە دەستیپێکرد.
پارێزگاری سنە دەڵێت، چەند رۆژێکی دیکە فێستیڤاڵی میوزیکی نەتەوەکانی ئێران لە سنە بەڕێوەدەچێت و ئاماژە بەوەش دەکات کە "دەبێ پێگەی شارەکە وەک شاری داهێنەری میوزیک بپارێزرێت". سنە لە ساڵی 2019 لە لایەن ئاژانسی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەکو شاری داهێنەر لە بواری میوزیکدا ناسێندرا.
پۆلیسی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هێزەکانیان چوار کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی گەنجێکی شارەکە دەستگیر کردووە و ئەو کەسانە رادەستی دادگە کراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە و فێرکردنی پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، پلانیان وایە بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەرفەتی خوێندن بۆ 4 هەزار و 500 نەخوێندەوار دابین دەکەن.
ئێران گیانلەدەستدانی زیندانییەکی ئێرانی - ئەمریکی بە ناوی فەرامەرز جاویدزاد لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران پشتراستکردەوە، بەڵام رەتیکردەوە بەهۆی خەمساردی بەرپرسانی زیندان و پێشکەشنەکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان گیانی لەدەستدابێت.
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند، 28 کەسیان دەستگیر کردووە کە ویستوویانە لە سەردەمی ناڕەزایەتییەکاندا لە شوێنە قەرەباڵخەکانی تاران 30 تەقینەوە بکەن
حکومەتی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا زیاتر لە 3500 پارچە شوێنەواری مێژوویی سەردەمی ئەخمینییەکانی رادەستی وڵاتەکەیان کردوونەتەوە
فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە سووریا و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی، سەربازی و سیاسیی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
دادگەی شۆڕشی شیراز، سزای دووجار لە سێدارەدانی بەسەر تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەی رووداوی هێرشکردنە سەر مەزارگەی شاهچراغ لە شاری شیرازی ئێران دەرکرد، دوو تۆمەتباری دیکەش سزای پێنج ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پیشەسازی، کانزا و بازرگانی پاریزگای سنە رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بایی 347 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە گومرک و دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای سنەوە هەناردە کراوە، هەروەها لەو ماوەیەدا قەبارەی هەناردە و هاوردە و ترانزێتی کەلوپەل لە رێگەی گومرک و دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایە، گەیشتووەتە زیاتر لە 2 ملیار و 99 ملیۆن دۆلار.
سەرۆککۆماری ئێران لە گوتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووکان، رەخنەی لە سیاسەتی سەپاندنی سزا بۆ سەر وڵاتەکەی گرت و رایگەیاند، "کاریگەرییان نابێت." گوتیشی، کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا رێگە دروستەکە هەڵبژێرێت.
بە پێی دادپزیشکیی پارێزگاکانی لۆڕستان و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە پێنج مانگی رابردوودا 23 کەس لە شوێنی کاردا لەو دوو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.
باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە دوایین رۆژی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێرانە و ئاماژە بەوەش دەکات، ویستێکی راستەقینە لە لایەن بەغدا و هەولێرەوە هەیە بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتنەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێکخراوی پەرەپێدان، ئامادەکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی پارێزگای تاران دەڵێت، "کێشەی کەمیی قوتابخانە و پۆلی خوێندنیان هەیە و پێویستیان بە 1820 قوتابخانەیە."
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، سبەی دوایین رۆژی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان تاران و بەغدایە تایبەت بە هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چاوەڕوان دەکەن حکومەتی عێراق وەکو خۆی جێبەجێی بکات
داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، دوای چەند رۆژێک، "بکوژ"ـی دوو دووکانداری کرماشانی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگاکانی سنە و لۆڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون
سەرۆکی کۆمەڵەی هەناوبینیی گەدە و ریخۆڵەی ئێران دەڵێت، بەپێی ئاماری فەرمی، ساڵانە 15 هەزار کەس لەو وڵاتە تووشی شێرپەنجەی گەدە دەبن
لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری سنە و ژمارەیەک بەرپرس و هاووڵاتی، بازاڕچەی سنووری هەنگەژاڵ، کە دەکەوێتە سەر سنووری ئەو پارێزگایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کرایەوە
بەڕێوەبەری رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، "30٪ـی سێوی هەموو ئێران لەو پارێزگایە بەرهەمدێت و بەپێی پێشبینییەکانیان، ئەمساڵ بەرهەمی سێوی ئەو پارێزگایە دەگاتە سەرووی یەک ملیۆن و 221 هەزار تۆن".
