سەرچاوە سرووشتییەکانی کرماشان: ئەم ساڵ 2570 هێکتار دارستان و پووش و پاوان سووتاوە

13-08-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 2 هەزار و 570 هێکتار دارستان و پووش و پاوان لە سنووری ئەو پارێزگایە سووتاوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئابی 2024 ئینشائەڵڵا کۆڵانی، بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، ئەم ساڵ 150 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستان و لەوەڕگەکانی پارێزگاکە تۆمار کراون و لە ئەنجامدا زیاتر لە 2 هەزار و 570 هێکتار دارستان و پووش و پاوان سووتاوە.
 
کۆڵانی گوتی، بەدواداچوونەکانیان دەریدەخات کە خەڵک هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکانە، بەڵام هۆکاری دیکەش هەیە. بۆ نموونە، تەنیا لە شەوێکدا لە ناوچەی گیەڵان بەهۆی هەورەبرووسکەوە ئاگر لە 40 شوێنی دارستانەکانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.
 
بەڕێوەبەری سەرچاوە سرووشتییەکانی کرماشان دەڵێت، بە هاوکاری خێرخوازان، ژینگەدۆستان و لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگاکە، 200 ئامێری تایبەت بە ئاگرکوژاندنەوە بۆ شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکە دابین کراون.
 
ئەو بەرپرسەی پارێزگای کرماشان سوپاسی هاونیشتمانیان و کۆمەڵە ژینگەپارێزییەکانی کرد کە بە گڕوتینەوە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکان بەشدار دەبن.
 
ئەم ساڵ زۆرترین رووبەری دارستان و پووش و پاوان لە کرماشان لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی بووە. رۆژی 11ی ئابی 2024، ئەفشین یەگانە، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی قەیرانی کرماشان رایگەیاند، لە 10 رۆژی رابردوودا 550 هێکتار دارستان و پووش و پاوانی سنووری سەلاسی باوەجانی سووتاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".