prev
next
رووداو دیجیتاڵ
لە شارۆچکەی ئەزگەلەی سەر بە شاری سەرپێل زەهاوی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.2 پلەی رێختەر روویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بوومەلەرزەکە تائێستا هیچ زەرەر و زیانێکی نەبووە.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، بوومەلەرزەکە کاژێر 09:24 خولەکی رۆژی هەینی، حەوتی حوزەیران روویداوە، چەقی بوومەلەرزەکە لە شارۆچکەی ئەزگەلە بووە و لە قوڵایی 8 کیلۆمەتری زەویدا تۆمارکراوە.
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ناوەندی بوومەلەرزەکە لە 42 کیلۆمەتری تازەئاوا و 35 کیلۆمەتری قەسری شیرینە و لە شارەکانی دەوروبەر وەک قەسری شیرین و سەرپێل زەهاویش هەستی پێکراوە.
لە 12ی تشرینی 2017، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، شارۆچکەی ئەزگەلەی سەر بەسەرپێڵی زەهاو ناوەندی بوومەلەرزەکە بوو. بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، 620 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 10 هەزار کەسیش برینداربوون، بە هەزاران خانوو و باڵەخانە لە شارەکانی سەرپێل زەهاو، ئیسلام ئاوا و سەلاسی باوەجانی رووخان.
لە 24ی تشرینی 2018یش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلەی رێختەر شاری سەرپێل زەهاوی هەژاند و بەهۆیەوە 776 کەس بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