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون. هەروەها لە رووداوێکی کەوتنەخوارەوەی ئاسانسواردا لە هەمان پارێزگا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسی گومرکەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، زیاترین هەناردەی ئێران لە رێگەی وشکانییەوە لە دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەیە و لە پێنج مانگی رابردووشدا، دوو ملیۆن و 969 هەزار تۆن کەلوپەل بە بەهای یەک ملیار و 176 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەروازەکانی کرماشانەوە هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
دوای 22 رۆژ لە وەستانی چالاکییە بازرگانییەکانی بەهۆی سەردانی زیارەتکارانی شیعە بۆ عێراق، دەروازەی سنووریی میهران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕووی چالاکییە بازرگانییەکاندا کرایەوە.
رۆژی دووشەممە، 11ی ئەیلوولی 2023، ناوەندی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بە بڕیاری ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، ناوی شارێک و چەند گوندێکی پارێزگای ورمێ گۆڕدران.
وەزارەتی دەرەی ئێران دەڵێت، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان؛ حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە جەختی لە خێرا جێبەجێکردنی رێکكەوتنی ئەمنیی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراقی کردووەتەوە.
جێگری پارێزگاری لۆڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، بەرهەمی سامانیی ماسی لەو پارێزگایە بەراورد بە ساڵی رابردوو 39% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 32 هەزار تۆن.
پارێزگاری سنە دەڵێت، کارکردن لە پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری هەمەدان - سنە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر 96%ی تەواو بووە و بڕیارە لە مانگی یەکەمی پاییزی ئەمساڵدا بە ئامادەبوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بە فەرمی بکرێتەوە. جێگری پارێزگاری سنەش بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، پلانیان هەیە لە ساڵانی داهاتوودا ئەو هێڵە ئاسنینە بە سنووری باشماخ بگەیێنن
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای مازەندەرانی ئێران دەڵێت، 12 قوتابخانە و ناوەندی پەروەردەیی و وەرزشی لە شاری بابوول بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ئایینی بەهائی داخران و دوو کەسی بەهائیش دەستگیرکران.
راوێژکاری وەزیری تەندروستی ئێران بۆ کاروباریی مامانی دەڵێت، سەرەڕای پەسندکردن و جێبەجێکردنی یاسای پاڵپشتی لە خێزان و گەنجیی دانیشتووان، لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کێشەی کارمەندی تەندروستییان هەیە و "پێویستمان بە 20 هەزار مامان هەیە."
ئاژانسی میزان، کە میدیای فەرمیی دەسەڵاتی دادی ئێرانە، ئەمرۆ یەکشەممە، 10ی ئەیلوولی 2023، رایگەیاند، یەکەمین کۆبوونەوەی دادگەییکردنی سێ تۆمەتباری سەرەکیی هێرشەکەی مانگی رابردووی شاری شیراز لە لقی یەکەمی دادگەی شۆرشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر مەحموود ساداتی بەڕێوەچوو.
عەلی ئەسغەر عەباسزادە، سەرپەرشتیاری چاودێریی گومرکەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا یەک ملیۆن و 131 هەزار و 715 تۆن کەلوپەل بە بەهای 385 ملیۆن و 186 هەزار دۆلار لە رێگەی گومرک و دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشانەوە ترانزێت کراون کە بەراورد بە ساڵی رابردوو لە رووی کێشەوە، 87٪ و لە رووی نرخیشەوە، 34٪ زیادی کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، 08-09-2023، ئەبولفەزڵ کەهزادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئیلام رایگەیاند، رووداوەکە کاژێر 04:30 بەرەبەیانی ئەمرۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و پاسێکدا روویداوە و لە رێگەی سەرەکیی نێوان دێلۆران- ئەندیمشک و لە نزیک گوندی بەرەبێژە کە 40 کیلۆمەتر لە شاری دێلۆران دوورە.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاسی گەل و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی کرد بەهۆی ئەو میواندارییە باشەی کە بەرامبەر زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێنیان کرد.
