رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رەخنە لە دادوەرەکانی وڵاتەکەی دەگرێت کە بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتباران داوای کەفالەتی زۆر قورس دەکەن و دەڵێت، پێویستە دادوەرەکان رەچاوی دۆسیەی تۆمەتباران و تۆمەتەکانیان بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە داوای بکەن.
غوڵامحوسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران کە بە سەردانێک لە پارێزگای چوار محاڵی بەختیارییە، لەگەڵ دادوەران و بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگاکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا غولامحوسێن موحسینی ئیژەیی ئاماژەی بە زۆری ژمارەی بەندکراوان لە گرتووخانەکانی ئێران کرد و رایگەیاند، ژمارەیەک لە تۆمەتباران بڕیاری ئازادکردنی کاتییان بۆ دەرکراوە، بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی دادوەر بۆ ئازادکردنیان داوای کەفالەتی زۆر قورسی کردووە، نەیانتوانیوە لە گرتووخانەکاندان دابینی بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