وەزیری نوێی ناوخۆی ئێران لە کرماشانە

23-08-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری نوێی ناوخۆی ئێران لە یەکەمین سەردانیدا دوای دەستبەکاربوونی، ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
 
ئەمڕۆ هەینی، 23ی ئابی 2024، ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران بە سەردانێک گەیشتە پارێزگای کرماشان و دەروازەی سنووریی خوسرەوی بەسەرکردەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی میدیای ئێران، سەردانی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ کرماشان، بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی ژێرخانی دەروازەی سنووریی خوسرەوییە کە بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران تەرخانکراوە، هەروەها بۆ ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکانە بۆ هاتووچۆی زیارەتکارانی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن.
 
وەزیری ناوخۆی ئێران لەگەڵ محەممەدتەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان و لێژنەی بەڕێوەبردنی چلەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای کرماشان کۆبووەوە.
 
ئەسکەندەر موئمینی دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار، نزیکەی 3.5 ملیۆن زیارەتکار لە دەروازە سنوورییەکانەوە چوونەتە عێراق، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن کەسیان گەڕاونەتەوە و نزیکەی 1.5 ملیۆن زیارەتکاریش ماون کە لە رۆژانی داهاتوودا دەگەڕێنەوە.
 
دەروازەی سنووریی خوسرەوی دەکەوێتە شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان و بە یەکێک لە دەروازە سەرەکییەکانی هاتووچۆی زیارەتکارانی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن دادەنرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".