یەکێتیی بەرهەمهێنان و هەناردەی جلوبەرگی ئێران دەڵێت، نرخی جلوبەرگی تایبەت بە قوتابخانەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 50٪ بەرزبووەتەوە، نرخی هەندێک مۆدێلی ئەو جلوبەرگانە دەگاتە یەک ملیۆن و 400 هەزار تمەن (28 دۆلار).
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی پۆلیسی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دوو پۆلیس کوژران، کە یەکێکیان ئەفسەرە
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، شەش کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون
وەرزی لێکردنەوەی ترێ لە ورمێ دەستیپێکردووە و بەرپرسانی پارێزگاکە دەڵێن، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ 230 هەزار تۆن ترێ لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەبێت.
سەرۆککۆماری تورکیا دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی وڵاتەکەی باسی لە دۆخی شاری کەرکووکی باشووری کوردستان کرد و رایگەیاند، "بڕوامان بەوەیە کە لە شاری کەرکووک و لە ناوچەکە دروستترین و تەندروستترین و هەمیشەییترین چارەسەر، دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کارگێڕییە کە دیمۆگرافیای ناوچەکە لەبەرچاو بگرێت."
سوپای تورکیا کوژرانی سەربازێک و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، تائێستا هەزار و 13 خانوو بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی شاری خۆی دروستکراون و دروستکردنی هەزار و 800 خانووی دیکەش بەردەوامە.
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، ئەندامێکی سوپای پاسداران لە سووریا کوژراوە و رۆژی سێشەممە 05-09-2023 لە رێوڕەسمێکدا بەخاکدەسپێردرێت
ئەلینا رەحیمی، تەمەنی 19 ساڵە و لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و هەشت ساڵە ئەندامی تیمی نەتەوەیی تێنسی سەرمێزی ژنانی ئێرانە.
ئەمرۆ دووشەممە، 4-9-2023، سەید رووحوڵڵا لەتیفی، بەرپرسی فەرمانگەی گشتیی لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و بازرگانی دەرەکیی رێکخراوی ناوەندی هەرەوەزی گوندەکانی ئێران رایگەیاند، لە مانگی ئادارەوە تا کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ، 15 هەزار و 981 تۆن فستق بە بەهای 109 ملیۆن و 714 هەزار دۆلار لە ئێرانەوە هەناردە کراوە.
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج زیارەتکاری شیعە گیانیان لەدەستدا
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێ کۆبوونەوەکە لەبارەی بارودۆخی دێرەزوور و دەستتێوەردانە دەرەکییەکان بووە.
پۆلیسی کرماشان دەڵیت، لە پێنج مانگی رابردوودا 20 تۆڕی بەقاچاخبردنی مادەی هۆشبەریان لەو پارێزگایە هەڵوەشاندوونەتەوە و زیاتر لە 2000 فرۆشیاری مادەی هۆشبەریش لە سنووری پارێزگاکە دەستگیر کراون
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون. بەرپرسانی پاریزگاکە دەڵێن، قوربانییانی رووداوەکان زیارەتکاری مەزارگە پیرۆزکانی شیعەن، کە بە مەبەستی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن سەردانی عێراق دەکەن
بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، بڕیارە لەو سەردانەیدا فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران سەردانی دەروازەی سنووریی میهران بکات و بەدواداچوون بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی شیعە بکات، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حوسێندا سەردانی عێراق دەکەن.
جێگری پارێزگاری نەینەوا لەبارەی ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت و دەڵێت، لە کاتێکدا گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە ناوچەکە روویداوە، بەڵام بەداخەوە حکومەت تەنانەت 0.5%ی بودجەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە تەرخان ناکات و چەندین ساڵە خەڵکەکەی لەنێو کەمپ و لەژێر خێوەتدا دەژین. دەشڵێت، یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەهای دەیان ملیۆن دۆلار پڕۆژەیان لە شنگال هەیە
قایمقامی شنگال رایگەیاند، نزیکەی 60٪ی ئاوارەکانی شنگال لەبەر هۆکاری سیاسی، ئابووری و ئاوەداننەکردنەوەی خانووەکانیان نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان. دەشڵێت، دۆخی شنگال تەنیا بە رێککەوتنی شنگال کە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق واژۆ کراوە "چارەسەر نابێت" و پێیوایە، جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستوور چارەسەری بنەڕەتیی دۆخی ناوچەکەیە.
چاودێریی گومرگەکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵدا بایی 8 ملیار دۆلار کەلوپەل لە دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە هەناردە کراوە
هاونیشتمانییەکی کوردی خەڵکی عەفرین کە چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی تۆپبارانەکانی سوپای سووریا بریندار ببوو، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
گۆرانیبێژێکی ئێرانی بەهۆی گۆرانییە نوێیەکەی کە تێیدا پشتگیریی ژنان لە دژی باڵاپۆشیی ناچاری دەکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵ و پاریش میواندارییەکی باشی زیارەتکارانی ئێرانی کراوە، لەبەر ئەوە سوپاسی بەرپرسانی کوردی کرد. راشیگەیاند، ئەگەر وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق بکات، رەنگە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات
وەزیری پێشووی پەروەردەی ئێران دەڵێت، لە سەرانسەری ئەو وڵاتە نزیکەی 9 ملیۆن کەسی نەخوێندەوار هەن، کە دەکاتە رێژەی نزیکەی 10٪ـی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی خۆجێی رۆژئاوای کوردستانەوە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، ئەبوو خەولە، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە دەستگیر کرا.
هێزەکانی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە زیندانی غوێرانی حەسەکە خرانە ئامادەباشییەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نۆژەنکردنەوە، گەشەپێدان و ئامادەکردنی قوتابخانەکانی لۆڕستان دەڵێت، نیوەی قوتابخانەکانی ئەو پارێزگایە کۆنن، لە لێواری رووخاندان و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە یان دووبارە دروستکردنەوە هەیە
وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستیی ئێران بۆ بەدواداچوونی رێکارەکانی بەڕێکردن و هەروەها چۆنێتیی خزمەتکردنی زیارەتکارانی شیعە، سەردانی پارێزگای ئیلامیان کرد
وەزیری پەروەردەی ئێران رایگەیاند، ئەم ساڵ 84 هەزار مامۆستا لەو وڵاتە خانەنشین دەبن و بەوەش کەرتی پەروەردە تووشی کێشە دەبێت. دەشڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە هەوڵدەدەن ئەو مامۆستایانە بۆ ساڵێکی دیکەش بهێڵنەوە و مامۆستای نوێ دابمەزرێنن.
پارێزگاری سنە رایگەیاند، بەمزووانە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی فراوانکردنی دەروازەی سنووریی باشماخ دەکەن. بۆ ئەم مەبەستەش زەویی پێویست تەرخان کراوە.
میدیای ئێران رایگەیاند، لە هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، ئەفسەرێکی پۆلیسی ئێران بە پلەی مولازمی دووەم کوژرا و دوو پۆلیسیش بریندار بوون.
فۆتۆگرافەرێکی ئێرانی لە ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکراوە و حکومەتی ئێران دەڵێت، لە هەوڵی جیدیدان بۆ ئەوەی ئەو رۆژنامەنووسە ئازاد بکرێت.
عەلی عەباس شافیعی، قایمقامی شاری میهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لیدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممە، 21ی ئابی 2023، تاوەکو 11ی ئەیلولی 2023، هەموو چالاکییە بازرگانییەکانی دەروازەی سنووریی میهران رادەگیرێن، هەروەها هاتووچۆی گەشتیارانی ئاساییش لەو سنوورەوە دەوەستێنرێت.
محەممەدعەلی نائیل قەرامەلیکی، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەکانی پارێزگای ورمێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ورمێ بەراورد بە ساڵی پار کەمبووەتەوە، بەڵام سەڕەرای ئەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە چوار مانگی رابردوودا لە رێگەی ئەو فڕۆکەخانەیەوە گەشتیان کردووە، زیاترە لە ساڵی رابردوو.
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 21-8-2023، لەسەر رێگەی ورمێ- سێرۆ و بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمۆبێلێکی تایبەت لە جۆری پراید و تانکەرێکی گواستنەوەی ئاوی سەر بە شارەوانیی ورمێ روویدا، بەهۆیەوە سێ کەس لە سەرنشینەکانی پرایدەکە گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئیقبال حەمیدی باسی کێشەی پیسبوونی ئاوی بەنداوی قشڵاقی سنەی کرد و گوتی، "ساڵی 2017 سەبارەت بە تێکەڵبوونی ئاوەڕۆی 51 گوندی سەرەوەی بەنداوی قشڵاقی سنە لەگەڵ ئاوی بەنداوەکە، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردەوە و ئەگەر ئەوکات پرسەکە بە جددی وەرگیرابا و لە کاتی خۆیدا رێوشوێنی پێویست بگیرایاتەبەر، دۆخی ئاوی ئەم بەنداوە لە ماوەیەکی کورتتر و بە تێچووی کەمتر چارەسەر دەکرا."
کریستوفر چارڵز میلەر عەقیدێکی خانەنشینکراوی ئەمریکییە لە هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا و لە 9 تشرینی دووەمی 2020 تا 20-1-2021 وەکو وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت کاری کردووە.
شەهاب ساڵحی، بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شاری سلسلەی لۆرستان رایگەیاند، ئەمرۆ ئاگادار کراینەوە کە رووداوێکی هاتووچۆ لە نزیک گوندی تەیموورسۆر لەسەر رێگەی فیرۆزئاوا-خورەمئاوا روویداوە، دەستبەجێ تیمێکی فریاکەوتنمان لەگەڵ ئامبۆلانسێک ناردە شوێنی رووداوەکە.
میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەمرۆ یەکشەممە،20ـی ئابی 2023، کیۆمەرس حەیدەری، فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی ئەو وڵاتە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئۆلێگ سالیۆکۆڤ، فەرماندەی هێزی زەمینی رووسیای فیدراڵ سەردانی مۆسکۆی کرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەنابەر و کۆچبەرانی ئەڵمانیا ئامارێکی نوێی لەبارەی ژمارەی کۆچبەران و پەناخوازنەوە بڵاوی کردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی حەوت، 189 هەزار داواکاریی پەنابەریی لە خەڵکی 10 وڵاتەوە لە ئەڵمانیا تۆمار کراون، کە بەراورد بە هەمان ماوەی پار، 78٪ زیادیکردووە.
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران رایگەیاند، پاڵپشتیکاری سەرەکیی هێرشەکەی ئەمدواییەی سەر مەزارگەی شاهچراغی شاری شیراز "کە پەیوەندیی راستەوخۆی لەگەڵ سەرکردەکانی داعش هەیە"، دەستگیر کرا. دەشڵێت، پەیوەندیدار بە هەردوو هێرشەکەی ئەمساڵ و ساڵی رابردوو، 196 کەس دەستگیر کراون یان کوژران.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئافرەتەکە ناوی فرمێسک بابایییە و رۆژی پێنجشەممە، 17-8-2023 لە شەقامێکی نزیک باڵەخانەی قایمقامیەتی پاوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە زەبری هێز دەستگیرکراوە و گواستراوەتەوە شوێنێکی نادیار.
بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە، 17-08-2023 دوو هاوناوەکانی نەجمەدین عیسازادە، تەمەن 22 ساڵ، خەڵکی گوندی شۆیسماک و هێدی عەبدولبەختی تەمەن 20 ساڵ و خەڵکی گوندی بێمزورتێی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون.
سەید سەعید راد، جێگری وەزیری کشتوکاڵی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی رایگەیاند، تائێستا لە سەرانسەری ئێران نۆ ملیۆن و 666 هەزار تۆن گەنم بە نرخی حکومی لە جووتیاران وەرگیراوە و زۆرترین گەنمی وەرگیراو لە پێنج پارێزگای خوزستان، فارس، سنە، کرماشان و ورمێیە.
بە گوتەی کازم موسەوی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای فارسی ئێران، 20 کەس لە سنووری پارێزگای فارس و پارێزگاکانی دیکەی ئێران پەیوەندیدار بەو هێرشەوە دەستگیرکراون؛ ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو دەستگیرکراوەکان دەگوازرێنەوە پارێزگای فارس و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ستیڤیی زێڕین، پیرۆزبایی لە تۆڕی مدیایی رووداو دەکات.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بڵاویان کردووەتەوە، لە شارەکانی شنۆ و مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان 6 هاونیشتمانی و لە باکووری ئێرانیش 9 چالاکڤانی ژن دەستگیر کران. هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، دەستگیرکردنی خەڵک زیاتر بووە.
عەلیڕەزا عینایەتی، باڵیۆزی ئێران لە سعودیە لەگەڵ حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان دەچێتە ریاز و بە فەرمی دەست بە ئەرکی خۆی دەکات.
زانکۆی پزیشکیی کرماشان دەڵێت، لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 2400 لەباربردنی کۆرپەلە لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە، 'ئەم ژمارەیە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆدەگرێت کە بە فەرمی تۆمارکراون.'
ناسر عەتەباتی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، دوابەدوای ئەو رووداوانەی لە 10ی ئابی ئەمساڵدا لە کانی بەردی ئاغەرە روویاندا و ئەو کارەی دانیشتووانی گوندەکە کردیان کە بریتی بوو "لە گردبوونەوە، داخستنی رێگەی کانەکە و ملکەچنەبوون بەرامبەر یاسا و لێدانی سەربازەکان"، داواکاری گشتی پرسەکەی خستە بەرنامەی کاری خۆیەوە.
ئاگرەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 15-8-2023 لە مۆڵێکی شاری تاران کەوتەوە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 13-08-2023 لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارسی ئێران، چەکدارێک هێرشیکردە سەر مەزارگەی شاهچراغ و تەقەی لە کارمەندان و زیارەتکارانی ناو مەزارگەکە کرد و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و 8 کەسیش بریندار بوون.
ئێران بە فەرمی رایگەیاند، پرۆسەی ئازادکردنی پارەی سڕکراوی ئێران لە عێراق و کۆریای باشوور دەستیپێکردووە و لەبەرامبەردا تاران ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەمریکی کە لە ئێران زیندانیکرابوون، ئازاد دەکات.
پارێزگاری ورمێ دەڵێت، لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە قوتابخانە و پێداویستیی خوێندن بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ دابەش نەکراوە و دەبێت ئەم رێکارە بگۆڕدرێت. دەشڵێت، پێویستیان بە 17 هەزار پۆلی نویی خوێندن هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا کە شەوی پێنجشەممە بڵاوی کردەوە، رایگەیاند: "پرۆسەی ئازادکردنی ملیارەها دۆلار لە سەروەت و سامانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە چەند ساڵێکە بەشێوەیەکی نایاسایی لە کۆریای باشوور لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە، دەستیپێکرد. ئێران گەرەنتی پێویستی بۆ پابەندبوونی ئەمریکا بە ئەرکەکانی لەم بوارەدا وەرگرتووە."
بەگوتەی بەڕێوەبەری کاروباری نێودەوڵەتیی زانکۆی پزیشکیی کرماشان، ئێستا لە هیندستان، عێراق، پاکستان، بەحرەین، نەرویج، سۆماڵ و فیلیپین و هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە خوێندکاریان هەیە کە لە 30 بەشی تایبەت بە پزیشکی دەخوێنن.
وەحید شەحبانی، بەرێوەبەری گشتی مانگی سووری خوزستان رایگەیاند، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە لە گوندی لالبی سەر بە شاری باغمەلیک روویداوە و دوای ئاگادارکردنەوەیان، سێ تیمی فریاکەوتنیان بۆ شوێنی رووداوەکە ناردوون.
سەرۆکی گشتیی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کورستان دەڵێت، لە ئەنجوومەنی شار و شارەوانیی مهاباد گەندەڵیی روویداوە و دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان، دۆسیەی 12 تۆمەتبار ئامادە کراوە و رەوانەی دادگە کراون
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگهێشتی وەزارەتەکە کراوە، ئەمەش دوای ئەوەی باڵیۆزەکە لە پەیامێکدا داوای لە بەرپرسانی ئێران کردبوو، ئەو رۆژنامەڤانانە ئازاد بکات، کە بە هەڕەمەکی دەستگیری کردوون.
فەرمانگەی تۆماری شارستانیی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری لەدایکبوونی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە چوار مانگی رابردوودا لەو پارێزگایەدا 7 هەزار و 273 منداڵ لەدایکبوون، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی 4.1٪ دابەزیوە.
چوار هاونیشتمانیی خەڵکی شاری سنە کە لە ناڕەزایەتییەکانی پاییزی پار دەستبەسەر کرابوون، بە "دژایەتیکردنی خودا" تۆمەتبار کراون، مەترسی هەیە کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێت.
لە شاری مەرەندی سەر بە پارێزگای تەورێزی ئێران، 5 کەس بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر ژنێک لەسێدارەدران.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە پێکدادانێکی چەکداریدا ئەندامێکیان لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراوە.
محەممەد شاه وەیسی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سنە رۆژی دووشەممە رایگەیاند، ساڵی رابردوو 543 تووشبووی تالاسیمیا لەو شارە تۆمارکرابوون، بەڵام لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا 141 تووشبووی نوێ تۆمارکراون.
بەگوتەی تەها سەمیعی، تائێستا بە بەهای 186 ملیۆن دۆلار لە گومرکەکانی پارێزگای سنەوە کەلوپەل هەناردە کراوە، هەروەها بایی 97 ملیۆن دۆلاریش کەلوپەلی گومرکەکانی دیکەی ئێران لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی سنەوە هەناردە کراوە.
مەمۆ نیشان، کە ئامۆزای باوکی دڵڤانە و لە کاتی رووداوەکەدا لەوێ بووە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "ئەم یەکشەممەیە خۆمان ئامادەکرد و گوتمان با پێکەوە بچینە سەر ئاوەکە. تاوەکو کاژێر چواری ئێوارە پێکەوە بووین. دڵڤان بە دایکی گوتبوو دەمەوێ بچمە نێو ئاوەکە، خۆی گۆڕیبوو و چووبووە نێو ئاوەکەوە، شوێنەکەش قووڵ نییە، مەترێک یان مەترێک و نیوە."
لە نێوان پارێزگای کرماشان و هەرێمی کوردستان، بیجگە لە هەر دوو دەروازەی سنووری شووشمێ و شێخ سڵە، دەروازەی سنووری پەروێزخانیش هەیە، کە بەپێی میدیای فەرمیی ئێران ساڵانە 45٪ هەناردەی نانەوتی ئەو وڵاتە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەو سنوورەوە دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی سامانە سرووشتییەکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، ئەمساڵ بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە 113 هێکتار دارستان و لەوەڕگەی پارێزگاکە سووتاوە، کە زیاترینی لە سنووری شاری سەردەشت بووە
بە پێی فەرمانگەی وزەی هەرێمی جزیرە، بە بەردەوامی دزی لە تاوەرەکانی تۆڕی کارەبای هەرێمەکە دەکرێت، بۆیە ئەم بابەتە بووەتە کێشەیەکی بەردەوام.
لە مانگی رابردوودا، لە رێگەی نێوان مهاباد-بۆکان و مهاباد-میاندۆئاو 10 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 30 کەسیش بریندار بوونە.
بەڕێوەبەری گشتیی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبردنی سامانی ئاوی پارێزگای سنە، باسی سەختیی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە کرد و گوتی: "لەبەر ئەوەی ناوچەکە سنوورییە و هەروەها بە ئەگەری هەبوونی مین، کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکە زەحمەتە، بۆیە کەڵک لە هێلیکۆپتەر وەردەگرن."
رێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێران رایگەیاند، لە دەستپێکی وەرزی دروێنەی ئەمساڵەوە تائێستا زیاتر لە هەشت ملیۆن تۆن گەنم بە بەهای زیاتر لە 2.4 یلیار دۆلار گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە، حکومەت نزیکەی نیوەی پارەکەی داوە
وەزیری نەوتی ئێران لەبارەی ناکۆکییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ کوێت لەسەر کێڵگەی گازی دورە-ئارەش رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافی خۆیان نابن
لە ئێرلەندا کچێکی کورد، کە دەیویست لەگەڵ هاوڕێیەکی ئێرلەندی بەشداریی ئاهەنگی دەرچوونی خوشکەکەی بکات، لە رێگەی چوونیان بەرەو شوێنی ئاهەنگەکە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، بەهۆیەوە خۆی و هاوڕێ ئیرلەندییەکەی گیانیان لەدەستدا و خوشکەکەشی بریندار بوو
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا داواکاری وڵاتەکەی لەبارەی حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دووبارە کردەوە و رایگەیاند، دەبێ ئەو حیزبانە چەک بکرێن و داوای لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، بۆ ئەو مەبەستە هاوکاریی ئێران بکات.
بەرێوەبەری پۆلیسی شاری قوروەی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، بکوژی دوو هاووڵاتی ئەو شارە کە هەفتەیەک لەمەوبەر لە کێڵگەیەک کوژران، دەستگیر کرا.
پلەی گەرما لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرزبووەتەوە و گوتەبێژی حکومەتی ئێرانیش رایگەیاند، حکومەت بڕیاری داوە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بکاتە پشوو.
بانکی ناوەندیی ئێران بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەی ئاڵوگۆڕکارانی دراوی ئێرانی دا و هۆکارەکەی بۆ پێشێلکاری و لادان لە ئامانج، دەسەڵات و ئەرکەکانی ئەو کۆمەڵەیە گەڕاندەوە
سەبارەت بە بارودۆخی ئەو گەنجە کوردە، شڤان ئیبراهیمی ئامۆزای بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رامان دوایین جار قسەی لەگەڵ باوکی کردووە، گوتوویەتی ژەهراوی بووە و نەیتوانیوە بە باشی بڕوات. هاوڕێکانی یارمەتیان داوە و ئەویان تاوەکو شاری پرۆکوپلجە بردووە کە لەوێ کەمپێکی پەنابەران هەیە. " لەوێ هێڵێکی سەربازی هەیە و ئۆتۆمبێلێک دێت و رامان دەبات".
بەرپرسی فەرمانگەی بەڕێوەبردنی پاشماوەی شارەوانیی سنە رایگەیاند، لە ساڵی رابردووەوە تائێستا زیاتر لە سێ هەزار سەگی بێلانەیان لەنێو شاری سنەدا کۆکردووەتەوە.
بە پێی ئاماری فەرمی، ئەمساڵ لە رووبەرێکی زیاتر لە 300 هەزار هێکتار گەنم لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان چێنراوە.
بەپێی ئاماری فەرمی فەرمانگەی تۆماری مەدەنیی ئێران، ساڵی رابردوو لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان 51 هەزار و 520 منداڵ لە دایکبوون، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی 2.4٪ کەمی کردبوو.
لە 30ی حوزەیرانی ئەمساڵدا پۆلیسی ئەلبانیا هەڵیکوتایە سەر کەمپی ئەشرەف3 لە نزیک تیرانای پایتەختی ئەو وڵاتە، بەگوێرەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی بەرخۆدانی سەر بە موجاهیدینی خەڵق، پۆلیسی ئەلبانیا زۆربەی کۆمپیوتەرەکانی ناو کەمپەکەیانی بردوون و بەشێکیانی شکاندوون.
تائێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە رانەگەیێندراوە، بەڵام حوسێن رەزاییفەر ئاماژەی بەوە کرد، لە لایەن فەرمانگەکەیانەوە تێمێک بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراوە و دواتر ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.